×

الفقه الميسر : 02 كتاب الصلاة : 04 في شروط الصلاة وأركانها وأدلة ذلك وحكم تاركها (كردي)

إعداد: كۆمه‌ڵێ له‌ زانایان

الوصف

مقالة مترجمة إلى اللغة الكردية، مقتبسة من كتاب الفقه الميسر في ضوء الكتاب والسنة، كتاب الصلاة، الباب الرابع : في شروط الصلاة وأركانها، وأدلة ذلك، وحكم تاركها، وفيها تسع مسائل، المسألة الاولى : في عدد الصلوات المكتوبة، المسالة الثانية : على من تجب، المسألة الثالثة : في شروطها، المسألة الرابعة : في أركانها، المسألة الخامسة : في واجباتها، المسألة السادسة : في سننها، المسألة السابعة : مبطلاتها، المسألة الثامنة : ما يكره في الصلاة، المسألة التاسعة : حكم تارك الصلاة.

تنزيل الكتاب

    فیقهی ئاسان: په‌رتووكی نوێژ: ده‌روازه‌ی چواره‌م: مه‌رجه‌كانی نوێژ وڕوكنه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌كانی وه حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی نوێژ ناكات

    الفقه الميسر: كتاب الصلاة: الباب الرابع: في شروط الصلاة وأركانها وأدلة ذلك وحكم تاركها

    < كوردی -كردي - kurdish >

    ده‌سته بژێرێك له زانایان

    نخبة من العلما‌ء

    —™

    وه‌رگێڕانی: حاجی ئومێد عومه‌ر چرۆستانی

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ترجمة : أوميد عمر علي الجروستاني

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    مه‌رجه‌كانی نوێژ وڕوكنه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌كانی وه حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی نوێژ ناكات

    سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سه‌ر موحه‌ممه‌دی كوڕی عه‌بدوڵڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .

    به‌ڕیزان و خۆشه‌ویستان له چوار چێوه‌ی بابه‌ته‌كانی نوێژ، دێینه خزمه‌ت ئێوه‌ی به‌رێز، ئه‌مجاره به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره له‌باره‌ی مه‌رجه‌كانی نوێژ وڕوكنه‌كانی، له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌كانی، وه حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی نوێژ ناكات، ئه‌م ووتارهتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، كه خۆی له نۆ بابه‌تدا ده‌بینێته‌وه:

    بابه‌تی یه‌كه‌م: ژماره‌ی نوێژه فه‌رزه‌كان، بابه‌تی دووه‌م: نوێژ له‌سه‌ر كێ واجبه؟ بابه‌تی سێهه‌م: مه‌رجه‌كانی نوێژ، بابه‌تی چواره‌م: ڕوكنهكانی نوێژ، بابه‌تی پێنجه‌م: واجباته‌كانی نوێژ، بابه‌تی شه‌شه‌م: سوننه‌ته‌كانی نوێژ، بابه‌تی حه‌وته‌م: ئه‌و شتانه‌ی نوێژ به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه، بابه‌تی هه‌شته‌م: ئه‌و شتانه‌ی مه‌كروهن له‌ناو نوێژدا، بابه‌تی نۆیه‌م: حوكمی كه‌سی نوێژ نه‌كه‌ر .

    بابه‌تی یه‌كه‌م: ژماره‌ی نوێژه فه‌رزه‌كان:

    ژماره‌ی نوێژه فه‌رزه‌كان پێنج نوێژن، ئه‌وانیش بریتین له نوێژه‌كانی: به‌یانی و نیوه‌ڕۆ وعه‌سر و شێوان و خه‌وتنان، كه ئیجماع وكۆده‌نگی زانایانی ئیسلامی له‌سه‌ره، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه، ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یه كه طه‌لحه‌ی كوڕی عوبه‌یدوڵڵا ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایه‌تی كردووه، كه عه‌ره‌بێكی ده‌شته‌كی هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) و پێی ووت : } يا رسول الله ماذا فرض عليّ من الصلاة؟ قال: خمس صلوات في اليوم والليلة .... { ([1]) , واتا : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا من چیم له نوێژ له‌سه‌ر فه‌رزه؟ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له وه‌ڵامیدا فه‌رموویه‌تی: پێنج نوێژت له‌سه‌ر فه‌رزه له شه‌و وڕۆژێكدا ...

    وه به بهڵگــهی ئــه‌و فــهرمــوودهیــهش : حدیث أنس ( رضي الله عنه ) } في قصة الرجل من أهل البادية, وقوله للنبي ( صلی الله علیــــه وسلم ) وزعـــم رسولك أن علينا خمس صلوات في يومنا وليلتنا, قال ( صلی الله علیه وسلم ) : صدق ... الحدیث { ([2]) .

    واتا: ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایه‌تی كردووه، له به‌سه‌رهاتی ئه‌و پیاوه ده‌شته‌كیه‌ی كه ووتی به پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم )، نێراوهكهتان وا گومان ده‌بات كه له شه‌و و ڕۆژێكدا پێنج نوێژمان له‌سه‌ر فه‌رزه، پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی: ڕاست ده‌كات.... فه‌رمووده‌كه .

    بابه‌تی دووه‌م: نوێژ له‌سه‌ر كێ واجبه؟

    نوێژ واجبه له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكی موسڵمانی باڵغی عاقڵ، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بوو له سوڕی مانگانه و خوێنی مناڵ بووندا نه‌بێت، مناڵ‌یش كه ته‌مه‌نی گه‌یشته حه‌وت ساڵ فه‌رمانی پێده‌كرێت به ئه‌نجامدانی، وه له ته‌مه‌نی ده ساڵیدا ئه‌گه‌ر نه‌یكرد لێی ده‌درێت تاوه‌كو بیكات، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : } رفع القلم عن ثلاثة, فذكر فيها وعن الصبي حتى يحتلم { واتا : قه‌ڵه‌می نووسینی تاوان له‌سه‌ر سێ كه‌س هه‌ڵگیراوه، له‌وانه‌یش له‌سه‌ر مناڵێك هه‌تا ئه‌و كاته‌ی باڵغ ده‌بێت، وه له باره‌ی فه‌رمان كردن به مناڵ‌یش بۆ نوێژ كردن پێغهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی: } مروا أولادكم بالصلا‌ة لسبع، واضربوهم عليها لعشر, وفرقوا بينهم في المضاجع { ([3]) .

    واتا: فه‌رمان بكه‌ن به مناڵه‌كانتان به نوێژ كردن له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا، وه ئه‌گه‌ر له ته‌مه‌نی ده ساڵیدا نه‌یانكرد لێیان بده‌ن تاوه‌كو ده‌یكه‌ن، وه هه‌ر له ته‌مه‌نی ده ساڵیدا جێگای خه‌وتنیان جیا بكه‌نه‌وه .

    بابه‌تی سێهه‌م: مه‌رجه‌كانی نوێژ :

    مه‌رجه‌كانی نوێژ نۆ مه‌رجن:

    یه‌كه‌م: ئیسلام، واتا: ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی نوێژ ده‌كات موسڵمان بێت، چونكه نوێژی كه‌سی بێباوه‌ڕ دروست نیه و به‌تاڵه .

    دووه‌م: ژیر بێت، بۆیه نوێژی شێت دروست نیه، چونكه خوای گه‌وره ته‌كلیفی لێ نه‌كردووه .

    سێهه‌م : باڵغ بێت، نوێژ له‌سه‌ر مناڵ واجب نیه تاوه‌كو باڵغ نه‌بێت، به‌ڵام هێنده هه‌یه له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا فه‌رمانیان پێده‌كرێت كه ئه‌نجامی بده‌ن، وه له‌ته‌مه‌نی ده ساڵیدا ئه‌گه‌ر نه‌یانكرد لێیان ده‌درێت، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێشتر ئاماژه‌مان پێكردبوو، پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی بووی : } مروا أولادكم بالصلا‌ة لسبع، واضربوهم عليها لعشر, وفرقوا بينهم في المضاجع { ([4]) ، واتا: فه‌رمان بكه‌ن به مناڵه‌كانتان به نوێژ كردن له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا، وه ئه‌گه‌ر له ته‌مه‌نی ده ساڵیدا نه‌یانكرد لێیان بده‌ن تاوه‌كو ده‌یكه‌ن، وه هه‌ر له ته‌مه‌نی ده ساڵیدا جێگای خه‌وتنیان جیا بكه‌نه‌وه .

    چواره‌م: پاكیهتی له هه‌ردوو بێ ده‌ست نوێژی گــه‌وره‌ی و بچــووك، ( بێ ده‌ست نوێژی و له‌ش گرانی )، ئه‌گه‌ر ئاو ده‌ست كه‌وت بۆ نه‌هێشتنیان، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه عه‌بدوڵای كوڕی عومه‌ر ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ڕیوایه‌تی كردووه، كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : } لا يقبل الله صلاة بغير طهور { ([5]) , واتا : خوای گه‌وره نوێژی بێ ده‌ست نوێژ گیرا ناكات .

    پێنجه‌م : هاتنی كاتی نوێژه‌كه : چونكه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﱡﭐ ﲔ ﲕ ﲖ ﲗ ﲘ ﲙ ﲚ ﱠ ([6]), واتا : بێگومان نوێژ له‌سه‌ر باوه‌ڕداران فهرزێكه، كات و شێوه‌ی كردنه‌كه‌ی لای خوا دیاریكراوه .

    هه‌روه‌ها به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش : } أم جبريل النبيَّ بالصلوات الحمس, ثم قال : ما بين هذين الوقتين وقت { ([7]), واتا : جوبره‌ئیل ئیمامه‌تی هه‌ر پێنج نوێژه‌كه‌ی بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا كرد، پاشان پێی ووت: له نێوان ئه‌م دوو كاته‌دا كاتێكی هه‌یه،،،، بۆیه پێش هاتنی كاتی نوێژ ئه‌نجامدانی دروست نیه، هه‌ر وه‌ك چۆن پاش تێپه‌ڕ بوونی كاته‌كه‌شی دروست نیه، مه‌گه‌ر له‌به‌ر بیانویه‌كی شه‌رعی نه‌بێت .

    شه‌شه‌م: داپۆشینی عه‌وره‌ت – به‌پێی توانا – به شتێك كه وه‌صفی له‌ش ولار و جه‌سته نه‌كات، خوای گه‌وره‌ش له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : ﱡﭐ ﱁ ﱂ ﱃ ﱄ ﱅ ﱆ ﱇ ﱈ ﱠ ([8]), واتا : ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م، پۆشاکی جوان و ڕازاوه‌تان بپۆشن له کاتی هه‌موو نوێژێکدا .

    هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا ( صـلی الله علیـه وســلم ) فــهرمــوویهتی : } لا يقبل الله صلاة حائض إلا بخمار { ([9])، واتا خوای گه‌وره نوێژی ئافره‌تی باڵغ بوو به‌بێ سه‌رپۆش گیرا ناكات .

    بێگومان عه‌وره‌تی پیاوانی باڵغ بوو له نێوان ناوك وئهژنۆیه، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فــه‌رمووی به جابری كوڕی عه‌بدوڵڵا ( خوای لێ ڕازی بێت ): } إذا صليت في ثوب واحد، فإن كان واسعاً فالتحف به، وإن كان ضيقاص فاتزر به { ([10]), واتا : ئه‌گه‌ر به یه‌ك پارچی به‌رگه‌وه نوێژت كرد و فراوان بوو، له خۆتی ئاڵینه و خۆتی پێداپۆشه، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رگه ته‌سك بوو، ئه‌وا بیكه به ده‌ره‌دامان ( ئیزار ) نێوان ناوك و ئه‌ژنۆتی پێداپۆشه .

    به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌ك به‌رگی پێ بوو ته‌نها به‌شی داپۆشینی نێوان ناوك وئه‌ژنۆی ده‌كرد، ئه‌وا باشتر وایه شتێكیش بدات به‌سه‌ر شان وملیدا، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ڕێگری كردووه كه مرۆڤی موسڵمان به یه‌ك به‌رگه‌وه نوێژ بكات و هیچی نه‌دابێت به‌سه‌ر شان وملیدا .

    ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه لاشه و جه‌سته‌ی ئافره‌ت هه‌موو عه‌وره‌ته، جگه له ڕوومه‌ت و ده‌سته‌كانی نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به حزوری كه‌سانی بێگانه نوێژی كرد ئه‌وا هه‌موو شوێنێكی داده‌پۆشێت، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : } المرأة عورة { ([11]), واتا : ئافره‌ت هه‌موو لاشه‌ی عه‌وره‌ته، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : } لا يقبل الله صلاة حائض إلا بخمار { ([12])، واتا خوای گه‌وره نوێژی ئافره‌تی باڵغ بوو به‌بێ سه‌رپۆش گیرا ناكات .

    حه‌وته‌م : دوور ڕاگرتنی جلوبه‌رگ و لاشه و ئه‌و جێگایه‌ی نوێژی تێدا ده‌كات له هه‌موو پیس وچهپهڵیهك به پێی توانا و بۆ گونجان، چونكه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﱡﭐ ﲣ ﲤ ﱠ ([13]) , واتا : به‌رگ و كاڵات، خاوێن بكه‌ره‌وه، واته: دڵ و ده‌روونت، كار‌و كردارت هه‌مووی به‌خاوێن رابگره چونكه موسڵمان ده‌بێ گرنگی به دیوی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی بدات .

    هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : } تنزهوا من البول, فإن عامة عذاب القبر منه { ([14]) , واتا : خۆتان له میز پاك ڕابگرن، چونكه زۆرینه‌ی سزای گۆر به هۆی ئه‌وه‌وه‌یه .

    هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به ئه‌سمای فه‌رموو كاتێك جلوبه‌رگه‌كه‌ی خوینی سوڕی مانگانه‌ی پێوه بوو }تحته, ثم تقرصه بالماء، ثم تنضحه، ثم تصلي فيه { ([15]), واتا: سه‌ره‌تا ئه‌و شوێنه بووهڵه، پاشان به ئاو جێگاكه‌ی ده‌ست پێدا بهێنه، له دواییشدا به ئاوی بیشۆره، پاشان نوێژی پێوه بكه .

    هه‌روه‌ها كاتێك ئه‌و كابرا ده‌شته‌كیه هاته ناو مزگه‌وته‌وه میزی تێدا كرد پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به هاوڵانی فه‌رموو : } أريقوا على بوله سجلا من ما‌ء { ([16]), واتا : سه‌تڵێكی پڕ له ئاو بكه‌ن به جێگاكه‌یدا.

    هه‌شته‌م: ڕوو كردنه قیبله تا ده‌توانیت وبۆت ده‌كرێت، چونكه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﱡﭐ ﲗ ﲘ ﲙ ﲚ ﲛﱠ ([17]) ، واتا : ئیتر له‌مه‌ودوا له نوێژه‌كانتدا ڕوو بکه‌ره که‌عبه.

    هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : } إذا قمت إلى الصلاة فأسبغ الوضوء, ثم استقبل القبلة { ([18]), واتـا : هــهركاتێك هه‌ستایت بۆ نوێژ جوان ده‌ست نوێژ بگره، وپاشان ڕوو بكه‌ره قیبله .

    نۆیه‌م : نیه‌تهێنان : به‌هیچ شێوه‌ك نوێژ كردن به بێ نیه‌تهێنان نابێت و دروست نیه، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ( خوای لێ رازی بێت ) ڕیوایه‌تی كردووه، كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : } إنما الأعمال بالنیات { ([19]), واتا : هه‌موو كاروكرده‌وه‌یه‌ك به پێی نیه‌تی خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی .

    بێگومان جێگا وڕێگای نیه‌تیش ناو دڵه، ههقیقهتهكهشی بریتیه له عه‌زم كردن بۆ ئه‌نجامادنی كارێك، وه دروست نیه نیه‌تهێنان به زمان ده‌رببڕێت، چونكــه پێغــهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به زمان ده‌ری نه‌بڕیوه، هه‌روه‌ها ثابت وجێگیریش نه‌بووه كه هیچ كه‌سێك له هاوه‌ڵان كارێكی له‌و شێوه‌یه‌یان كرد بێت .

    بابه‌تی چواره‌م: ڕوكنهكانی نوێژ :

    مه‌به‌ست له ئه‌ركان ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌یه كه په‌رستن وعیباده‌ته‌كانی لێ پێك دێت، به‌شێوه‌یه‌ك په‌رستنه‌كان لای دروست نیه و لای خوای گه‌وره وهرناگیررێن به‌بێ ئه‌و ڕوكنانه، جیاوازی نێوان ڕوكن ومه‌رجه‌كانی نوێژیش ئه‌وه‌ن، مه‌رجه‌كان پێش ده‌ست پێكردنی پهرستنهكهیه، و له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وام ده‌بێت تا كۆتایی، به‌ڵام ڕوكن له‌سه‌ره‌تای چوونه ناو په‌رستنه‌كه‌وه ده‌ست پێده‌كات پێك دێت له هه‌ندێك ووته و كردار وهه‌ڵسوكه‌وت .

    ڕوكنهكانی نوێژ چوارده ڕوكنن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌كردنیان به عه‌مدی و نه به سه‌هو نه به نه‌زانین چاوپۆشی لێ ناكرێت، وازهێنان و نه‌كردنی هه‌ر ڕوكنێك له‌و ڕوكنانه نوێژه‌كه به‌تاڵ ده‌كاته‌وه، ئه‌وانیش بریتین له:-

    1- ئه‌نجامدانی نوێژ به‌ڕاوه‌ستانه‌وه، بۆ نوێژه فه‌رزه‌كان بۆ كه‌سێك توانای وه‌ستانی هه‌بێت، چونكه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﱡﭐ ﱆ ﱇ ﱈ ﱠ ([20]), واتا: هه‌میشه بهملكهچیهوه به فه‌رمانی خوا هه‌ستن و، بێ ده‌نگ و به‌ترسه‌وه نوێژ بكه‌ن.

    هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به عیمرانی كوڕی حوصه‌ینی فه‌رموو : } صل قائماً، فإن لم تستطع فقاعداً, فإن لم تستطع فعلى جنب { ([21]), واتا : نوێژه‌كه‌ت به پێوه ئه‌نجام بده، ئه‌گه‌ر نه‌توانی ئه‌وه به دانیشتنه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌توانی ئه‌وا به له‌سه‌رلا و پاڵ كه‌وتنه‌وه ئه‌نجامی بده .

    بۆیه ئه‌گه‌ر هاتوو له نوێژه فه‌رزه‌كاندا له‌به‌ر بوونی بیانوویه‌كی شه‌رعی نه‌یتوانی به پێوه نوێژه‌كانی بكات، وه‌ك له‌به‌ر نه‌خۆشی، یان له‌به‌ر ترس و هاوشێوه‌ی ئه‌وانه، ئه‌وا ڕێگای پێدراوه له شه‌رعدا به‌و شێوه‌یه‌ی كه ده‌توانی جا به دانیشتنه‌وه بێت یان به پاڵ كه‌وتن ولهسهرلا بێت .

    به‌ڵام سه‌باره‌ت به نوێژه سوننه‌ته‌كان، كردنیان به پێوه سوننه‌ته نه‌ك ڕوكن، به‌ڵام به پێوه ئه‌نجامی دانیان باشتره و خێرتره له‌و كه‌سه‌ی كه به دانیشتنه‌وه یان به پاڵكه‌وتنه‌وه ئه‌نجامیان ده‌دات، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: } صلاة القاعد على النصف من صلاة القائم { ([22]) , واتا : خێری ئه‌و نوێژه‌ی به دانیشتنه‌وه ده‌كرێت نیوه‌ی خێری ئه‌و نوێژه‌یه كه به پێوه ئه‌نجام ده‌درێت .

    2- ته‌كبیره‌ی ئیحرام له سه‌ره‌تاوه، واتا: الله أكبر كردنی چوونه ناو نوێژه‌وه، وه هیچ ذیكرێكی تری غه‌یری الله أكبر جێگای ئه‌مه ناگرێته‌وه ودروست نیه، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌و كه‌سه‌ی بینی نوێژه‌كه‌ی به ڕێك وپێكی وه‌ك خۆی ئه‌نجام نادات، پێی فه‌رموو: } إذا قمت إلى الصلاة فكبر { ([23]), واتا : كاتێك هه‌ستایت بۆ نوێژ كردن الله أكبر بكه، هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : } تحريمها التكبير وتحليلها التسليم { ([24]) , واتا : ته‌حریمی چوونه ناو نوێژ به الله أكبر كردن ده‌بێت، وه هاتنه ده‌ره‌وه و تهحلیلیشی به سه‌لامدانه‌وه ده‌بێت ( مه‌به‌ست له ته‌حریم له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ئه‌وه‌یه هه‌ركاتێك نوێژخوێن الله أكبری كرد، هه‌موو شتێكی لێ حه‌رام ده‌بێت جگه له‌و هه‌ڵسوكه‌وت و گوفتارانه نه‌بێت كه له سوننه‌تدا دیاری كراون، وه مه‌به‌ست له ته‌حلیلیش ئه‌وه‌یه به سه‌لامدانه‌وه ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی كه الله أكبر حه‌رام بووبن، به‌سه‌لامدانه‌وه حه‌ڵاڵ ده‌بنه‌وه و مرۆڤ له نوێژ ته‌واو ده‌بێت ) .

    بۆیه ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه نوێژ كردن به‌بێ الله أكبری چوونه ناو نوێژ دروست نیه ودانامه‌زرێت .

    3- خوێندنی سوره‌تی ( الفاتحة ) به‌و شێوه‌یه‌ی له قورئاندا هاتووه، له هه‌مووو ڕكاتێكدا، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی: } لا صلاة لمن لم يقرأ بفاتحة الكتاب { ([25]), واتا : نوێژ دروست نیه ودانامه‌زرێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه سوره‌تی ( الفاتحة ) نا‌خوێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك هاته ناو مزگه‌وت و ته‌نها گه‌یشت به كڕنوش (ڕكوع) دا، یان هێنده پێداگهیشت كه نه‌یتوانی سوره‌تی ( الفاتحة ) به ته‌واوه‌تی بخوێنێت، ئه‌وا نوێژه‌كه‌ی دروسته و به ده‌قی فه‌رمووده‌ی صه‌حیح خوێندنی ئه‌و سوره‌ته‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت، یان له‌سه‌ر ڕای زۆرێك له زانایان نوێژ خوێن له نوێژه ئاشكراكانی وه‌ك به‌یانی و ئێواره و عیشا ئه‌گه‌ر سوره‌تی ( الفاتحة ) یشی نه‌خوێند ئه‌وا خوێندنی ئیمامه‌كه جێگای خوێندنی ئه‌ویش ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر توانی له‌و ساته‌ی كه ئیمام كه‌مێك ده‌وه‌ستێت ئه‌ویش سوره‌تی ( الفاتحة ) بخوێنێت ئه‌وا زۆر باشتره .

    4- كڕنوش ( ڕكوع ) بردن له هه‌موو ڕكاتێكدا، خوای گه‌وره‌ش له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : ﱡﭐ ﲅ ﲆ ﲇ ﲈ ﲉ ﲊ ﲋ ﲌ ﲍ ﲎ ﲏ ﲐ ﲑ ﱠ ([26]), واتا : ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه كڕنووش و سوژده به‌رن و (نوێژه‌کانتان به‌جوانی بکه‌ن) و په‌روه‌ردگارتان بپه‌رستن له هه‌موو بارودۆخێکداو تا ده‌توانن چاکه و چاکه‌کاری ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتووبن .

    هه‌روه‌ها به به‌ڵگه‌ی به‌شێك له‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌و كه‌سه‌ی بینی نوێژه‌كه‌ی به ڕێك وپێكی وه‌ك خۆی ئه‌نجام نادات، پێی فه‌رموو: } ثم اركع حتى تطمئن راكعاً { ([27]), واتا : پاشان كڕنوش ببه، تاوه‌كو به ته‌واوی دڵنیا ده‌بیته‌وه له كڕنوش بردندا لاشه و جه‌سته‌ت له جوڵه ده‌كه‌وێت.

    5 و 6- هه‌ستانه‌وه له كڕنوش وڕاست بوونه‌وه لێی ، به به‌ڵگه‌ی به‌شێك له‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌و كه‌سه‌ی بینی نوێژه‌كه‌ی به ڕێك وپێكی وه‌ك خۆی ئه‌نجام نادات، پێی فه‌رموو: } واركع حتى تطمئن راكعاً, ثم ارفع حتى تعتدل قائماً { ([28] واتا : كڕنوش ببه، تاوه‌كو به ته‌واوی دڵنیا ده‌بیته‌وه له كڕنوش بردندا لاشه و جه‌سته‌ت له جوڵه ده‌كه‌وێت، پاشان به‌رز ببه‌ره‌وه تاوه‌كو به ته‌واوه‌تی ڕاست ده‌بیته‌وه .

    7- سوژده بردن، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﱡﭐ ﲅ ﲆ ﲇ ﲈ ﲉ ﱠ ([29]), واتا: ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه كڕنووش و سوژده به‌رن و (نوێژه‌کانتان به‌جوانی بکه‌ن).

    هه‌روه‌ها به به‌ڵگه‌ی به‌شێك له‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌و كه‌سه‌ی بینی نوێژه‌كه‌ی به ڕێك وپێكی وه‌ك خۆی ئه‌نجام نادات، پێی فه‌رموو: } ثم اسجد حتى تطمئن ساجداً { ([30] واتا : پاشان سوژده ببه تاوه‌كو ته‌واو دڵنیا ده‌بیته‌وه له سوژده بردنهكهت، واتا : هه‌موو لاشه و جه‌سته له جموجوڵ ده‌كه‌وێت، ، واتا: په‌له په‌ل مه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی چۆن مریشك ده‌نوك له زه‌وی ده‌دات .

    ده‌بێت سوژده بردنیش له هه‌موو ڕكاتێكدا دووجار بێت، به هه‌ر حه‌وت ئه‌ندامه‌كه‌ی لاشه، به‌و شێوه‌یه‌ی له‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌باس ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ڕیوایه‌تی كردووه، تێیدا هاتووه: } أمرتُ أن أسجد على سبعة أعظم، الجبهة- وأشار بيده إلى أنفه- واليدين, والركبتين، وأطراف القدمين { ([31]),

    واتا: پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی: فه‌رمانم پێكراوه كه حه‌وت ئێسكی لاشه‌م سوژده به‌رم، به نێوچاوانم – ئاماژه‌ی به لوتی كرد – وه به هه‌ردوو ده‌ستم، وهه‌ردوو ئه‌ژنۆكان، وهه‌ردوو لای قاچه‌كانم، مه‌به‌ست پێی به په‌نجه‌كانی پێیه‌تی .

    8 و9- ڕاست بوونه‌وه له سوژده ودانیشتنی نێوان سوژدهكان، به به‌ڵگه‌ی به‌شێك له‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌و كه‌سه‌ی بینی نوێژه‌كه‌ی به ڕێك وپێكی وه‌ك خۆی ئه‌نجام نادات، پێی فه‌رموو: } ثم ارفع حتی تطمئن جالسا { ([32] واتا : پاشان له سوژده ڕاست ببه‌ره‌وه، تاوه‌كو دڵنیا ده‌بیته‌وه كه ته‌واو دانیشتویت، وهه‌موو لاشه وجه‌سته‌ت له جموجوڵ ده‌كه‌وێت .

    10- ئارام بوونه‌وه ( إطمئنان ) له‌كاتی ئه‌نجامدانی ته‌واوی ڕوكنه‌كاندا، ئه‌ویش بریتیه له جموجوڵ كه‌وتنی لاشه وجه‌سته له هه‌موو ڕوكنه‌كاندا، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كاتێك ئه‌و كه‌سه‌ی بینی كه نوێژه‌كه‌ی به خراپی ئه‌نجامدا و په‌له په‌لی كرد، فه‌رمانی پێكرد له‌سه‌رخۆ و به ئارامی نوێژه‌كه‌ی دووباره بكاته‌وه، وه به جوانی بۆ ڕوونكرده‌وه كه چۆن چۆنی ئه‌نجامی بدات، به شێوه‌یه‌ك له هه‌موو ڕوكنێكدا فه‌رمانی پێده‌كرد كه ئارامی و ( إطمئنان ) ڕه‌چاو بكات تێیدا .

    11- ته‌حیاتی كۆتایی، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه عه‌بدوڵای كوڕی مه‌سعود ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایه‌تی كردووه، وده‌ڵێت : } كنا نقول قبل أن يفرض علينا التشهد: السلام على الله من عباده, فقال النبي ( صلى الله عليه وسلم ) لا تقولوا السلام على الله, لكن قولوا : التحيات لله { ([33]) .

    واتا: پێش ئه‌وه‌ی تهحیاتمان له‌سه‌ر فه‌رز ببێت، ده‌مانووت : ( السلام علی الله من عباده ) پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی: مه‌ڵێن : ( السلام علی الله من عباده ) به‌ڵكو بڵێن: ( التحیات لله ) .

    ئه‌و ووته‌یه‌ی عه‌بدوڵای كوڕی مه‌سعود كه ده‌ڵێت : پێش ئه‌وه‌ی ته‌حیات فه‌رز بێت له‌سه‌رمان، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پاشتر خوێندنی ته‌حیات فه‌رز بووه له‌سه‌ریان .

    12- دانیشتن بۆ ته‌حیاتی كۆتایی، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) دانیشتوه بۆ خوێندنی ته‌حیات و به‌رده‌وامیش بووه له‌سه‌ری، وه فه‌رمووشیه‌تی : } صلوا كما رأيتموني أصلي { ([34]), واتا : من چۆن ده‌بینن نوێژ ده‌كه‌م ئێوه‌ش هه‌ر به‌و شێوه‌یه نوێژه‌كانتان بكه‌ن .

    13- سه‌لامدانه‌وه، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : } تحريمها التكبير وتحليلها التسليم { ([35]) , واتا : ته‌حریمی چوونه ناو نوێژ به الله أكبر كردن ده‌بێت، وه هاتنه ده‌ره‌وه و تهحلیلیشی به سه‌لامدانه‌وه ده‌بێت .

    ئه‌ویش به‌و شێوه‌یه ده‌بێت : به لای ڕاستت بڵێیت : السلام علیكم ورحمة الله، وه له‌لای چه‌پیشدا به هه‌مان شێوه بڵێیت : السلام علیكم ورحمة الله .

    14- ئه‌نجامدانی ته‌واوی ئه‌و ڕوكنانهی باسمان كرد به شێوه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك به ته‌رتیب، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به‌و شێوه ڕێك وپێك و یه‌ك له‌دوای یه‌كه نوێژی كردووه، وه فه‌رمانیشی پێكردووین كه وه‌ك خۆی نوێژ ئه‌نجام بده‌ین، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : } صلوا كما رأيتموني أصلي { ([36]), واتا : من چۆن ده‌بینن نوێژ ده‌كه‌م ئێوه‌ش هه‌ر به‌و شێوه‌یه نوێژه‌كانتان بكه‌ن .

    هه‌روه‌ها كاتێك هه‌ڵه‌ی نوێژ خوێنه ههڵهكهرهكهی ڕاست كرده‌وه و فه‌رمانی پێكرد به‌جوانی وڕێكی وپێكی ئه‌نجامی بداته‌وه، هه‌موو جارێك پێی ده‌فه‌رموو : ( ثم ) دياره ووشه‌ی ( ثم ) یش له زمانی عه‌ره‌بیدا بۆ ته‌رتیبه .

    بابه‌تی پێنجه‌م: واجباته‌كانی نوێژ :

    واجیباته‌كانی ناو نوێژ هه‌شت واجیبن، ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك به عه‌مدی وده‌ست ئهنقهصد ئه‌نجامیان نه‌دات ئه‌وا نوێژه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو به سه‌هو یان نه‌زانین نهیانیكرد، نوێژه‌كه‌ی به‌تاڵ نابێته‌وه، به‌ڵام واجبه دواتر سوژده‌ی سه‌هوی بۆ به‌رێت، جیاوازی نێوان واجیب و ڕوكنیش ئه‌وه‌یه : هه‌ركه‌سێك ڕوكنێكی له‌بیر بچێت و ئه‌نجامی نه‌دات، نوێژه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه وسوژده‌ی سههویش جێگای ناگرێته‌وه، بۆیه ده‌بێت هه‌ر بیكات، به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك واجبێكی له‌بیر بچێت ئه‌وا سوژده‌ی سه‌هو جێگای بۆ ده‌گرێته‌وه و نوێژه‌كه‌ی به‌تاڵ نابێته‌وه، بۆیه ڕوكنه‌كان زیاتر ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه له‌چاو واجیبهكاندا، واجیبهكانی ناو نوێژیش بریتین له:

    1- هه‌موو تهكبیرهكان، واتا: الله أكبر كردنه‌كانی ناو نوێژ – جگه له الله أكبری نوێژ دابه‌ستن كه وه‌ك ووتمان ڕوكنه، ئه‌و تهكبیرانه پێیان ده‌وترێت : الله أكبری گواستنه‌وه، واتا: گواستنه‌وه له حاڵه‌ت و ڕوكنێكهوه بۆ حاڵه‌ت و ڕوكنێكی تر، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه عه‌بدوڵڵای كوڕی مه‌سعود ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایه‌تی كردووه، وده‌ڵێت : } رأیت رسول الله ( صلی الله علیه وسلم) یكبر في كل رفع وخفض وقيام وقعود { ([37]) ، واتا : پێغهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) م بینی كه نوێژی ده‌كرد، له هه‌موو به‌رز بوونه‌وه و نه‌وی بوونه‌وه و دانیشتنێكیدا ( الله أكبر ) ی ده‌كرد .

    2- ووتنی ( سمع الله لمن حمده ) بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئیمامه‌ت ده‌كات، یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌ته‌نها بۆ خۆی نوێژ ده‌كات، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه ئه‌بو هوره‌یره ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایه‌تی كردووه كه ده‌ڵێت : } كان رس‌و الله ( صلى الله عليه وسلم ) يكبر حين يقوم إلى الصلاة، ثم يكبر حين يركع, ثم يقول: سمع الله لمن حمده, حين يرفع صلبه من الركعة, ثم يقول: وهو قائم، ربنا ولك الحمد { ([38]) , واتا : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كاتێك هه‌ڵده‌ستا بۆ نوێژ الله أكبری ده‌كرد، پاشان كاتێكیش كڕنوشی ده‌برد هه‌ر الله أكبری ده‌كرد، پاشان كاتێك پشتی له كڕنوش بردن به‌رز ده‌كرده‌وه ده‌یووت : سمع الله لمن حمده، كاتێكیش كه ڕاست ببوایه‌ته‌وه ده‌یووت : ربنا ولك الحمد .

    3- ووتنی ( ربنا ولك الحمد ) ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌دوای ئیمامه‌وه نوێژ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئیمام و ئه‌و كه‌سه‌شی به ته‌نها نوێژ ده‌كات هه‌ردووكیان پێكه‌وه ده‌ڵێت : ( سمع الله لمن حمده ربنا ولك الحمد ) به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێشوو كه ئه‌بو هوره‌یره ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایه‌تی كردبوو، هه‌روه‌ها به به‌لگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش كه ئه‌بو موسای ئه‌شعه‌ری ڕیوایه‌تی كردووه، و لهبهشێكیدا هاتووه : }وإذا قال : سمع الله لمن حمده، فقولوا : ربنا لوك الحمد { ([39]), واتا : هه‌ركاتێك ئیمام ووتی : سمع الله لمن حمده، ئێوه‌ش بڵێن : ربنا ولك الحمد.

    4- ووتنی ( سبحان ربي العظیم )، یه‌كجار له كڕنوشدا .

    5- ووتنی ( سبحان ربي الاعلی ) له سوژده‌دا، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه حوذه‌یفه ڕیوایه‌تی كردووه، تێیدا هاتووه } كان النبي ( صلى الله عيله وسلم ) يقول في ركوعه : سبحان ربي العظيم, وفي سجوده : سبحان ربي الاعلى { ([40]) , واتا : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له كڕنوشدا ده‌یفه‌رموو : سبحان ربي العظيم, وه له سوژده‌دا ده‌یفه‌رموو : سبحان ربي الاعلى .

    سوننه‌ته سێ‌جار هه‌ریه‌ك له‌و ذیكرانه له كڕنوش و سوژده‌دا بوترێته‌وه .

    6- ووتنی ( رب اغفر لي ) له دانیشتنی نێوان هه‌ردوو سوژدهكهدا، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه حوذه‌یفه ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایه‌تی كردووه، و ده‌ڵێت : } أن النبي ( صلی الله علیه وسلم ) كان یقول بین السجدتین ( رب اغفر لي، رب اغفر لي ) { ([41]) .

    7- خوێندنی ته‌حیاتی یه‌كه‌م، بۆ ئه‌و كه‌سه نه‌بێت كه له‌دوای ئیمامێكه‌وه نوێژ ده‌كات و ئیمامه‌كه‌ی به سه‌هو هه‌ڵده‌سێته‌وه و ته‌حیاتی یه‌كه‌م نا‌خوێنێت، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم) كاتێك كه له‌بیر چوو ته‌حیاتی یه‌كه‌م بخوێنێت، نه‌گه‌ڕایه‌وه بۆی، به‌ڵام به سوژده‌یه‌كی سه‌هو قه‌ره‌بوووی كرده‌وه ([42]) .

    مه‌به‌ست له ته‌حیاتی یه‌كه‌میش ئه‌وه‌یه بڵێیت : ( التحيات لله والصلوات والطيبات ، السلام عليك أيها النبي ورحمة الله وبركاته ، السلام علينا وعلى عباد الله الصالحين ، أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أن محمدًا عبده ورسوله ) .

    8- دانیشتن بۆ خوێندنی ته‌حیاتی یه‌كه‌م، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه عه‌بدوڵڵای كوڕی مه‌سعود ( خوای لێ رازی بێت ) ڕیوایه‌تی كردووه، وده‌ڵێت : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : } إذا قعدتم في كل ركعتين فقولوا : التحيات لله .. { ([43]) , واتا : ئه‌گه‌ر له هه‌ردوو دوو ڕكاتێكدا دانیشتن، ئه‌وا بڵێن : التحيات لله ..

    هه‌روه‌ها به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش كه ڕیفاعه‌ی كوڕی ڕافع ریوایه‌تی كردووه، كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : } فإذا جلست في وسط الصلاة فاطمئن, وافترش فخذك اليسرى, ثم تشهد{ ([44]), واتا : ئه‌گه‌ر له ناوه‌ڕاستی نوێژ دانیشتی، ئه‌وا دڵنیا و ئارام و له‌سه‌رخۆبه، - واتا: با لاشه وجه‌سته‌ت له جموجوڵ بكه‌وێت -، وه ڕانی چه‌پت له‌ژێر سمتت ڕابخه ودایبنێ، پاشان ته‌حیاتی بخوێنه .

    بابه‌تی شه‌شه‌م: سوننه‌ته‌كانی نوێژ :

    ئه‌مه‌ش دوو جۆره، سوننه‌ته كرداریه‌كان، سوننه‌ته گوفتاریهكان :-

    سه‌باره‌ت به سوننه‌ته كرداریه‌كان، وه‌ك به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌كان له‌كاتی الله أكبر كردنی نوێژ دابه‌ستن، و له‌كاتی چوون بۆ كڕنوش، وبه‌رز بوونه‌وه لێی، وپاشان دایان بنێته‌وه، چونكه مالیكی كوڕی حوه‌یرث، كاتێك نوێژی كرد، له‌كاتی نوێژ دابه‌ستن و ووتنی الله أكبردا ده‌سته‌كانی به‌رز كرده‌وه، و كاتێكیش وویستی كڕنوش ببات ده‌سته‌كانی به‌رز كرده‌وه، وه كاتێكیش له كڕنوش سه‌ری به‌رز كرده‌وه دیسان ده‌سته‌كانی به‌رز كرده‌وه، پاشان ووتی : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به‌و شێوه‌یه‌ی كردووه ([45]) .

    دانانی ده‌ستی ڕاست له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌پ له‌ئاستی سه‌ر سینگ له كاتی ڕاوه‌ستان، وه سه‌یر كردنی جێگای سوژده، وه جیا كردنه‌وه‌ی قاچه‌كان له‌یه‌كتری له‌كاتی وهستانهكاندا، وه گرتنی هه‌ردوو ئه‌ژنۆی و جیاكردنه‌وه‌ی په‌نجه‌كانی له‌یه‌كتر كاتێك له‌سه‌ر ئه‌ژنۆكانی دایده‌نێت، وه ڕاكیشانی پشتی به‌شێوه‌یه‌ك پشتی ڕاست بێت له‌گه‌ڵ سه‌ر وملیدا .

    سه‌باره‌ت به سوننه‌ته گوفتاریهكانیش: وه‌ك خویندنی دوعای كردنه‌وه‌ی نوێژ ( وجهت وجهي للذي فطر السموات والأرض حنيفا مسلما وما انا من المشركين, إنَّ صلاتي ونسكي ومحياي ومماتي لله رب العالمين, لاشرك له, وبذلك أمرت وأنا من المسلمين ) یان دوعای : ( سبحانك اللهم وبحمد، تبارك اسمك، وتعالی جدك، ولا اله غیرك ) یان دوعای : (قول: اللهم باعد بيني وبين خطاياي كما باعدت بين المشرق والمغرب، اللهم نقِّنْي من خطاياي كما ينقى الثوب الأبيض من الدنس، اللهم اغسلني من خطاياي بالثلج والماء والبرد ), وه ووتنی ( أعوذ بالله من الشیطان الرجیم) و ( بسم الله الرحمن الرحیم ) و ( آمین ) و خوێندنی به‌شێك له قورئان دوای خوێندنی سوره‌تی ( الفاتحة )، وه سێ جار ووتنی ذیكره‌كانی ( سبحان ربي العظیم ) له كاتی كڕنوش و ( سبحان ربي الاعلی ) له‌كاتی سوژده بردن، وه دوعای دوای خوێندنی ته‌حیات و پش سه‌لامدانه‌وه .

    بابه‌تی حه‌وته‌م: ئه‌و شتانه‌ی نوێژ به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه :

    نوێژ به‌چه‌ند شتێك به‌تاڵ ده‌بنه‌وه، كوورتیان ده‌كه‌یه‌نه‌وه، له‌م چه‌ند خاڵه‌دا :-

    1- هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌ست نوێژیان پێ به‌تاڵ ده‌بێته‌وه، نوێژیشیان پێ به‌تاڵ ده‌بێته‌وه، چونكه ده‌ست نوێژ گرتن مه‌رجه بۆ ڕاست ودروستی نوێژ، جا بۆیه هه‌ركاتێك ده‌ست نوێژ به‌تاڵ بوویه‌وه، نوێژیش به‌تاڵ ده‌بێته‌وه .

    2- پێكه‌نین به ده‌نگه‌وه، كه پێی ده‌وترێت قاقا لێدان، به‌كۆی ده‌نگی زانایان نوێژ به‌تاڵ ده‌كاته‌وه، چونكه وه‌ك قسه كردن وایه، به‌ڵكو له پێكه‌نینیش توند تره، چونكه قاقا لێدان یاریكردن و سوكایه‌تی پێكردن ده‌گه‌یه‌نێت كه له‌گه‌ڵ مه‌به‌سته‌كانی نوێژدا یه‌كناگرێته‌وه، به‌ڵام به زه‌رده‌خه‌نه كردن نوێژ به‌تاڵ نابێته‌وه، وه‌ك ( ابن المنذر ) و غه‌یری ئه‌ویش باسیان كردووه .

    3- قسه كردن به‌ده‌ست ئهنقهصد و بێ هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی نوێژه‌كه، زه‌یدی كوڕی ئه‌رقه‌م ( خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌گێڕێته‌وه وده‌ڵێت : } كُنَّا نَتَكَلَّمُ فِي الصَّلاةِ ، يُكَلِّمُ الرَّجُلُ صَاحِبَهُ , وَهُوَ إلَى جَنْبِهِ فِي الصَّلاةِ , حَتَّى نَزَلَتْ ( وَقُومُوا لِلَّهِ قَانِتِينَ ) فَأُمِرْنَا بِالسُّكُوتِ ، وَنُهِينَا عَنْ الْكَلامِ { ([46]) .

    واتا: پێشتر ئێمه له نوێژه‌كانماندا قسه‌مان ده‌كرد، یه‌كێك له ئێمه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێیه‌ی ده‌كرد كه له تنیشتیهوه بوو، تا ئه‌و كاته‌ی كه خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی نارده خواره‌وه، وه‌ك ده‌فه‌رموێت : ﱡﭐ ﱆ ﱇ ﱈ ﱠ ([47]) , واتا : هه‌میشه بهملكهچیهوه به فه‌رمانی خوا هه‌ستن و، بێ ده‌نگ و به‌ترسه‌وه نوێژ بكه‌ن، بۆیه خوای گه‌وره قه‌ده‌غه‌ی كردین له قسه كردن له‌نوێژدا وفه‌رمانمان پێكرا كه ئیتر بێده‌نگ بین .

    به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك به نه‌زانی یان له‌بیری نه‌بوو قسه‌ی كرد له نوێژه‌كه‌یدا، ئه‌وا نوێژه‌كه‌ی به‌تاڵ نابێته‌وه .

    4- تێپه‌ڕ بوونی ئافره‌تێكی باڵغ بوو به به‌رده‌م نوێژدا، یان تێپه‌ڕ بوونی گوێدرێژ، یان سه‌گێكی ڕه‌ش به به‌رده‌م نوێژخوێندا و جێگای سوژده بردنه‌كه‌یدا، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : } إذا قام أحدكم يصلي فإنه يستره إذا كان بين يديه مثل آخرة الرحل، فإذا لم يكن بين يديه مثل آخرة الرحل, فإنه يقطع صلاته الحمار والمرأة والكلب الأسود { ([48]) .

    واتا: ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌كێك له ئێوه نوێژی كرد، با سوتره و ڕێگریه‌ك به ئه‌ندازه‌ی كۆتایی كۆڵ وبار وزینی ووشترێك له نێوان خۆی و خه‌ڵكیدا دابنێت، جا ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و سوتره و رێگریه‌ی دانه‌نا، ئه‌وا تێپه‌ڕ بوونی گوێدرێژ و ئافره‌ت و سه‌گی ڕه‌ش نوێژه‌كه‌ی ده‌بڕن .

    مه‌به‌ست له ( الرحل ) : ئه‌و زین وكورتانهیه كه كه له‌سه‌ری پشتی ووشترێك داده‌نرێت بۆ سوار بوون، وه‌ك زینی ئه‌سپ وایه، كۆتایی ئه‌و زینه‌ی ووشتریش به ئه‌ندازه‌ی باڵی مرۆڤێكه، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌و ئه‌ندازه‌یه بوو، ئه‌وا درسته و هیچ گرفتێكی تێدا نیه، مه‌به‌ست له‌وه‌یه له‌و جێگایه‌وه كه سوژده‌ی لێ ده‌برێت تاوه‌كو ئه‌و شته‌ی كراوه به سوتره و رێگر به ئه‌ندازه‌ی باڵیك بێت، یان له هه‌ندێك فه‌رمووده‌ی تردا هاتووه به ئه‌ندازه‌ی ڕاڕه‌وی مه‌ڕێك ببێت .

    5- هه‌ڵماڵین ودرهخستنی عه‌وره‌ت به ده‌ست ئهنقهصد .

    6- ڕوو وه‌رگێڕان له قیبله، چونكه ڕووكردنه قیبله مه‌رجی ڕاست ودروستی نوێژ كردنه .

    7- بوونی پیسیه‌ك به نوێژ خوێنه‌وه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی نوێژ خوێن پێی بزانێت، یان ئه‌گه‌ر هاتوو له نوێژدا بیری كه‌وته‌وه و لای نه‌برد .

    8- وازهێنان له ڕوكنێك له ڕوكنهكانی نوێژ، یان مه‌رجێك له مه‌رجه‌كانی به ده‌ست ئهنقهصد وبێ بوونی هیچ بیانوویه‌كی شه‌رعی .

    9- زۆر جوڵان و كاری زۆر، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و جوڵانه به‌شێك بێت له نوێژه‌كه وهیچ پێویستیهكیش به‌و جوڵانه نه‌بێت، وه‌ك خواردن و خواردنه‌وه‌ی به‌ده‌ست ئهنقصهد .

    10- دانیشتن و پاڵدانه‌وه به‌بێ بوونی هیچ عوزر وبیانویه‌كی شه‌رعی، چونكه وه‌ستان له نوێژدا مه‌رجی ڕاست ودروستی نوێژهكهیه .

    11- ئه‌نجامدانی ڕوكنێكی زیاده له‌وه‌ی شه‌رع دیاری كردووه، وه‌ك كڕنوش و سوژده‌ی زیاتر بردن، چونكه كارێكی له‌و شێوه‌یه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌له‌ل بكه‌وێته ناو ئهنجامدانیهوه، ئه‌مه‌ش به كۆده‌نگی زانایان نوێژ به‌تاڵ ده‌كاته‌وه .

    12- پێش خستنی به ئهنقصهدی هه‌ندێك ڕوكنی نوێژ به‌سه‌ر هه‌ندێك ڕوكنی تردا، چونكه ته‌رتیب و یه‌ك له‌دوای یه‌ك ئه‌نجامدانی ڕوكنه‌كان خۆی له‌خۆیدا ڕوكنه، وه‌ك پێشتر باسمانكرد .

    13- به ئهنقهصد سه‌لامدانه‌وه پێش ته‌واو بوونی نوێژه‌كه .

    14- به ئهنقصهد خوێندنی سوره‌تی ( الفاتحة ) به شێوه‌یه‌ك مانا ومهبهستهكهی بگۆڕێت، چونكه خوێندنی سوره‌تی ( الفاتحة ) به‌ڕێك وپێكی له شوێنی خۆیدا ڕوكنه. بۆ نمونه له‌بری ئه‌وه‌ی بڵێت: (أنعمْتَ عليهم ) بڵێت : ( أنعمْتُ عليهم ) .

    15- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نیه‌ت به‌وه‌ی دو دڵ بیت له ته‌واو كردنی یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نوێژه‌كه‌ت، یان عه‌زمت جه‌زمت كه‌یت كه نیه‌تی نوێژه‌كه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێنیته‌وه، چونكه به‌رده‌وام بوونی نیه‌ت تا ته‌واو كردنی نوێژه‌كه مه‌رجی ڕاست ودروستی نویژه .

    بابه‌تی هه‌شته‌م: ئه‌و شتانه‌ی مه‌كروهن ([49]) له‌ناو نوێژدا :

    چه‌ند شتێك له نوێژدا كردنیان مه‌كروهه، ئه‌وانیش بریتین له :-

    1- به ته‌نها خوێندنی سوره‌تی ( الفاتحة ) له ڕكاتی یه‌كه‌م و دووه‌مدا، و نه‌خوێندنی شتێكی تر له قورئان له‌دوای ئه‌و، چونكه كارێكی له‌و شێوه‌یه پێچه‌وانه‌ی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوایه ( صلی الله علیه وسلم ).

    2- دووباره كردنه‌وه‌ی خوێندنی سوره‌تی ( الفاتحة )، چونكه دیسان كارێكی له‌و شێوه‌یه پێچه‌وانه‌ی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوایه ( صلی الله علیه وسلم )، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو له‌به‌ر پێویستیه‌ك دووباره كرایه‌وه گرفت نیه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌جاری یه‌كه‌مدا بێ ئاگا بوو له مانا ومه‌به‌ست و خشوعی نوێژه‌كه‌ی، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كه ئه‌مه نه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ببێته حاڵه‌تێكی وه‌سوه‌سه و هه‌میشه دووباره‌ی بكاته‌وه .

    3- لاكردنه‌وه وئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی كه‌م پێویست نه‌بێت كارێكی مه‌كروهه له‌نوێژدا، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و ڕیوایه‌ته‌ی كه ده‌ڵێت : } سئل عن الالتفات في الصلاة : فقال : هو اختلاس یختلسه الشیطان من صلاة العبد { ([50]), واتا : پرسیار كرا له پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) باره‌ی لاكردنه‌وه وئاوڕادنهوه له نوێژدا، له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی : ئه‌وه دزیه‌كه كه شه‌یتان له نوێژی به‌نده‌كانی خوای ده‌دزێت .

    به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو لاكردنه‌وه وئاوڕدانهوهیهك له‌به‌ر پێویستی بێت هیچ گرفت نیه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێك له‌به‌ر وه‌سوه‌سه‌یه‌ك تووشی ده‌بێت له نوێژدا سێ تف بكات به‌لای چه‌پیدا، ئه‌م لاكردنهوهیه چونكه له‌به‌ر پێویستیه نوێژ به‌تاڵ ناكاته‌وه و مه‌كروهیش نیه، وه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمانی پێكردووه، هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ش كه ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بێت مناڵه‌كه‌ی تووشی زیانێك بێت، له‌و كاته‌دا ئه‌گه‌ر لایكرده‌وه به‌لایدا گرفت نیه و مه‌كروه نیه .

    ئه‌وه‌ی كه ووتمان مه‌به‌ستمان لاكردنه‌وه وئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی كه‌مه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو لاكردنه‌وه وئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی وابێت كه به هه‌موو لاشه وجه‌سته‌ی بێت و پشت له قیبله بكات، ئه‌وا نوێژه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌بێ بوونی عوزر و ترسێكی زۆر و هاوشێوه‌كانی بێت .

    4- نوقاندنی چاوه‌كان له نوێژدا: چونكه ئه‌و كاره له‌كاری مه‌جوسه‌كان ده‌كات كاتێك ئاگر ده‌په‌رستن، وه ووتراویشه : له‌كاری جوله‌كه‌كان ده‌كات، بێگومان ئێمه‌ی موسڵمانیش فه‌رمانمان پێكراوه كه خۆمان به‌دوور بگرین له خۆ چواندن به بێباوه‌ڕان .

    5- ڕاخستنی باڵه‌كان له كاتی سوژده بردندا، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : } اعتدلوا في السجود, ولا يبسط أحدكم ذراعيه انبساط الكلب { ([51]) , واتا : ڕیك وپێك سوژده ببه‌ن، وه باڵهكانتان ڕامهخهن وه‌ك چۆن سه‌گ باڵی ڕاده‌خات .

    بۆیه پێویست نوێژخوێن باڵه‌كانی له‌كاتی سوژده بردندا له‌یه‌ك دوور بخاته‌وه، وله زه‌وی به‌رزیان بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئاژه‌ڵه‌كان نه‌بێت .

    6- زۆر جوڵان و خۆ سه‌رقاڵ كردن به خۆته‌وه، چونكه ده‌بێته هۆی دڵ بێ ئاگا بوون له خشوع، كه فه‌رمانی پێكراوه .

    7- ده‌ست دانان له‌سه‌ر كه‌له‌كه، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌و ڕیوایه‌ته‌ی كه ئه‌بو هوره‌یره ( خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌یگڕێته‌وه وده‌ڵێت : } نهي أن يصلي الرجل مختصرا{ ([52]) , واتا : ڕێگری كراوه له‌وه كه‌سێك ده‌سته‌كانی له‌سه‌ر كه‌له‌كه‌ی دا‌نێت و نویژ بكات،، مه‌به‌ست له ووشه‌ی ( التخصر والاختصار ) له نوێژدا، ئه‌وه‌یه : كه‌سێك ده‌سته‌كانی له‌سه‌ر كه‌له‌كه‌ی دابنێت، مه‌به‌ست له كهلهكهیش ناوقه‌دی مرۆڤه له‌سه‌روو سمتهكانیهوه، عائیشه‌ی دایكی باوه‌ڕدارانیش هۆكاری ئه‌م قه‌ده‌غه كردنه‌ی بۆ ئه‌وه گێڕاوه‌ته‌وه كه جوله‌كه‌كان به‌و شێوه‌یه ده‌كه‌ن .

    8- پشتهماڵدان به‌سه‌ر شان و داپۆشینی ده‌م له نوێژدا، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و ڕیوایه‌ته‌ی كه ئه‌بو هوره‌یره ( خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌یگڕێته‌وه وده‌ڵێت : } نهى رسول الله ( صلى الله عليه وسلم ) عن السدل في الصلاة وأن يغطي الرجل فاه { ([53]), واتا : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) قه‌ده‌غه‌ی كردووه كه‌سێك له نوێژداجلهكانی بدات به‌سه‌ر شانی‌دا و شۆڕی نه‌كاته‌وه به‌سه‌ر پشت ومل و سكیدا .

    مه‌به‌ست له ووشه‌ی ( السدل ) ئه‌وه‌یه كاتی خۆی كه جلوبه‌رگی پیاوان له ده‌ره‌دامان و پشتماڵ ( إزار ورداء ) پێك هاتووه، به‌و شێوه‌یه نوێژه‌كه‌ی بكات پشته‌ماڵه‌كه‌ی جوان له‌خۆی نه‌ئاڵێنێت وته‌نها بیدات به‌سه‌ر شانه‌كانیدا، دیسان ووتراوه، ماناكه‌شی ئه‌وه‌یه : به‌ردانه‌وه‌ی جلوبه‌رگه به‌شێوه‌یه‌ك تا له زه‌وی ده‌خشێت .

    9- پێشبڕكێ كردن له‌گه‌ڵ پێش نوێژ ( ئیمام ) دا، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : } أما يخشى أحدكم إذا رفع رأسه قبل الإمام أن يجعل الله رأسه رأس حمار, أو يجعل صورته صورة حمار { ([54]) , واتا : ئایا كه‌سێك له ئێوه ناترسیت كاتێك له پش ئیمامه‌وه سه‌ری به‌رز ده‌كاته‌وه له - كڕنوش یان له سوژده - كه خوای گه‌وره سه‌ری وه‌ك سه‌ری گوێدرێژ لێ بكات، یان شێوه‌ی وه‌ك شێوه‌ی گوێدرێژ لێ بكات .

    10- په‌نجه كردن به نێو په‌نجه‌كاندا، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) قه‌ده‌غه‌ی كردووه له‌وه‌ی كه‌سێك ده‌ست نوێژ بگرێت یان بێت بۆ مزگه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی نوێژ بكات په‌نجه‌ی ده‌سته‌كانی بكات به‌نێو په‌نجه‌ی ده‌سته‌كه‌ی تری‌دا، جا كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له ده‌ره‌وه‌ی نوێژ ڕێگری لێ كردبێت، بێگومان بۆ ناو نوێژ ڕێگریه‌كه توند تر ده‌بێت .

    به‌ڵام په‌نجه كردنی ده‌ست به نێو په‌نجه‌ی ده‌سته‌كانی تردا ( التشبیك بین الاصابع ) له ده‌ره‌وه‌ی نوێژ مه‌كروه نیه، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به‌و شێوه‌یه‌ی كردووه، ئه‌ویش له چیرۆك وبه‌سه‌رهاتی ئه‌و هاوه‌ڵه‌ی كه به ( ذو الیدین ) دوو ده‌سته‌كه ناسراو بوو، ده‌سته‌كانی وه‌ك ده‌ڵێن درێژ بوو، كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) هاته نێو مزگه‌وته‌وه وپاشان نوێژی بۆ هاوه‌ڵان كرد كه ئه‌بو به‌كر و عومه‌ریشیان له‌نێودا بوو، نوێژی نێوه‌ڕۆ بوو یان عه‌سری بۆ كردن، كه‌چی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) دوو ڕكاتی كرد و له‌دوای ته‌حیاتی یه‌كه‌م سه‌لامی دایه‌وه و پاشان هه‌ستا چوویه كۆتایی مزگه‌وته‌كه‌وه و په‌نجه‌ی ده‌سته‌كانی كردبوو به نێو یه‌كدا،، ئه‌وه بوو ئه‌و هاوه‌ڵه ( ذو الیدین ) هه‌ستاو ڕۆیشت بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) و پێی ووت : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئایا له‌بیرت چوو؟ یان نوێژه‌كه‌ت بۆ كوورت كردینه‌وه، ئه‌ویش فه‌رمووی بۆچی چی بووه؟ ئه‌ویش ووتی : دوو ڕكاتت بۆ كردین، پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له هاوڵانی پرسی : ئایا ( ذو الیدین ڕاست ده‌كات وایه ؟ ئه‌وانیش ووتیان: به‌ڵێ : پێغه‌مبه‌ری خوا، ئه‌وه بوو پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) گه‌ڕایه‌وه شوێنی ئیمام و دوو ڕكاتی تری بۆ كردن و پاشان دوای سه‌لامدانه‌وه سوژده‌ی سه‌هوی برد ([55]) .

    11- كۆكردنه‌وه‌ی جلوبه‌رگ و پرچ له نوێژدا : به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌باس ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایه‌تی كردووه، كه ده‌ڵێت : } أُمر النبي ( صلى الله عليه وسلم ) أن يسجد على سبعة أعظم, ولا يكف ثوبه ولا شعره { ([56]), واتا : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمانی پێكراوه كه به حه‌وت ئێسك سوژده ببات، - نێو چاوان، وهه‌ردوو له‌پی ده‌ست، وهه‌ردوو ئه‌ژنۆ وهه‌ردوو قاچه‌كان - وه جلوبه‌رگ و پرچیشی كۆ نه‌كاته‌وه له نوێژدا، مه‌به‌ست له ووشه‌ی ( الكف ) كۆكردنه‌وه‌یه، واتا : كۆیان نه‌كاته‌وه ونهیانخاته سه‌ریه‌ك، وه به مانای ڕێگری كردنیش دێت، لێره‌دا مه‌به‌ست پێی ئه‌وه‌یه ڕێگری نه‌كات له‌جلوبه‌رگ و پرچی كه بكه‌ونه سه‌ر زه‌وی له‌كاتی سوژده‌دا، دیاره هه‌موو ئه‌مانه‌ش خشوعی نوێژ كه‌م ده‌كاته‌وه .

    12- نوێژ كردن له‌كاتی ئاماده بوونی نوێژدا، یان له‌كاتێك كه مرۆڤ ته‌نگه‌تاوه وسه‌ر ئاوی دێت، له‌م باره‌یه‌شه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : } لا صلاة بحضرة الطعام, ولا هو يدافعه الأخبثان { ([57]), واتا : نوێژ نیه، مه‌به‌ست له‌وه‌یه نوێژ مه‌كه‌ن كاتێك خواردن ئاماده‌یه - كه‌واته سه‌ره‌تا نانه‌كه بخۆن پاشان نوێژه‌كه‌تان بكه‌ن – هه‌روه‌ها نوێژ مه‌كه‌ن له‌كاتی ته‌نگه‌تاویدا .

    كه‌راهه‌تی نوێژ كردنیش له‌كاتی خواردندا مه‌رجه به‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه زۆر حه‌ز له‌و خواردنه ئاماده كراوه‌كه بكات و بتوانێت بیخوات وئاماده بێت له به‌رده‌ستیدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو نانه‌كه ئاماده بوو، به‌ڵام به‌ڕۆژوو بوو، یان تێر بوو و حه‌زی لێ نه‌ده‌كرد، یان له‌به‌ر گه‌رمی نه‌یده‌توانی بیخوات، له‌هه‌موو ئه‌م كاتانه‌دا نوێژ كردن كه‌راهه‌تی نیه.

    سه‌باره‌ت به ته‌نگه‌تاویش مه‌به‌ست لێی میز وپیسیه، بۆیه ڕێگری كراوه له نوێژ كردن له‌كاتی ته‌نگه‌تاویدا، چونكه نوێژخوێن مه‌شغوڵ ده‌كات له‌وه‌ی ئاگای له نویژهكهی بێت و ناتوانێت بیروهۆشی خۆی كۆ بكاته‌وه وئاگاداری نوێژه‌كه‌ی بێت، دیاره هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌گه‌ڵ خشوعی نوێژدا پێك نایه‌نه‌وه، بێگومان ڕاگیركردنی میز وپیسایش بۆ ماوه‌یه‌ك زیانیشی هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سه .

    13- چاو به‌رزكردنه‌وه به‌ره‌و ئاسمان، له‌م باره‌یه‌شه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : } لينتهين أقوام يرفعون أبصارهم إلى السما‌ء في الصلاة, أو لتخطفن أبصارهم { ([58]), واتا : ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه چاویان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه به‌ره‌و ڕووی ئاسمان له نوێژه‌كانیاندا واز له‌و كاره‌یان ده‌هێنن، یاخود چاوه‌كانیان لێ ده‌سه‌نرێته‌وه .

    بابه‌تی نۆیه‌م: حوكمی كه‌سی نوێژ نه‌كه‌ر :

    هه‌ركه‌سێك نوێژ نه‌كات وئینكاری واجب بوونی بكات، بێگومان ئه‌و كه‌سه بێباوه‌ڕ بووه و له ئاین پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه، چونكه خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) و كۆده‌نگی زانیان به‌درۆ ده‌زانێت ( خوا په‌نامان بدات ) .

    وه ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك له‌به‌ر ته‌مه‌ڵی و كه‌مته‌رخه‌می نه‌یكات، ڕای ڕاست ودروست ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هاتوو به هه‌میشه‌ی نوێژ نه‌كات وتا له‌ژیاندا بێت ئه‌نجامی نه‌دات، ئه‌و كه‌سه‌ش بێباوه‌ڕ ده‌بێت به‌و كاره‌ی، چونكه خوای گه‌وره له‌باره‌ی موشریك وهاوهڵدانهرانهوه فه‌رموویه‌تی : ﱡﭐ ﲈ ﲉ ﲊ ﲋ ﲌ ﲍ ﲎ ﲏ ﲐﲑ ﲒ ﲓ ﲔ ﲕ ﱠ ([59]) , واتا : جا ئه‌گه‌ر ته‌وبه بکه‌ن و په‌شیمانی ده‌ربڕن و نوێژه‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کات له ماڵ و سامانیان ده‌رکه‌ن، ئه‌وه برای دینی ئێوه‌ن، ئێمه‌یش ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کان ڕوون ده‌که‌ینه‌وه بۆ که‌سانێک که ده‌یزانن.

    ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی نوێژیان نه‌كرد به باوه‌ڕدار و موسڵمان نهژمێرران، وه به برای باوه‌ڕداری ئێمه دانانرێن، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌باره‌ی نوێژ نه‌كه‌ره‌وه فه‌رموویه‌تی: } العهد الذي بيننا وبينهم الصلاة، فمن تركها فقد كفر{ ([60]) ، واتا : ئه‌و په‌یمان وبه‌ڵێنه‌ی كه له نێوان ئێمه‌ی باوه‌ڕدار و ئه‌وانی بێباوه‌ڕدا هه‌یه، نوێژ كردنه، هه‌ركه‌سێك نوێژ نه‌كات بێباوه‌ڕ بووه .

    هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : } إنَّ بين الرجل وبين الشرك والكفر ترك الصلاة { ([61]) , واتا : بێگومان نێوانی مرۆڤی باوه‌ڕدار ونێوانی مرۆڤی هاوه‌ڵدانه‌ر و بیباوه‌ڕ نه‌كردنی نوێژه .

    به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ندێك جار نوێژ بكات و هه‌ندێك جاریش نه‌یكات و وازی لێ بهێنێت، یان فه‌رزێك بكات و فه‌رزێك واز لێ بهێنێت، ئه‌وه‌ی دیار و ئاشكرا بێت ئه‌م كه‌سه بێباوه‌ڕ نابێت، چونكه به ته‌واوی وازی له نوێژ كردن نه‌هێناوه، هه‌روه‌ك له فه‌رمووده‌كه‌دا هاتووه ( ترك الصلاة) ئه‌م كه‌سه نوێژێكی یان چه‌ند نوێژێكی نه‌كردووه، نه‌ك هه‌موو نوێژی واز لێهێنا بێت، واتا:ئهصڵیش وایه له‌سه‌ر ئیسلام مابێته‌وه، ئێمه‌یش ناتوانین له ئاین بیكه‌ینه ده‌ره‌وه به به‌ڵگه‌یه‌كی یه‌قین ودڵنیاكهر نه‌بێت، چونكه ئه‌و شته‌ی كه به یه‌قین ودڵنیایی ثابت وجێگیر بوو بێت، به یه‌قین ودڵنیایی نه‌بێت ههڵناوهشێرێتهوه،، خوای گه‌وره‌ش زاناتره ([62]) .

    [ له‌خوای گه‌وره داواكارین له‌و كه‌سانه‌مان بگێڕێت كه ڕوكن ومه‌رج وسوننه‌ته‌كانی نوێژ وه‌ك ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ( صلی الله علیه وسلم ) ڕوونیان كردوه‌ته‌وه جێ به‌جێ بكه‌ین، وه وامان لێ بكات له‌سه‌ر نوێژه‌كانمان به‌رده‌وام بین تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره ومیهرهبان] وه‌رگێڕ.

    وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

    ([1]) موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (11) ڕیوایه‌تی كردووه .

    ([2]) موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (12) ڕیوایه‌تی كردووه .

    ([3]) ئه‌حمه‌د ڕیوایه‌تی كردووه (3/201)، وه ئه‌بو داود به فه‌رمووده‌ی ژماره (494) وه تیرموذی به فه‌رمووده‌ی ژماره (407) ڕیوایه‌تیان كردووه، وه وتویه‌تی: ئه‌م فه‌رمووده‌یه فه‌رمووده‌یه‌كی حه‌سه‌نه، وه حاكم له موستدهركهكدا به صه‌حیحی داناوه، (1/201)، وه شێح ئه‌لبانیش له : الإروا‌ء به صه‌حیحی داناوه : بڕوانه : الإروا‌ء فه‌رمووده‌ی ژماره (247).

    ([4]) ئه‌حمه‌د ڕیوایه‌تی كردووه (3/201)، وه ئه‌بو داود به فه‌رمووده‌ی ژماره (494) وه تیرموذی به فه‌رمووده‌ی ژماره (407) ڕیوایه‌تیان كردووه، وه وتویه‌تی: ئه‌م فه‌رمووده‌یه فه‌رمووده‌یه‌كی حه‌سه‌نه، وه حاكم له موستدهركهكدا به صه‌حیحی داناوه، (1/201)، وه شێح ئه‌لبانیش له : الإروا‌ء به صه‌حیحی داناوه : بڕوانه : الإروا‌ء فه‌رمووده‌ی ژماره (247).

    ([5]) موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (224) ڕیوایه‌تی كردووه .

    ([6]) سوره‌تی النساء: ئایه‌تی : 103.

    ([7]) ئه‌حمه‌د ڕیوایه‌تی كردووه (3/330)، وه نه‌سائیش ڕیواتی كردووه، (1/91) ، وه تیرموذی به فه‌رمووده‌ی ژماره (150) ڕیوایه‌تی كردووه، وه شێح ئه‌لبانیش له : الإروا‌ء به صه‌حیحی داناوه : بڕوانه : الإروا‌ء فه‌رمووده‌ی ژماره (250).

    ([8]) سوره‌تی الاغارف: ئایه‌تی: 31 .

    ([9]) ئه‌بو داود به فه‌رمووده‌ی ژماره (627) و تیرموذی به فه‌رمووده‌ی ژماره (375) و ابن ماجه به فه‌رمووده‌ی ژماره‌ی (655) ڕیوایه‌تیان كردووه، شێخ ئه‌لبانیش به فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحی داناوه، بڕوانه : په‌رتووكی الإروا‌ء : فه‌رمووده‌ی ژماره (196) .

    ([10]) بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (361) و موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (3010) ڕیوایه‌تیان كردووه .

    ([11]) تیرموذی به فه‌رمووده‌ی ژماره (397) ڕیوایه‌تی كردووه، وه ، وه شێخ ئه‌لبانیش به فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحی داناوه، بڕوانه : په‌رتووكی الإروا‌ء : فه‌رمووده‌ی ژماره (273) .

    ([12]) ئه‌بو داود به فه‌رمووده‌ی ژماره (627) و تیرموذی به فه‌رمووده‌ی ژماره (375) و ابن ماجه به فه‌رمووده‌ی ژماره‌ی (655) ڕیوایه‌تیان كردووه، وه شێخ ئه‌لبانیش به فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحی داناوه، بڕوانه : په‌رتووكی الإروا‌ء : فه‌رمووده‌ی ژماره (196) .

    ([13]) سورتی المدثر : ئایه‌تی : 4 ..

    ([14]) داره قوطنی ڕیوایهتیكردووه (1/97)، به فه‌رمووده‌ی ژماره (453) ڕیوایه‌تی كردووه، وه شێخ ئه‌لبانیش به فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحی داناوه، بڕوانه : په‌رتووكی الإروا‌ء : فه‌رمووده‌ی ژماره (280) .

    ([15]) بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (227) و موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (291) ڕیوایه‌تیان كردووه .

    ([16]) بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (220) ڕیوایه‌تی كردووه .

    ([17]) سوره‌تی البقرة : ئایه‌تی : 144 .

    ([18]) بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (6251) و موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (397) ڕیوایه‌تیان كردووه .

    ([19]) بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (1) و موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (1907) ڕیوایه‌تیان كردووه .

    ([20]) سوره‌تی البقرة: ئایه‌تی: 238.

    ([21]) بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (1117) ڕیوایه‌تی كردووه .

    ([22]) موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (735) ڕیوایه‌تی كردووه .

    ([23]) بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (793) و موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (397) ڕیوایه‌تیان كردووه .

    ([24]) ئه‌بو داود به فه‌رمووده‌ی ژماره (61) و ابن ماجه به فه‌رمووده‌ی ژماره (275)، وه تیرموذی به فه‌رمووده‌ی ژماره (3) ڕیوایه‌تی كردووه، وه شێخ ئه‌لبانیش به فه‌رمووده‌یه‌كی حه‌سه‌نی داناوه، بڕوانه : په‌رتووكی صحیح سنن ابن ماجه فه‌رمووده‌ی ژماره (224) .

    ([25]) بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (756) و موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (394) ڕیوایه‌تیان كردووه .

    ([26]) سوره‌تی : الحج: ئایه‌تی : 77 .

    ([27]) بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (6251) و موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (397) ڕیوایه‌تیان كردووه .

    ([28]) بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (6251) و موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (397) ڕیوایه‌تیان كردووه .

    ([29]) سوره‌تی : الحج: ئایه‌تی : 77 .

    ([30]) بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (6251) و موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (397) ڕیوایه‌تیان كردووه .

    ([31]) بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (809) و موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (409) ڕیوایه‌تیان كردووه، له‌فزی فه‌رمووده‌كه‌ش له‌فزی ڕیوایه‌ته‌كه‌ی ئیمامی موسلیمه .

    ([32]) بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (6251) و موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (397) ڕیوایه‌تیان كردووه .

    ([33]) نه‌سائی ڕیوایه‌تی كردووه، (2/240) وه شێخ ئه‌لبانیش به فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحی داناوه، بڕوانه : په‌رتووكی الإروا‌ء فه‌رمووده‌ی ژماره (319).

    ([34]) بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (631) ڕیوایه‌تی كردووه .

    ([35]) ئه‌بو داود به فه‌رمووده‌ی ژماره (61) و ابن ماجه به فه‌رمووده‌ی ژماره (275)، وه تیرموذی به فه‌رمووده‌ی ژماره (3) ڕیوایه‌تی كردووه، وه شێخ ئه‌لبانیش به فه‌رمووده‌یه‌كی حه‌سه‌نی داناوه، بڕوانه : په‌رتووكی صحیح سنن ابن ماجه فه‌رمووده‌ی ژماره (224) .

    ([36]) بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (631) ڕیوایه‌تی كردووه .

    ([37]) نه‌سائی ڕیوایه‌تی كردووه، (2/205)، وه تیرموذیش به فه‌رمووده‌ی ژماره (253) ڕیوایه‌تی كردووه، وه ووتویه‌تی : فه‌رمووده‌یه‌كی حه‌سه‌نه، وه شێخ ئه‌لبانیش به فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحی داناوه، بڕوانه : په‌رتووكی ( صحیح الترمذي) فه‌رمووده‌ی ژماره (208).

    ([38]) موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (28) ڕیوایه‌تی كردووه .

    ([39]) موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (404) ڕیوایه‌تی كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌دیش ڕیوایه‌تی كردووه (4/399).

    ([40]) أبو داود به فه‌رمووده‌ی ژماره (874) و تیرموذی به فه‌رمووده‌ی ژماره (262)، ڕیوایه‌تیان كردووه، وه تیرموذی ده‌ڵێت: فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحه، هه‌روه‌ها نه‌سائیش ڕیوایه‌تی كردووه (1/172)، وه بان ماجه‌ش به فه‌رمووده‌ی ژماره (897) ڕیوایه‌تی كردووه، وه وه شێخ ئه‌لبانیش به فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحی داناوه، بڕوانه : په‌رتووكی ( صحیح النسائي) فه‌رمووده‌ی ژماره (1097).

    ([41]) نه‌سائی ڕیوایه‌تی كردووه، (1/172)، وه ابن ماجه‌ش به فه‌رمووده‌ی ژماره (897) ڕیوایه‌تی كردووه، وه وه شێخ ئه‌لبانیش به فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحی داناوه، بڕوانه : په‌رتووكی ( الإروا‌ء) فه‌رمووده‌ی ژماره (335).

    ([42]) بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (1230) و موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (570) ڕیوایه‌تیان كردووه .

    ([43]) ئه‌حمه‌د ڕیوایه‌تی كردووه (1/437)، وه نه‌سائیش ڕیوایه‌تی كردووه (1/174)، موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (612) ڕیوایه‌تی كردووه،

    ([44]) موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (612) ڕیوایه‌تی كردووه، وه شێخ ئه‌لبانیش به فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحی داناوه، بڕوانه : په‌رتووكی ( الإروا‌ء) فه‌رمووده‌ی ژماره (337).

    ([45]) موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (391) ڕیوایه‌تی كردووه .

    ([46]) بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (1200)، وه موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (539) ڕیوایه‌تی كردووه .

    ([47]) سوره‌تی البقرة: ئایه‌تی: 238.

    ([48]) موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (510) ڕیوایه‌تی كردووه .

    ([49]) مه‌به‌ست له ده‌سته‌واژه‌ی ( كه‌راهه‌ت، یان مه‌كروه ) ڕێگری كردنه له كارێك یان گوفتارێك یان شتێك به‌ڵام به‌شێوه‌ی إلزام وپابه‌ند كردن نا، حوكمی مه‌كروهیش له شه‌رعدا ئه‌وه‌یه : مرۆڤ له‌سه‌ر وازهێنان له مه‌كروه پاداشتی خێر ده‌درێته‌وه، به‌ڵام به كردنی سزا نادرێت، وه له‌كاتی پێویست وناچاریدا دروسته مرۆڤ ئه‌نجامی بدات .

    ([50]) بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (751) ڕیوایه‌تی كردووه .

    ([51]) بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (822) ڕیوایه‌تی كردووه .

    ([52]) بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (1220) ڕیوایه‌تی كردووه .

    ([53]) ئه‌بو داود به فه‌رمووده‌ی ژماره (643)، وه تیموذی به فه‌رمووده‌ی ژماره (379) ڕیوایه‌تیان كردووه، وه شیح ئه‌لبانی به فه‌رمووده‌یه‌كی حه‌سه‌نی داناوه، بڕوانه : په‌رتووكی ( صحیح سنن الترمذي ) فه‌رمووده‌ی ژماره (312) .

    ([54]) بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (691)، وه موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (427) ڕیوایه‌تیان كردووه .

    ([55]) ده‌قی ئه‌م به‌سه‌رهاته له صه‌حیحی بوخاریدا هاتووه به فه‌رمووده‌ی ژماره (482) هاتووه .

    ([56]) بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (815) و موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (490) ڕیوایه‌تیان كردووه .

    ([57]) موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (560) ڕیوایه‌تی كردووه .

    ([58]) موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (429) ڕیوایه‌تی كردووه .

    ([59]) سوره‌تی التوبه: ئایه‌تی : 11 .

    ([60]) تیرموذی به فه‌رمووده‌ی ژماره (2126) ڕیوایه‌تی كردووه، هه‌روه‌ها نه‌سائی ڕیوایه‌تی كردووه، (1/231)، وه ئه‌حمه‌دیش ڕیوایه یت كردووه، (5/346)" وه حاكمیش ڕیوایه‌تی كردووه (1/6-7)، وه تیرموذی له باره‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیح و غه‌ریبه، وه حاكمیش به صه‌حیحی داناوه، وه ئیمامی ذه‌هه‌بیش هاوڕایه له‌گه‌ڵیدا، وه شێخ ئه‌لبانیش به صه‌حیحی داناوه، بڕوانه : په‌رتووكی ( صحیح الترمذي ) به فه‌رمووده‌ی ژماره (2113) .

    ([61]) موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (812) ڕیوایه‌تی كردووه،

    ([62]) ته ماشای په‌رتووكی ( الشرح الممتع ) بكه (2/24- 28 ) .

    معلومات المادة باللغة الأصلية