الوصف
مقالة باللغة الكردية توضح أن حقيقة التقوى العمل بطاعة الله إيماناً واحتساباً أمراً ونهياً، فيفعل ما أمر الله به إيماناً بالآمر وتصديقاً بوعده، ويترك ما نهى الله عنه إيماناً بالناهي وخوفاً من وعيده. أخي القارئ: هذه المادة عبارة عن آية من القرآ‌ن الكريم وحديث نبوي شريف حول حقيقة التقوى، مع تعليق مفيد.
حه‌قیقه‌تی ته‌قوا
] kurdish – كوردی – كردي [
پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
حقيقة التقوى
« باللغة الكردية »
بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
حه‌قیقه‌تی ته‌قوا
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ▬يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنْتُمْ مُسْلِمُونَ ♂ [آل‌عمران :١٠٢ ].
واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، له خوا بترسن و پارێزکاربن به‌شێوه‌یه‌کی وا که شایسته‌ی ئه‌و زاته‌یه و هه‌میشه پابه‌ند و دامه‌زراو بن له‌سه‌ر ئیسلامه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر کاتێک مردن به ئیمان و ئیسلامه‌تی نه‌بێت نه‌مرن.
عن أبي هريرةَ - رضي الله عنه - قَالَ: قِيلَ: يَا رسولَ الله، مَنْ أكرمُ النَّاس؟ قَالَ: «أَتْقَاهُمْ... ». مُتَّفَقٌ عَلَيهِ.
واته: له(أبی هریره)ه‌وه (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: وترا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا كێ به‌رێزترینی خه‌ڵكه فه‌رمووی: (كامیان زیاتر ته‌قوا كاربێت).
ڕاڤه:
له‌ڕووی زامانه‌وانیه‌وه پارێزگاری"التقوی" بریتیه: له پاراستنی مرۆڤ له‌و شته‌ی لێی ده‌ترسێت.
وه له‌ڕووی ئه‌خلاق و شه‌ریعه‌ته‌وه بریتیه: له مه‌له‌كه‌یه‌كی ئه‌خلاقی كه مرۆڤ به‌دوور ده‌گرێت له‌و شتانه‌ی تووشی گوناهی ده‌كات.
ته‌قوا وپارێزكاری: پوخته‌ی په‌یامی پێغه‌مبه‌رانه، و‌دروشمی باوه‌ڕدارانه، وچه‌كی موجاهیدانه، وهۆكارێكه بۆ پله به‌رزی له دونیا ودواڕۆژدا.
هه‌ندێ له به‌روبوم وفه‌زڵی ته‌قوا وپاریزكاری:
١- كه‌سی پارێزكار خوای گه‌وره کاری بۆ ئاسان ده‌کات.
٢- هه‌رکه‌سێك پاریزكار بێت خوای گه‌وره گوناهه‌کانی بۆ دائه‌پۆشێ و پاداشتی گه‌وره‌ی ده‌داتێ.
٣- به‌ڕێزترین كه‌س لای خوای گه‌وره پارێزكار ترینيانه.
4- سه‌رئه‌نجامی چاك بۆ پاریزكارانه.
٥- هۆكاری ڕزگار بوونه له ڕۆژی دواڕۆژدا.
٦- پارێزكاری هۆكارێكه بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای به‌ره‌کاتی ئاسمان و زه‌وی.
٧- خوای گه‌وره پارێزکارانی خۆش ده‌وێت.
٨- هۆیه‌كه بۆ جیاکه‌ره‌وه‌ی ڕاست و ناڕاستت.