×

ناسینی ئاینی ئیسلام (Kurdî)

ئاماده‌كـردن: شێخ موحه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدولوه‌هاب

Description

ئه‌م ووتاره‌ به‌شێكه‌ له‌ كتێبی سێ بنچینه‌ی بیروباوه‌ڕی شێخ محمدی كوڕی عبد الوهاب ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) به‌ ناونیشانی ( ناسینی ئاینی ئیسلام كه‌ مه‌به‌ست پیی : ته‌سلیم بوون به‌ خوای گه‌وره‌ و په‌وره‌دگار وپه‌رستنی به‌یه‌كخوای، و پابه‌ند بوون پێوه‌ی به‌ گوێڕایه‌ڵی كردنی، وخۆ به‌ری كردن ودوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ هاوه‌ڵ بڕیارده‌ران وشوینكه‌وتوانی . ئه‌مه‌ش سێ پله‌یه‌ : ئیسلام مه‌به‌ست پێی موسڵمان بوونه‌، له‌گه‌ڵ ئیمان وباوه‌ڕ هێنان، وه‌ هه‌روه‌ها ئیحسان وچاكه‌كاری، هه‌ر یه‌كێك له‌م پلانه‌ش پایه‌ و ڕوكنی خۆی هه‌یه‌ ..

Download Book

    ناسینی ئاینی ئیسلام

    < كوردي >

    شێخ محمدی كوڕی عبد الوهاب ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت )

    —™

    وهرگێڕانی: حاجی ئومید چروستانی

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    معرفة دین الإسلام

    < كردي >

    الشیخ محمد بن عبد الوهاب ( رحمه الله )

    —™

    ترجمة: أوميد عمر علي

    مراجعة: بشتیوان صابر عهزیز

    ناسینی ئاینی ئیسلام

    سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان ودروود وصهڵات وسهلام لهسهر پێشهوای مرۆڤایهتی محمدی پێغهمبهری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوهڵ وشوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    بنهما وبنچینهی دووهم لهو سێ بنهمایهی كه شێــــخ موحــــهمهدی كوڕی عبد الوهاب له كتێبی ( الاصول الثلاثة ) دا ئاماژهی پێداوه بریتیه له ناسین و شارهزا بوون له ئاینی پیرۆزی ئیسلام به بهڵگه و لهسهر چاو ڕوونی .

    ئهویش بریتیه له تهسلیم بوون به خوای گهوره و پهورهدگار وپهرستنی بهیهكخوای، و پابهند بوون پێوهی به گوێڕایهڵی كردنی، وخۆ بهری كردن ودوور كهوتنهوه له هاوهڵ بڕیاردهران وشوینكهوتوانی .

    ئهمهش سێ پلهیه : ئیسلام مهبهست پێی موسڵمان بوونه، لهگهڵ ئیمان وباوهڕ هێنان، وه ههروهها ئیحسان وچاكهكاری، ههر یهكێك لهم پلانهش پایه و ڕوكنی خۆی ههیه .

    پلهی یهكهم :

    پایه و ڕوكنهكانی ئیسلام پێنجن : شاهیدیدان بهوهی هیچ پهرستراوێكی بهههق نیه جگه له ( الله ) وه بێگومان موحهمهدیش پێغهمبهری خودایه، وه بهجێگهیاندنی پێنج نوێژه فهرزهكه، وه درهكردنی زهكاتی ماڵ وسامان، و ڕۆژووگرتنی مانگی رهمهزان، و حهج كردنی ماڵه ڕێز وحورمهت لێگراوهكهی خوا .

    بهڵگهی شایهتومان، خوای گهوره فهرموویهتی : { شَهِدَ اللهُ أَنَّهُ لا إِلهَ إِلا هُوَ وَالمَلائِكَةُ وَأُولو العِلمِ قَائِماً بِالقِسْطِ لا إِلهَ إِلا هُوَ العَزِيزُ الحَكِيمُ } [ سورهتی ال عمران : 18 ] .

    واتا : خوا لهرێگهی دروستكراوهكانیهوه شایهتی دهدا – خۆ ههر خۆی بهسه بۆ شایهتیدان- که بهڕاستی هیچ پهرستراوێكی بهههق نیه جگه لهئهو ، ههروهها فریشتهکان و خاوهن زانستهکانیش ( له پێغهمبهران و زانایان ) که بهڕێگهیهکی ڕاست و دروست دهیسهلمێنن خوا ههمیشه داد پهروهری ڕههایه و جگه لهوزاته خوایهکی تر نیه و ئهو خوایهکی باڵادهست و دانایه.

    مهبهست پێی ئهوهیه : هیچ پهرستراوێكی بهههق نیه جگه له ( الله )،،، ( لا إله ) ههموو پهرستراوێكی جگه له ( الله ) ڕهتدهكاتهوه و به ناڕهوای دهزانێت، ( إلا الله ) یش ههموو پهرستن و بهندایهتی كردنێك بۆ خوای گهورهی بێ هاوهڵ و بێ هاوتا ثابت وجێگیر دهكات، هیچ هاوهڵێكی نیه له پهرستندا، ههروهك چۆن هیچ هاوهڵێكیشی نیه له موڵك ودهسهڵاتیدا، تهفسیر و ڕاڤهی ئهمهش ئهم ئایهته پیرۆزه دهیكات كه خوای گهوره له جێگایهكی تردا فهرموویهتی : {وَإِذْ قَال إِبْرَاهِيمُ لأَبِيهِ وَقَوْمِهِ إِنَّنِي بَرَاءٌ مِمَّا تَعْبُدُونَ * إِلا الذِي فَطَرَنِي فَإِنَّهُ سَيَهْدِينِ * وَجَعَلهَا كَلمَةً بَاقِيَةً فِي عَقِبِهِ لعَلهُمْ يَرْجِعُونَ } [ سورهتی الزخرف : 26 -28 ] .

    واتا : ئهی موحهمهد ئهو کاته بیهێنهوه یادي خؤت که ئیبراهیم به باوکی و هۆزهکهی خۆی وت: بهڕاستی من دووره پهرێزم لهو شتانهی که ئێوه دهیپهرستن * من تەنها خودا دەپەرستم، ئەو خودایەی کە لە نەبوونەوە هێناومیەتیە بوون، بێگومان هیدایەتیشم دەدات و ڕێگای ڕاستیشم بۆ ڕوون دەکاتەوە * ئهوسا ئیتر ئیبراهیم ( سەلامی خودای لێ بێت) ئهو بهرنامه یهکخواپهرستیهی لهناو نەوەکانیدا بە بەردەوامیی هێشتیەوە، تا ئەگەر هەرکەسێك ڕێگای یهكخواپهرستی لێشێوا هەرچی زووتره بگەڕێتەوە بۆ لای.

    ههروهها فهرموویهتی : { قُل يَا أَهْل الكِتَابِ تَعَالوْا إِلى كَلمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلا نَعْبُدَ إِلا اللهَ وَلا نُشْرِكَ بِهِ شَيْئاً وَلا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضاً أَرْبَاباً مِنْ دُونِ اللهِ فَإِنْ تَوَلوْا فَقُولوا اشْهَدُوا بِأَنَّا مُسْلمُونَ } [ سورهتی ال عمران : 64 ] .

    ئهم ئایهته ڕوو دهکاته پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) و پێی دهفهرموێت به خاوهن نامهكان له جولهکهو گاورهكان بڵێ : وهرن بۆ لای ووتهیهكی یهسكان لهنێوان ئێمه وئێوهدا .. ئهویش ئهوهیه له خودا زیاتر کهسێکی تر نهپهرستین و، هاوهڵی بۆ بڕیار نهدهین، وههیچ کهسێکمان کهسێکی تر به خاوهن شهریعهت و خاوهن فهرمان نهزانین، که شایستهی ملکهچ کردن بێت بۆی و ببێته هاوهڵ بۆ خودا له بڕیارداندا.. جا ئهگهر ئهوان پشتیان ههڵکردو لهسهر بیروباوهڕی ههڵهی خۆیان مانهوه، ئهوکات پێیان بڵێ: ئێوه شایهت بن، ئێمه باوهڕمان بهوشتانه ههیه که ووتمان و ملکهچ و گوێڕایهڵین و له خودا زیاتر هیچ شتێکی دیکه ناپهرستین .

    بهڵگهش لهسهر شاهیدیدان بهوهی كه موحهمهد پێغهمبهر ونێردراوی خوایه، پهروهردگار فهرموویهتی : { لقَدْ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مِنْ أَنْفُسِكُمْ عَزِيزٌ عَليْهِ مَا عَنِتُّمْ حَرِيصٌ عَليْكُمْ بِالمُؤْمِنِينَ رَؤُوفٌ رَحِيمٌ} [ سورهرتی التوبة : 128 ].

    واتا : ئهی خهڵکینه! ئێوه پێغهمبهرێکتان له خۆتان بۆ هاتووه، بۆ ئهوهی فهرمانی خوداتان پێ ڕابگهیهنێت، زهرهر و زیانی ئێوهی پێ ناخۆشه و ئازاری پێ دهگات، وه زۆر به پهرۆشه بۆتان و خهمی گهورهی ئهوهیه ڕوو بکهنه هیدایهت و ڕێگای ڕاستی هیدایهت بگرنه بهر، ههروهها دڵی لهلای ئیماندارانهو، زۆر به بهزهیی و میهرهبانه لهگهڵیانداو زۆریش خۆشی دهوێن .

    مهبهست له شاهیدیدان كه موحهمهد پێغهمبهری خودایه، گوێڕایهڵی بیت لهوهی فهرمانی پێكردووه، و بهڕاستی بزانیت لهوهی ههواڵی پێداوه، وه دوربكهویتهوه لهوهی قهدهغه وسهرزهنشی كردووه، وه بههیچ شێوهیهك بهندایهتی و پهرستن ئهنجام نهدهیت بهو شهریعهته نهبێت ئهو هێناویهتی .

    بهڵگهی نوێژكردن و زهكاتدان و ڕاڤهی یهكخواپهرستی، خوای گهوره فهرموویهتی : { وَمَا أُمِرُوا إِلا ليَعْبُدُوا اللهَ مُخْلصِينَ لهُ الدِّينَ حُنَفَاءَ وَيُقِيمُوا الصَّلاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ وَذَلكَ دِينُ القَيِّمَةِ} [ سورهتی البینة : 5 ] .

    واتا : فهرمانیشیان پێنهدرابوو جگه بهوهی که خواپهرستی بکهن و بهپاکی و دڵسۆزی و ملکهچی فهرمانبهرداری ئاین و بهرنامهکه بن و لابدهن له ههموو ئایینێك و تهنها پابهندی ئایینی ئیسلام بن، نوێژیش بهڕێك و پێکی ئهنجام بدهن، زهکاتیش له ماڵ و سامانیان دهربکهن، ئهوهیه ئاینی نامه ڕاست و بهنرخهکانی خوا .

    بهڵگهی ڕۆژوو گرتنیش، خوای گهوره فهرموویهتی : { يَا أَيُّهَا الذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَليْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلى الذِينَ مِنْ قَبْلكُمْ لعَلكُمْ تَتَّقُونَ } [ سورهرتی البقرة : 183 ] .

    واتا : ئهی ئهوانهی که باوهڕتان هێناوه! ڕۆژوو گرتنتان لهسهر فهرز کراوه، ههروهکو لهسهر خاوهن ئایینهکانی پێش ئێوه فهرز کرابوو، تاوهکو خۆتان له خراپه بپارێزن و بهندایهتی خودای خۆتان بکهن .

    بهڵگهی حهجكردنیش، پهروهردگار فهرموویهتی : واتا : خوا حهجی كهعبهی بڕیارداوه لهسهر مهردم، لهسهر ئهوهی توانای رێگای ههبێت، و ههركهسێكیش باوهڕی بهو حهجه نهبێ, ئهوه باچاك بزانێ كه كافرو بێ باوهڕه، بهراستیی خوایش لهتهواوی خهڵكانی جیهان، نهك تهنها ههر لهوان، بێ نیازه .

    پلهی دووهم :

    باوهڕ : حهفتاو هێنده بهشه، بهرزترینیان ووشهی ( لا إله إلا الله ) یه، ونزمترینشیان لادانی ئازار و ناڕهحهتیه لهسهر ڕێگای خهڵكی، شهرم وشكۆیش بهشێكه لهباوهڕ، پایهكانی باوهڕیش شهش دانهن : باوهڕت به خوای گهوره ( الله جل جلاله ) ، به فریشتهكان و به كتێب و نامه ئاسمانیهكان، وبه پێغهمبهران، و بهڕۆژی دوایی، وبه قهدهری خێر و شهڕ ههبێت .

    بهڵگهش لهسهر ئهم شهش پایه، خوای گهوره فهرموویهتی : { ليْسَ البِرَّ أَنْ تُوَلوا وُجُوهَكُمْ قِبَل المَشْرِقِ وَالمَغْرِبِ وَلكِنَّ البِرَّ مَنْ آمَنَ بِاللهِ وَاليَوْمِ الآخِرِ وَالمَلائِكَةِ وَالكِتَابِ وَالنَّبِيِّينَ } [ سورهتی : البقرة : 177 ] .

    واتا : ڕووکردنه ڕۆژههڵات و ڕووکردنه ڕۆژئاوا نیشانهی باشیی و چاکهکاریی بێت.. زیاد ڕوو له چاکهکردن و نزیکبوونهوه له خودا بهوه دهبێت کهسێك به ههموو دڵێکیهوه باوهڕی به خودا ههبێت، باوهڕێك که ببێته پاڵنهر بۆ جێبهجێکردنی بڕیارو فهرمانهکانی.. ههروهها باوهڕی ههبێت بههاتنی ڕۆژی دوایی، که ههموو ئادهمیزادهکانی تیادا زیندوو دهکرێنهوه.. ههروهها باوهڕی به فریشتهکان و به پێغهمبهرهکان و به کتێبهکانی خودا ههبێت..

    بهڵگهش لهسهر باوهڕ بوون به قهدهر، خوای گهوره فهرموویهتی : {إِنَّا كُل شَيْءٍ خَلقْنَاهُ بِقَدَرٍ } [ سورهتی القمر : 49 ] .

    واتا : بێگومان ئێمه ههموو شتێکمان بهئهندازهو نهخشهی دیاریکراو دروستكردووه .

    پلهی سێههم :

    ئیحسان و چاكهكاری، ئهویش یهك پایهیه، كه بریتیه له : بهندایهتی و خواپهرستی بهشێوهیهك بكهیت، وهك ئهوهی پهروهردگار ببینیت، خۆ ئهگهر تۆیش ئهو نهبینیت ئهو ههر تۆ دهبینیت، لهم بارهیهوه خوای گهوره فهرموویهتی : { إِنَّ اللهَ مَعَ الذِينَ اتَّقَوْا وَالذِينَ هُمْ مُحْسِنُونَ } [ سورهتی النحل : 128 ]

    واتا : بهڕاستی خوا لهگهڵ ئهو کهسانهدایه که خۆیان پاڕاستووه له گوناهو ههروهها ئهوانهش که چاکهکارو چاکهخوازن .

    ههروهها فهرموویهتی : { وَتَوَكَّل عَلى العَزِيزِ الرَّحِيمِ * الذِي يَرَاكَ حِينَ تَقُومُ * وَتَقَلبَكَ فِي السَّاجِدِينَ * إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ العَليمُ } [ سورهتی : الشعراء 217-220] .

    واتا : پشت به خوای باڵا دهست ومیهرهبانت ببهسته * ئهو خوایهی كه تۆدهبینێ كاتێ ئهوهستی بۆ نوێژ كردن * ئهو زاته تۆ دهبینێت که چۆن له ڕیزی سوژدهبهراندا ههڵس و کهوت دهكهیت * بهڕاستی ئهو خوایه زاتێکی بیسهرو زانایه .

    ههروهها له جێگایهكی دهفهرموێت : { وَمَا تَكُونُ فِي شَأْنٍ وَمَا تَتْلو مِنْهُ مِنْ قُرْآنٍ وَلا تَعْمَلونَ مِنْ عَمَلٍ إِلا كُنَّا عَليْكُمْ شُهُوداً إِذْ تُفِيضُونَ فِيهِ } [ سورهتی : یونس 61 ] .

    واتا : بههیچ کارێک ههڵناسی، هیچ بهشێک له قورئان ناخوێنیتهوه (که ئێمه ئاگادار نهبین، ئێوهش ئهی خهڵکینه) به هیچ ههڵسوکهوتێک ههڵناسن که ئێمه شایهت نهبین بهسهریهوه لهکاتێکدا ئهنجامی دهدهن و تیایدا ڕۆدهچن .

    بهڵگهی سوننهتیش له بارهی ئهم سێ پلهیهوه، فهرمووده بهناو بانگهكهی جوبرهئیله كه عومهری كوڕی خهتاب ڕیوایهتی دهكات ودهگێڕێتهوه و دهڵێت : بينما جلوس عند رسول الله ( صلى الله عليه وسلم ) ذات يوم إذ طلع علينا رجل ، شديد بياض، الثياب شديد سواد الشعر، لا يرى عليه أثر السفر، ولا يعرفه منا أحد، حتى جلس إلي النبي صلى الله عليه وسلم، فأسند ركبتيه إلي ركبتيه، ووضع كفيه على فخذيه، وقال يا محمد: أخبرني عن الإسلام. فقال: { أن تشهد أن لا إله إلا الله وأن محمداً رسول الله وتقيم الصلاة وتؤتي الزكاة وتصوم رمضان وتحج البيت إن استطعت إليه سبيلا " فقال: صدقت. فعجبنا له يسأله ويصدقه. قال: فأخبرني عن الإيمان. قال: " أن تؤمن بالله وملائكته وكتبه ورسله واليوم الآخر وبالقدر خيره وشره " قال: صدقت. قال: فأخبرني عن الإحسان. قال: " أن تعبد الله كأنك تراه فإن لم تكن تراه فإنه يراك " قال: فأخبرني عن الساعة. قال: "ما المسؤول عنها بأعلم من السائل " قال: فأخبرني عن أمارتها. قال: "أن تلد الأمة ربتها وأن ترى الحفاة العراة العالة رعاء الشاء يتطاولون في البنيان " قال: فمضى فلبثنا مليا. فقال " يا عمر أتدري من السائل " قلت: الله ورسوله أعلم. قال: " هذا جبريل أتاكم يعلمكم أمر دينكم } [ رواه مسلم رقم (1) ] .

    واتا : كاتێك لای پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) دانیشت بووین، پیاوێك لامان پهیدا بوو، جلوبهرگهكهی زۆر سپی بوون، پرچ ومووهكانی زۆر ڕهش بوون، ئاسهواری سهفهریشی بهسهرهوه نهدهبینرا، وه هیچ كهسێكیش له ئیمه نهیدهناسی، تا ئهو كاتهی لای پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) دانیشت، و ههردوو ئهژنۆكانی نوساندن به ئهژنۆكانی پێغهمبهری خواوه، وه ههردوو ناو لهپی خسته سهر ڕانهكانی، پاشان ووتی : ئهی موحهمهد لهبارهی ئیسلامهوه ههواڵم پێده، ئهویش فهرمووی : ئیسلام ئهوهتانێ كه شاهیدی بدهیت كه هیچ پهرستراوێكی بهههق نیه جگه له ( الله )، وه شاهیدیش بدهیت كه موحهمهد پێغهمبهری خوایه، وه نوێژهكانت ئهنجام بدهیت، وزهكاتی ماڵو سامانت دهربكهیت، ووه مانگی ڕهمهزان بهڕۆژوو بیت، وه حهجی ماڵی خوا بكهیت ئهگهر هاتوو توانات ههبوو، ئهمجا جوبرهئیل ووتی : ڕاست دهكهیت، عومهر دهڵێت : زۆر سهرمان سوڕما، پرسیاری لێدهكات و پاشان پێیشی دهڵێت : ڕاست دهكهیت، پاشان جوبرهئیل ووتی : لهبارهی ئیمان و باوهڕهوه ههواڵمان بدهرێ، ئهویش فهرمووی : ئیمان ئهوهیه كه باوهڕت به خوا و فریشتهكان وكتێبهكان وپێغهمبهران و ڕۆژی دوایی و قهدهری خێر وشهڕ ههبێت، پاشان ووتی : ڕاستدهكهیت، ئهمجا جوبرهئیل ووتی : لهبارهی ئیحسان وچاكسازیهوه ههواڵم بدهرێ، ئهویش لهوهڵامدا فهرمووی : بهشێوهیهك خوا بپهرستیت، وهك ئهوهی پهروهردگار ببینیت، خۆ ئهگهر تۆ ئهویش نهبینیت ئهو ههر تۆ دهبینیت، دواتر جوبرهئیل پرسیاری كرد و ووتی : ههواڵم بدهرێ لهبارهی ڕۆژی دواییهوه، لهوهڵامدا فهرمووی : ئهو كهسهی كه پرسیاری لێدهكرێت لهو كهسه شارهزاتر نیه كه پرسیار دهكات، ئههمجا جوبرهئیل ووتی : ههواڵم بدهرێ لهبارهی نیشانهكانیهوه، ئهویش فهرمووی : كهنیزهك گهوره وخاوهنهكهی خۆی لێ دهبێت، وه پێپهتی و ههژار و شوانی مهڕهكان ببینیت كه پێشبڕكێ بكهن له بهرزكردنهوهی باڵهخانهكاندا، عومهر دهڵێت : ئهمجا جوبرهئیل ڕۆشت وئێمهیش ماوهیهك چاوهڕیمان كرد، پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) فهرمووی : ئهی عومهر ئایا دهزانیت ئهو كهسه كێ بوو پرسیارهكانی دهكرد ؟ عومهر دهڵێت : ووتم : خوا و پێغهمبهرهكهی باشتر دهزانن، فهرمووی : ئهو كهسه جوبرهئیل بوو هاتبوو بۆ ئهوهی ئاینهكهتان فێر بكات و شارهزاتان بكات لێی .

    معلومات المادة باللغة العربية