×

هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره‌ (Kurdî)

ئاماده‌كـردن: پشتیوان سابیر عه‌زیز

Description

یه‌كه‌مین تاوان له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌كان هاوه‌ڵ بڕیاردانه‌، به‌وواتایه‌ی كه‌ مرۆڤ هاوبه‌شێك وه‌یان هاوه‌ڵێك بۆ خوای گه‌وره‌ دابنێت له‌دروست كراوه‌كانی وه‌ یان هه‌رشتێكی دیكه‌، وبیكا به‌هاوه‌ڵ وهاوبه‌ش له‌په‌رستنه‌كاندا وبه‌ندایه‌تی بۆ بكات.

Download Book

    هاوهڵ بڕیاردان بۆ خوای گهوره

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    زاگرۆس ههمهوهندی

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2012 - 1433

    ﴿ الشرك بالله تعالى ﴾

    « باللغة الكردية »

    زاكروس هموندي

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    هاوهڵ بڕیاردان بۆ خوای گهوره

    الحمدلله وكفی والصلاة والسلام علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

    خۆشهویستان لهزنجیره ووتارێكدا باس لهو تاوانه گهورانه دهكهین كه پێغهمبهری پێشهوامان (صلی الله علیه وسلم) ئوممهتهكهی لێ ئاگاداركردوهتهوه وبه حهوت تاوانه لهناوبهرهكهی ناوبردوون، لهم بابهتهی ئهم جارهماندا باس لهیهكێك لهوتاوانانه دهكهین ئهویش هاوهڵ بۆ خوا بڕیاردانه.

    عن أبي هريرة: رضي الله عنه، عن النبي ( صلى الله عليه وسلم ) قال: « اجتنبوا السبع الموبقات ) . قالوا يارسول الله: وما هن؟ قال : الشرك بالله والسحر وقتل النفس التي حرم الله إلا بالحق وأكل الربا وأكل مال اليتيم والتولي يوم الزحف وقذف المحصنات المؤمنات الغافلات » [ رواه البخاري 2615 ومسلم 89 وغيرهما].

    واته: ئهبو هوریره ( ڕزای خوای لێ بێت ) له پێغهمبهرهوه ( درودی خوای لهسهر بێت ) ئهگێڕێتهوه كه ئهفهرموێت ( خۆتان له خهوت تاوانی گهورهی لهناوبهر بپارێزن ) هاوهڵان ووتیان: ئهوتاوانانه كامانهن ئهی پێغهمبهری خوا؟ فهرمووی: ( هاوهڵ بڕیاردان بۆ خوای گهوره، وسیحر وجادوگهری، كوشتنی كهسێك كه خوای گهوره حهرامی كردبێت تهنها بهحهق وڕهوای خۆی نهبێت، وهخواردنی ڕیبا وسوود، وهخواردنی ماڵی ههتیو بهستهم وناڕهوا، وهپشت ههڵكردن وڕاكردن لهمهیدانی جهنگ وغهزا كردن، تۆمهتباركردنی ئافرهتانی داوێن پاكی موسوڵمان) لێرهدا پێش ئهوهی بچینه سهر باسكردنی یهكه بهیهكهی ئهم تاوانانه، پێویسته ئاماژه بهوهبكهین كه تاوانه گهورهكان زۆرن وتهنها لهم حهوت تاوانه كورت ناكرێتهوه، بهڵكو لهچهندین ئایهت وفهرموودهی دیكهدا باسیان كراوه وههموو ئهو تاوانانه ئهگێڕێتهوه كه لهدونیادا حهدد وسزایان بۆ دانراوه وهك زینا وداوێن پیسی وعهرهق خواردنهوه و......هتد، وهیان نهفرهتیان لێ كراوه، وهك زۆڵم وستهم ودرۆكردن ودووڕوویی و....هتد، وهیان بهڵێنی سزای توندیان پێ دراوه لهدواڕۆژدا، وهك نهدانی زهكات وشایهتی دانی ناڕهوا وپهیمان شكاندن وخراپهكردن وڕهنجاندنی دایك وباوك وبجڕاندنی پهیوهندی خزمایهتی و........هتد. ههروهها ههندێك لهزانایان پێیان وایه كه تاوانه گهورهكان حهفتا تاوانن، تهنانهت شێخ ( إبن الحجر الهشیمی ) له كتێبی ( الزواجر عن إقتراف الكبائر ) دا، چوار سهد وشهست وحهوت جۆر لهوتاوانانهی باسكردووه.

    عبدالله ی كوڕی عهباس ڕهزای خوای لێ بێت ، لهوبارهیهوه ئهفهرموێت: تاوانه گهورهكان ههموو ئهوتاوانانه ئهگێڕێتهوه كهخوای گهوره له كۆتاییدا بهڵێنی ئاگری دۆزهخ ووهیان خهشم وڕق وغهزهب، وهیان سزا ونهفرهت ودوورخستنهوه له بهزهیی وڕهحمهتی خۆی پێداون.

    ئهوهشمان لهبیر نهچێت كهبهردهوام بوون لهسهر تاوانه بچوكهكان، خۆی له خۆیدا جۆرێكه له تاوانه گهورهكان، تهنانهت ههندێك له زانایان تاوان بجوكی نییه وههمووی وهك یهك وایه ولهئاست خۆیاندا گهورهن ....

    ئێمهش لهم نامیلكهیهدا بهیارمهتی خوای گهوره، تهنها بهكورتی باس لهم حهوت تاوانه گهورهیه دهكهین كهلهم فهرمووده پیرۆزهدا ناوبراون بهوهیوایهی سوود بهخۆمان وئێوهی خوێنهری بهڕێز بگهیهنین وڕهزامهندی خوای باڵا دهستیش بهدهست بهێنێن.

    یهكهم تاوانی گهوره : هاوهڵ بڕیاردان بۆ خوای گهوره

    یهكهمین تاوان له تاوانه گهورهكان هاوهڵ بڕیاردانه، بهوواتایهی كه مرۆڤ هاوبهشێك وهیان هاوهڵێك بۆ خوای گهوره دابنێت لهدروست كراوهكانی وه یان ههرشتێكی دیكه، وبیكا بههاوهڵ وهاوبهش لهپهرستنهكاندا وبهندایهتی بۆ بكات.

    بهندایهتی كردن بریتیه له: ههموو ئهوشتانهی جێبهجێ دهكرێت بهجۆرێك له جۆرهكان، تهنها مافی خوای گهوره بێت بپهرسترێت تیایاندا وتهنها جێی ڕهزامهندی ئهوبێت، لهنیهت وومهبهست وگوفتار وكرداردا، وهك: نوێژ وڕۆژ وحهج وونهزر وسوێند خواردن وداواكردنی یارمهتی وپشت بهستن پێی وقوربانی بۆكردن ومل كهچ بۆ كردنی وكوڕنوش بردن بۆی وتهواف كردنی وترسان لهخهشم وسزای وبهئومێد وهیوا بون بهسۆز ومیهرهبانی وداوا لێ كردنی وگوێڕایهڵی كردنی ....هتد.

    ئهوهی تهنها ههندێك وهیان كهمێك لهم بهندایهتیانه وهیان ههر بهندایهتیهكی دیكه كه تایبهت بێت بهخوای گهوره وباڵا دهست وهك: شیفا وچارهسهركردنی نهخۆشی وڕزگاركردن له ناخۆشی وبهڵا وموصیبهت وباراندنی باران ووزانینی شته نادیارهكان وبهخشینی منداڵ و....هتد، بداته پاڵ كهسێك له پهیامبهران ووهیان پیاو چاكهكان وهیان ههركهسێك وشتێكی دیكه زیندو بێت یان مردوو، دوربێت یان نزیك، گیانلهبهر بێت یان بی گیان، ئهوا ئهبێته ( مشرك ) هاوهڵ بڕیاردهر بۆ خوای گهوره: ئهمهش گهورهترین جۆری هاوهڵ بڕیاردانه وخوای گهوره بههیچ شێوهیهك لێی خۆش نابێت، مهگهر تهوبه بكات وبهشیمان بێتهوه لێی وبگهڕێتهوه سهر یهكتا پهرستی ڕاستهقینه.

    هاوهڵ بڕیاردان ئهكرێت به دوو بهشهوه:

    هاوهڵ بڕیاردانی گهوره وبچوك:ـ

    یهكهم: هاوهڵ بڕیاردانی گهوره، وهك ئهوهی كه لهپێشهوه ئاماژهمان بۆ كردو باسمان كرد، كه چهندین ئایهت ووفهرموودهی لهبارهوه هاتووه وخوای گهوره ووپێغهمبهر ( درودی خوای لهسهر بێت )، بهڵێنیان داوه بهخاوهنهكهی بهئاگری بهتینی دۆزهخ ومانهوه تیایدا بهههتا ههتای ، گهرپهشیمان نهبێتهوه لێی، ههروهك خوای گوره دهفهرموێت: ﴿إِنَّهُۥ مَن يُشۡرِكۡ بِٱللَّهِ فَقَدۡ حَرَّمَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِ ٱلۡجَنَّةَ وَمَأۡوَىٰهُ ٱلنَّارُۖ وَمَا لِلظَّٰلِمِينَ مِنۡ أَنصَارٖ﴾[سورة المائدة 72 ] واته : ئهوهی شهریک و هاوبهش بۆ خوا بڕیار بدات، ئهوه بێگومان خوا بهههشتی لهسهر حهرامکردووه و شوێن و جێگاو سهرهنجامی ئاگره، ئهوسا ئهوستهمکارانه هیچ جۆره پشتیوانێکیان نی یه (کهس ناتوانێت فریایان بکهوێت). ههروهها دهفهرمووێت: ﴿إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَغۡفِرُ أَن يُشۡرَكَ بِهِۦ وَيَغۡفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَآءُۚ وَمَن يُشۡرِكۡ بِٱللَّهِ فَقَدِ ٱفۡتَرَىٰٓ إِثۡمًا عَظِيمًا﴾ [سورة النساء 48] واته : بهڕاستی خوا خۆش نابێت ئهگهر هاوهڵی بۆ بڕیار بدرێت، بێجگه لهوه له ههر گوناهێکی تر بیهوێت خۆش دهبێت، بۆ ئهو کهسهی که دهیهوێت، جا ئهوهی هاوهڵ و شهریک بۆ خوا بڕیار بدات، ئهوه ئیتر بهڕاستی تاوانێکی گهورهی ههڵبهستووه .

    وه پێشهوای مرۆڤایهتی محمد ( درودی خوای لهسهر بێت )، سهرهڕای ئهم فهرموودهیهی باسی دهكهین، له چهندین فهرموودهی دیكهدا لهوانه ئهو فهرموودهیهی كه عبد الرحمن ی كوڕی ئهبی بهكر لهباوكیهوه ئهگێڕێتهوه، ئهفهرمووێت: « كنا عند رسول االله ( صلى الله عليه وسلم ), فقال: ألا أنبئكم بأكبر الكبائر ؟ ثلاثا، قالوا: بلى يا رسول الله، قال: الإشراك بالله وعقوق الوالدين وجلس وكان متكئا فقال ألا وقول الزور وشهادة الزور، قال: فما زال يكررها حتى قلنا ليته يسكت » [رواه البخاري 2511 ومسلم 87 وغيرهما] واته : لای پێغهمبهری خودا بووین (صلی الله علیه وسلم) سێجار فهرمووی : ئایا لهبارهی گوناهه گهورهكانهوه ههواڵتان پێدهم؟ ووتیان : بهڵێ ئهی پێغهمبهری خودا، فهرمووی : هاوهڵ بڕیاردان بۆ خوای گهوره، وئهزیهت وئازاردانی دایك وباوك، پاڵی دابویهوه، ئهمجا دانیشت وفهرمووی : درۆكردن و شاهیدی دانی درۆ، ئهڵێت : پێغهمبهری خودا (صلی الله علیه وسلم) هێنده ئهمهی دووباره كردهوه، دمانووت خۆزگه پێغهمبهری خودا بهسی دهكرد وئیتر ئهمهی نهدهوتهوه .

    دووهم: هاوهڵ بڕیاردانی بچوك ( ریاء ) ڕووبینی وسوێند خواردن بهشتێك جگه له خوای گهوره ئهمه لهكاتێكدا ئهگهر هاتوو مهبهست پێیان به گهوره زانین ( تعظيم ) وهدهسهڵاتدارتر نهبێت له خوای گهوره: خۆ ئهگهر هات وسوێند خواردن وڕووینی ئهو مهبهستهیان له پێشهوه بوو، ئهوا هاوهڵ بڕیاردانهكه ئهبێته هاوهڵ بڕیاردانی گهوره ووهك ئهوهی پێشهوه حسابی بۆ دهكرێت، ههروهك خوای گهوره دهفهرمووێت: ﴿فَمَن كَانَ يَرۡجُواْ لِقَآءَ رَبِّهِۦ فَلۡيَعۡمَلۡ عَمَلٗا صَٰلِحٗا وَلَا يُشۡرِكۡ بِعِبَادَةِ رَبِّهِۦٓ أَحَدَۢا﴾ [ سوره الكهف 110] واته : ههركهسێك دهیهوێت بهدیداری پهروهردگاری شادببێت، بهخۆشنودیهوه با کارو کردهوهی چاک و دروست ئهنجام بدات و بههیچ شێوهیهک له پهرستندا هیچ کهسێک نهکاته هاوهڵ و شهریک بۆی .

    وهله فهرموودهی قودسیدا هاتووه كه ئهبو هوڕهیره ڕهزای خوای لێ بێت، له پێغهمبهرهوه (درودی خوای لهسهر بێت ) ئهگێڕێتهوه كه خوای گهوره دهفهرمووێت: « قال الله تبارك وتعالی أنا أغنی الشركاء عن الشرك، فمن عمل لي عملا أشرك فيه غيري فأنا بريء منه، وهو للذي أشرك » [رواه مسلم 2985 وابن ماجه 4202 وللفظ له] واته : خوای گهوره ئهفهرموێت : من زۆر بێنازم لههاوهڵ بڕیاردان وشهریك بۆ پهیداكردن، ههركهسێك كارێك لهبهر ڕهزامهندی من بكات و كهسێكی تریش بكات بههاوبهشی من لهو كارهدا، ئهوه من بهریم لهو كاره ووهری ناگرم بابۆ ئهو كهسه بێت كه كردویهتی به شهریكی من لهو كارهدا.

    بێ گومان زۆربهی موسوڵمانان له ههموولایهك پێویسته ئاگایان له خۆیان بێت ونهكهونه نێو هاوهڵ بڕیاردانی گهوره، چ خوازراو وهیان نهخوازراو وهبزانن ویان نهزانن بههۆی ئهوهی زۆربهی بهندایهتیهكان تێكهڵ به خورافیات وبیدعه وداهێنانه پڕو پووچهكان نهكهنن، بهسهردان كردنی كۆڕی پێغهمبهران وپیاو چاكان و هاوبهش كردنیان لهگهڵ خوای گهوره لهسوێند خواردن وونزا وپاڕانهوه وداوای چارهسهركردنی نهخۆشی وپێدان وبهخشینی منداڵ وسوڕانهوه بهدهوریاندا دهست گرتن بهداد پهروهری وگۆڕهكانیان وبهپیرۆز سهیر كردنیان ، بهڵكو ههندێك جار ئهو كارانه سهرئهكێشێت بۆ پهرستنی دار ودرهخت وجێماوی پیغهمبهران وپیاوچاكان بهرز وپیرۆز ڕاگرتنی، به بیانوی ئهوهی كه ئهو درهخته هیفڵان پیاو چاكه، وئهو عهبایهی جێماوی فڵان پێغهمبهره وئهوه ڕیش وعهسا وداردهستهكهی وپێڵاو.....هتد فڵان پێغهمبهر وپیاو چاكه.

    بێئاگا لهوهی كه نهك بهمردووی گهر زیندوش بونایه توانای هیچ شتێكیان نهدهبو تهنانهت دهسهڵاتیان بهسهر چاكه وخراپه وخۆشی وناخۆشی ژیانی خۆشیاندا نهدهبوو، چ جای ئهوهی كه مرۆڤ بهناو موسوڵمانان پهنا ببهنهبهر گۆڕهكان وجێماوهكانیان ونزاو داوای یارمهتییان لێ بكهن وچاكهیان لێ بخوازن ههروهك خوای گهوره فهرمان دهكات به پیغهمبهر ( درودی خوای لهسهر بێت )، ودهفهرمووێت: ﴿قُل لَّآ أَمۡلِكُ لِنَفۡسِي نَفۡعٗا وَلَا ضَرًّا إِلَّا مَا شَآءَ ٱللَّهُۚ وَلَوۡ كُنتُ أَعۡلَمُ ٱلۡغَيۡبَ لَٱسۡتَكۡثَرۡتُ مِنَ ٱلۡخَيۡرِ وَمَا مَسَّنِيَ ٱلسُّوٓءُۚ إِنۡ أَنَا۠ إِلَّا نَذِيرٞ وَبَشِيرٞ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ﴾ [سورة الأعراف 188] واته : ئهی محمد(صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: که من ناتوانم هیچ قازانج یان زهرهرێک بهخۆم بگهیهنم مهگهر ویستی خوای لهسهربێت، خۆ ئهگهر غهیب و شاراوهکانم بزانیایه ئهوه چاکهی زۆرم کۆدهکردهوه بۆخۆم و هیچ ناخۆشیهکیشم تووش نهدهبوو، من هیچ شتێک نیم تهنیا ترسێنهرێک (بۆ یاخیهکان) و مژدهدهریشم بۆ کهسانێک که باوهڕ دههێنن

    پێویسته موسوڵمانان به خۆیاندا بچنهوه وواز له خورافیات وداهێنانه پڕو پوچهكان بهێنن ، وباباش بزانن ههموو ئهو شتانه ویستی دوژمنانه وئهیانهوێت موسوڵمانان لهڕێگای ڕاستی یهكتا پهرستی دوور بخهنهوه وئاینه پاك وبێگهردهكهیان تێكهڵ بهشتی خراپ وپڕو پوچ بكهن وهك ئاینهكانی خۆیان كه ههریهكهیان بهشێوهیهك جۆرێك له جۆرهكانی بت پهرستیان لهخۆ گرتووه، تابیانكهن به كۆیله وئهڵقه لهگۆێی خۆیان وڕێز وبههای موسوڵمانی یهكتا پهرستی ڕاستهقینهیان لێ داڕنن.

    گهربێت وڕووبكهنه پهیامی ڕاستهقینهی ئیسلام وشوێن داواكاریهكانی قورئانی پیرۆز وفهرمووده ڕاستهكانی پێغهمبهری ئازیز ( درودی خوای لهسهر بێت ) بكهوین وبیانكهینه چرای ڕوناككهرهوهی ژیانمان، ئهوا به هیچ شێوهیهك دوژمنان پێمان ناوێرن ولێمان نزیك نابنهوه، تائهو كاتهی كهلهسهر یهكتاپهرستی ڕاستهقینه بین.....

    ماوهتهوه بڵێین كه هاوهڵ بڕیاردان بۆ خوای گهوره، گهورهترین تاوانه ولێخۆش بوونی بههیچ شێوهیهك بۆ نییه وسهرجهم پهیامی پێغهمبهران لهسهرهتاوه تاكۆتایی بۆ ئهو مهبهسته هاتوون كه مرۆڤهكان له بهندایهتی دروست كراوهكان بگێڕنهوه بۆ بهندایهتی كردنی خوای تاك وتهنها ههروهكو خوای گهوره دهفهرمووێت: ﴿وَلَقَدۡ بَعَثۡنَا فِي كُلِّ أُمَّةٖ رَّسُولًا أَنِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ وَٱجۡتَنِبُواْ ٱلطَّٰغُوتَۖ فَمِنۡهُم مَّنۡ هَدَى ٱللَّهُ وَمِنۡهُم مَّنۡ حَقَّتۡ عَلَيۡهِ ٱلضَّلَٰلَةُۚ ..... ﴾ [سورة النحل 36] واته: سوێند به خوا بێگومان ئێمه لهناو ههر گهل و نهتهوهیهکدا پێغهمبهرێکمان ڕهوانهکردووهو پێمان ڕاگهیاندووه که پێیان بڵێت: تهنها خوا بپهرستن، خۆتان دووره پهرێز بگرن له ههموو پهرستراوێکی تر، جا ههبوو لهو خهڵکه (که بیرو هۆش و ژیری خۆی خستهکارو بهشوێن ڕاستیدا دهگهڕا) خوایش هیدایهتی دهدا، ههشیان بوو خۆی شایستهی گومڕایی دهکردو بهسهریدا دهچهسپا ....

    داواكارین له خوای گهوره ئێمه وئێوهش بپارێزێت له ههموو جۆرهكانی شیرك وبت پهرستی وڕێنوێنیمان بكات بۆسهر ڕێگای ڕاستی یهكتاپهرستی ............ئامین

    معلومات المادة باللغة العربية