×

سه‌ردانی كردنی گۆڕستان و ئادابه‌كانی (Kurdî)

ئاماده‌كـردن: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

Description

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: ئایا دروسته‌ مرۆڤی موسڵمان سه‌ردانی گۆڕستان بكات؟ وه‌ ئایا ئادابه‌كانی چین ؟ خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌ .؟

Download Book

    سه‌ردانی كردنی گۆڕستان و ئادابه‌كانی

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2012 - 1433

    زیارة القبور وآدابها

    « باللغة الكردية »

    فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    سه‌ردانی كردنی گۆڕستان و ئادابه‌كانی

    پرسیار : ئایا دروسته‌ مرۆڤی موسڵمان سه‌ردانی گۆڕستان بكات؟ وه‌ ئایا ئادابه‌كانی چین ؟ خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌ .

    وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، وه‌ درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    خوای گه‌وره‌ ڕێگای داوه‌ به‌ به‌نده‌كانی كه‌ سه‌ردانی گۆڕه‌كان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ ئاماده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌بن بۆلای خۆی، وه‌ هه‌روه‌ها وه‌ك دڵدانه‌وه‌یه‌كیش بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ناڕه‌حه‌تی و ناخۆشیانه‌ی دێته‌ ڕێگای له‌ دونیادا، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانین كاتێك ڕێگایشی داوه‌ به‌سه‌ردانی گۆڕ و گۆڕستانه‌كان، ئه‌وه‌شی بۆ ڕوونكردوینه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ندێك سه‌ردان هه‌یه‌ بۆلای گۆڕه‌كان دروست نییه‌، جا كه‌واته‌ با بزانین كامه‌یان ڕێگای پێدراوه‌ و مه‌شروعه‌ ؟ وه‌ كامه‌یان ڕێگای لێگیراوه‌ و نامه‌شروعه‌؟

    به‌شه‌كانی سه‌ردانی كردنی گۆڕه‌كان:

    سه‌ردانی كردنی گۆڕه‌كان سێ به‌شن :

    1)سه‌ردانی كردنێكی دروست و شه‌رعی

    2)سه‌ردانی كردنێكی بیدعی وداهێنراو .

    3) سه‌ردانی كردنێكی شیركی .

    یه‌كه‌م : سه‌ردانی كردنێكی دروست و شه‌رعی یان سوننه‌تی :

    ئه‌و سه‌ردانی كردنه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) رێگای پێداوه‌، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه‌ ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌یه‌: عن بريدة (رضي الله عنه) عن النبي (صلی الله علیه وسلم) قال: « كنت قد نهيتكم عن زيارة القبور فزوروها، فإنها تذكركم الآخرة » [رواه مسلم في كتاب الجنائز، باب استئذان النبي (صلی الله علیه وسلم): ربه عز وجل في زيارة قبر أمه (977)] .

    واتا : بوریده‌ (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی : من پێشتر قه‌ده‌غه‌م لێكردن له‌سه‌ردانی كردنی گۆڕه‌كان، ئێستا ئیتر سه‌ردانیان بكه‌ن، چونكه‌ دواڕۆژتان وه‌ بیر ده‌هێننه‌وه‌ .

    ئه‌م سه‌ردانی كردنه‌ی گۆڕه‌كانیش ئادابی خۆی هه‌یه‌ :

    أ)ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌چێته‌ سه‌ر گۆڕ و گۆڕستانه‌كان نیه‌تی ئه‌وه‌ بێت دواڕۆژ وناو گۆڕی بكه‌وێته‌وه‌ بیر، و په‌ند وئامۆژگاری لێوه‌ربگرێت، تاوه‌كو به‌كار وكرده‌وه‌ی چاكه‌ خۆی ئاماده‌ بكات بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌گاته‌ ئه‌و شوێنه‌ .

    ب)مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ بێت له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانه‌، نزا وپاڕانه‌وه‌ بۆ خۆی و مردووی موسڵمانیش بكات .

    ج)نابێت زیاره‌تكردنی گۆڕه‌كان (شد الرحال) ی بۆ بكرێت واته‌ : نابێت كۆڵ و باری بۆ كۆبكرێته‌وه‌ و سه‌فه‌ری بۆ بكرێت، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) قه‌ده‌غه‌ی له‌وه‌ها كارێك كردووه‌، به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ : عن أبي سعيد الخدري I قال : قال رسول الله (صلی الله علیه وسلم): « لاَ تُشَدُّ الرِّحَالُ إِلاَّ إِلَى ثَلاَثَةِ مَسَاجِدَ مَسْجِدِي هَذَا وَمَسْجِدِ الْحَرَامِ وَمَسْجِدِ الأَقْصَ » [رواه البخاري في كتاب فضل الصلاة في مسجد مكة والمدينة،باب فضل الصلاة في مسجد مكة والمدينة (1189)، ومسلم في كتاب الحج،باب لا تشد الرحال إلا إلى ثلاثة مساجد (3450)] .

    واتا : واته‌ : كۆڵ وبارتان مه‌پێچنه‌وه‌ بۆ سێ جێگا نه‌بێت : بۆ ئه‌م مزگه‌وته‌ی من، و بۆ مزگه‌وتی حه‌رام و بۆ مزگه‌وتی ئه‌قصی نه‌بێت .

    دووه‌م : سه‌ردانی كردنێكی بیدعی و داهێنراو :

    مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانی كردنه‌ش ئه‌و سه‌ردانیه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ڕه‌چاوی ئه‌و ئادابانه‌ نه‌كات كه‌ باسمان كردن، وه‌ به‌ پێی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نه‌بێت، بۆ نموونه‌ مه‌به‌ستی له‌ سه‌ردانی كردنی گۆڕ و گۆڕستانه‌كان، نزا و پاڕانه‌وه‌ بێت یان نوێژكردن بێت له‌سه‌ریان، یان به‌ نیه‌تی مانه‌وه‌ و ئیعتكاف كردن بێت لای ئه‌و گۆڕانه‌، یان به‌مه‌ستی ئه‌وه‌ بێت خاوه‌نی ئه‌و گۆڕانه‌ بكاته‌ وه‌سیله‌ و هۆكاری پاڕانه‌وه‌ لای خوا، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌وێ بڵێ : ئه‌ی خوایه‌ من به‌ پله‌ وپایه‌ی ئه‌م خاوه‌ن گۆڕه‌ داوات لێ ده‌كه‌م، یان به‌ پله‌ وپایه‌ی هه‌ر كه‌سێكی تری ئاماده‌ نه‌بوو، هه‌رچه‌ند ئه‌م كه‌سه‌ واده‌زانێت كه‌ داوا و پاڕانه‌وه‌ی له‌غه‌یری خوا نه‌كردووه‌، یان جگه‌ له‌خوا كه‌سێكی تر نه‌په‌رستووه‌، به‌ڵام ئه‌م كه‌سه‌ با چاك بزانێت به‌جۆرێك خه‌ریكی په‌رستنی خوایه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌و جۆره‌ داوای له‌ به‌نده‌كانی نه‌كردووه‌ یبپه‌رستن، به‌ڵكو بیدعه‌ی كردووه‌ له‌دیندا، و سنوور به‌زێنی كردووه‌ له‌ پاڕانه‌وه‌كانیدا، به‌جۆرێك له‌خوا پاڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ وپه‌روه‌ردگار فه‌رمانی پێ نه‌كردووه‌ و پێی ڕازی نییه‌ .

    سه‌ردانی كردنێكی شیركی :

    به‌وه‌ ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ سه‌ردانی ئه‌و گۆڕ و گۆڕستانانه‌ ده‌كات مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی خاوه‌ن گۆڕه‌كه‌ بێت‌، به‌مانایه‌كی تر مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ بچێت له‌خاوه‌نی ئه‌و گۆڕه‌ بپاڕێته‌وه‌، كه‌ سوودی پێ بگه‌یه‌نێت یان زیانی لێ دوور بخاته‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ بپاڕێته‌وه‌ كه‌ شیفای نه‌خۆشێكی بۆ بدات، یان كه‌سێكی وون بووی بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه‌، یان مناڵێكی پێ ببه‌خشێت، یان له‌كاتی نه‌هامه‌تی و ناخۆشیدا ئاگای لێی بێت، یان داوای هه‌ر پێداوێستیه‌كی تری لێ بكات، هه‌ر كه‌س به‌م شێوه‌یه‌ بكات، ئه‌وه‌ بێگومان كه‌وتوه‌ته‌ ناو شیرك وهاوه‌ڵ بڕیاردانی گه‌وره‌وه‌، خوای گه‌وره‌ هه‌رگیز لێی خۆش نابێت، به‌وه‌ نه‌بێت ته‌وبه‌ی یه‌كجاری لێ بكات و نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ری جارێكی تر .

    خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ﴿ وَلَا تَدۡعُ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُكَ وَلَا يَضُرُّكَۖ فَإِن فَعَلۡتَ فَإِنَّكَ إِذٗا مِّنَ ٱلظَّٰلِمِينَ ١٠٦ وَإِن يَمۡسَسۡكَ ٱللَّهُ بِضُرّٖ فَلَا كَاشِفَ لَهُۥٓ إِلَّا هُوَۖ وَإِن يُرِدۡكَ بِخَيۡرٖ فَلَا رَآدَّ لِفَضۡلِهِۦۚ .. ﴾ [سورة يونس: 106، 107] .

    واتا : هاناو هاواریش نه‌به‌یت بۆ که‌سێک یان شتێک له‌ جیاتی خوا، که‌ نه‌ قازانجت پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ زیان (چونکه‌ قازانج و زیان هه‌ر به‌ده‌ست خوایه‌)، خۆ ئه‌گه‌ر کاری وا ئه‌نجام بده‌یت، ئه‌وه‌ به‌ڕاستی تۆ له‌ سته‌مکارانیت ١٠٦ ئه‌گه‌ر خوا تووشی ناخۆشی و زیانێکت بکات، ئه‌وه‌ هیچ که‌س ناتوانێت فریات بکه‌وێت و له‌سه‌رتی لابه‌رێت جگه‌ له‌و زاته‌، یاخود ئه‌گه‌ر بیه‌وێت تووشی خێر و خۆشیه‌کت بکات، ئه‌وه‌ هیچ که‌س ناتوانێت به‌ری فه‌زڵ و به‌خششی خوا بگرێت .

    هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ﴿ وَمَنۡ أَضَلُّ مِمَّن يَدۡعُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَن لَّا يَسۡتَجِيبُ لَهُۥٓ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ وَهُمۡ عَن دُعَآئِهِمۡ غَٰفِلُونَ ﴾ [سورة الأحقاف: الآية 5.] واتا : كێ له‌و كه‌سه‌ گومڕاتره‌ جگه‌ له‌ خوا شتێك بپه‌رستێت، كه‌ تا رۆژی قیامه‌ت به‌ ده‌نگیه‌وه‌ نایه‌ت و وه‌ڵامی دوعا و پاڕانه‌وه‌ی ناداته‌وه‌, ئه‌وانه‌ له‌په‌رستن و هاواره‌كه‌ش بێ ئاگا و غافڵن، چونكه‌ دارو به‌رد وه‌ڵامیان له‌ كوێ بوو؟ [انظر معارج القبول: (1/417-433)] .

    معلومات المادة باللغة العربية