×

خوای تاك و ته‌نها ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ (خالق) وپه‌رستراوه‌ (Kurdî)

ئاماده‌كـردن: ناجی ئیبراهیم ئه‌لعه‌فره‌ج

Description

ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ ووتارێكی وه‌رگێرڕاو له‌ په‌رتووكی (ته‌نها په‌یامێك) له‌ نووسینی دكتۆر ناجی كوڕی ئیبراهیم العرفج، به‌ ناونیشانی : خوای تاك و ته‌نها ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ (خالق) وپه‌رستراوه‌ . ئه‌م ووتاره‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ خوای گه‌وره‌ خالق هه‌موو گه‌ردوونه‌ وئه‌وه‌شی له‌گه‌ردووندایه‌ له‌ مرۆڤ وگیانله‌به‌رانیش، هه‌ر ئه‌و شایانی ئه‌وه‌یه‌ بپه‌رسترێت، كه‌ خاوه‌نی هه‌موو ناوه‌ جوان و پیرۆزه‌كانه‌، جگه‌ له‌ویش هه‌موو دروستكراوون و تیاچوون ..

Download Book

    خوای تاك و تهنها ئهو خوایهیه كه (خالق) وپهرستراوه

    الإله الواحد الحق هو (الخالق) وهو المعبود

    < كردي - كوردي- kurdish >

    دكتۆر ناجی كوڕی ئیبراهیم العرفج

    الدكتور ناجي بن إبراهيم العرفج

    —™

    وهرگێرانی: دهستهی بهشی كوردی له ماڵپهری ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : فريق القسم الكردي بموقع إسلام هاوس

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    خوای تاك و تهنها ئهو خوایهیه كه (خالق) وپهرستراوه

    سوپاس و ستایش بۆ خوای گهوره و میهرهبان و درودو صهڵات و سهلام بۆ سهر پێشهوای مرۆڤایهتی محمد المصطفی و ئال وبهیت و هاوهڵ وشوێنكهوتوانی ههتا ههتایه ..

    دوای ئهوهی كه خوای گهوره ئادهمی دروستكرد، تاكه پهیامێكی ڕهسهن بهدرێژایی مێژوو كه ئاڕاستهی ههموو مرۆڤایهتی كراوه، ئهوهیه كه خوای گهوره یهك خوایه و دهبێت ههر ئهویش بپهرسترێت، لهم پێناوهشدا پهروهردگار سهرجهم پێغهمبهرانی وهك ئادهم و نوح و ئیبراهیم و موسی و عیسی و موحهمهدی ڕهوانه كردووه، بۆ ئهوهی خهڵكی بگهڕێنهوه بۆ ڕێگای ڕاست و دروستی یهكخواپهرستی، ئهو خـــوایهی كه خالق و مهعبوده و شایانی ئهوهیه كه بهتهنها ههر ئهو بپهرسترێت ..

    خوای گهوره نوح پێغهمبهری ڕهوانه كرد (سهلامی خوای لێ بێت) بۆ ئهوهی بانگهوازی خهڵكی بكات بۆ ووشهیهك كه بریتی بوو لهوهی خوای گهوره تاكه خوایهكه و ههر ئهویش بپهرستن، به ههمان شێوهیه پهیامی پێغهمبهران ئیبراهیم و موسی و عیسی و كۆتا پێغهمبهر موحهمهد ( سهلامی خوا له ههموویان بێت) ههر ئهو پهیامه بووه، خوای گهوره تاكه خوایهكه و ههر ئهویش به تهنهای بپهرستن ..

    خوای گهوره پێغهمبهره ( أولوا العزم ) ــهكان وغهیری ئهوانیشی ڕهوانه كردووه، ئهوانهی كه له قورئاندا ناویان هاتووه و دهیانناسین، ئهوانهشی كه ناویان نههاتووه و نایانناسین، ڕهوانهی كردوون بۆ جێ بهجێ كردنی چهند كارێكی گرنگ، ئهویش بریتین له : -

    یهكهم : وهرگرتنی وهحی خوایی وگهیاندنی به گهل و شوێنكهوتوانی .

    دووهم : شوێنكهوتوانیان فێری یهكخواپهرستی وئیخلاص بكهن له پهرستنی پهروهردگاردا .

    سێههم : سهرمهشقێكی باش بن بۆ خهڵكی له گوفتار و كرداردا، بۆ ئهوهی خهڵكی چاویان لێ بكهن بۆ بهرهو خواچوون وپهرستنی به یهكتایی .

    چوارهم : خهڵكی وشوێنكهوتوانیان ئاڕاسته دهكهن بۆ تهقوا و خواناسین وجێ بهجێكردنی فهرمانهكانی وشوینكهوتنی .

    پێنجهم : خهڵكی وشوینكهوتوانیان فێری ئهحكامهكانی دین وڕهوشت بهرزی بكهن .

    شهشهم : ڕێنمونی كردنی خهڵكی سهركهش وبتپهرست بۆ واز هێنان لهوهی لهسهرینی و بانگهواز كردنیان بۆ یهكخواپهرستی .

    حهوتهم : بهخهڵكی ڕابگهیهنن كه ئهوان پاش مردن خوای گهوره زیندویان دهكاتهوه، وه لهڕۆژی دواییشدا لهسهر كارو كردهوهكانیان خوای گهوره لێیان دهپرسیتهوه، ئهو كهسهی كه باوهڕی بهخوا هێنا بێت وبهتهنها ئهویش پهرست بیت و كاروكردهوهی باشی كرد بێت، پاداشتهكهی بهههشتی نهبڕاوهیه، ئهوهشی به پێچهوانهوه هاوهڵی بۆ خوا بڕیار دابێت و سهرپیچی فهرمانهكانی كردبێت، جێگا و مهئوای ئاگری دۆزهخه .

    ئهو پێغهمبهر وفورستادانه خوای گهوره و تاك و تهنها دروستی كردوون، گهردون و ئهوشی له گهردوندا ههیه ههر ههمووی به زمانی حاڵ دان دهنێت به یهكخوای ذاتی ههق تهعالای (الله) كه ههر ئهو خالقه و شاهیدی تاكو تهنهای ئهوهشی بۆ دهدهن، (الله) خالق ودروستكاری ئهم گهردونه و ئهوشی تێیدایه له گیانلهبهران مرۆڤ و غهیری ئهوانیش، ههر ئهویش مردن و ژیانی دروستكردووه، ژیانی فانی و دواڕۆژی ههتا ههتایی ..

    كتێبهر پیرۆزهكانی جولهكه و گاور وموسڵمانانیش شاهیدی بوونی خوا و تاك و تهنهایی دهدهن .

    ئهو كهسهی كه بهشوێن ڕاستیدا دهگهڕێت، ئهگهر بێتۆ بابهتی خوا و پهرستراوی به بابهتیانه وئیخلاصهوه له ئینجیل و قورئانی پیرۆز دیراسه بكات دهتوانێت ئهو صیفاته ناوازانه جیا بكاتهوه كه تایبهتن بهخوای گهورهوه، بهشێوهیهك كه هیچ كهس وهیچ خوایهكی درۆزن بهشداری ئهو زاته پیرۆزه ناكهن لهو صیفاتانهدا، ئهمهش ههندێك لهو صیفاتانهیه كه ئاماژهیان پێدهكهین :

    1- خوای ههق و ڕاست ئهو خوایهیه كه خالق ودروستكاره، نهك دروستكراو و مهخلوق .

    2- خوای ههق وڕاست ئهو خوایهیه كه تاك و تهنها و بێ شهریك و هاوهڵه، نهك چهند خوا وباوك و كوڕ .

    3- خوا (الله) پاك وبێگهرده له ههموو ئهو بیركردنهوه ناڕاستانهی كه مرۆڤهكان بیری لێدهكهنهوه بهرامبهر بهخوا، ئهو خوایهی كه چاوی مهخولقهكان دهركی پێناكهن .

    4- (الله) ئهو خوایهیه كه ههمیشه بووه و ههر دهشبێت، وه جیاوازه له دروستكراوهكانی ، وبههیچ شێوهیهكیش له یهكێك لهدروستكراوهكانی خۆیدا نهتواوهتهوه وتهجیسد نهكراوه .

    5- خوا خوایهكی بێنازه له ههموو دروستكراوهكانی و بههیچ شێوهیهك پێویستی بهوان نیه، وه خۆی بۆخۆی قائمه، نه باوكی ههیه و نه دایك، نه هاوسهری ههیه و نه مناڵ، وه پێویستی به خواردن و خواردنهوه و هیچ یارمهتی و هاریكاری هیچ كهس نیه، بهڵكو ئهوه دروستكراوهكانن پێویستیان به خوای گهوره ههیه .

    6- تهنها (الله) خاوهنی ئهو صیفاته بهرز وپیرۆز وجوان و تهواوانهیه كه بریاری داوه بۆ خۆی و هیچ كهسیش شایانی ئهو صیفاتانه نیه له مهخلوقهكانی، بهشێوهیهك وێنه و هاوشێوهی نیه .

    دهتوانین لهڕێگای ئهو صیفاته بهرز وپیرۆز و تهواوانهی پهروهردگاریشهوه بگهینه بهتاڵ كردنهوه و تیكشاندنی تهواوی خوا درۆینهكانهوه، ئهو خوا درۆزن وبهتاڵانهی كه مرۆڤهكانی كردونیان به خوای خۆیان، لهكاتێكدا ئهوانه هیچ نین جگه له دروستكراوێكی خوای بهرز وبڵند ..

    وصلى والله وسلم على سيدنا محمد وعلى اله وصحبه وسلم .

    سهرچاوه : پهرتووكی تهنها پهیامێك له نووسینی : دكتۆر ناجی كوڕی ئیبراهیم العرفج، لاپهڕه 5 تا 9.

    معلومات المادة باللغة العربية