الوصف
مقالة باللغة الكردية بيّن الكاتب فيها أهمية التوازن في حياة المسلم، وأن الإسلام دين الوسطية ودين التوازن فلا يدعو إلى الرهبنة والانقطاع للعبادة وإنما يدعوا إلى الوسطية بين طلب الدنيا وطلب الآخرة.
هاوسه‌نگی له خواپه‌رستیدا
] kurdish – كوردی – كردي [
پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1435
التوازن في العبادة
« باللغة الكردية »
بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1435
هاوسه‌نگی له خواپه‌رستیدا
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَابْتَغِ فِيمَا آتَاكَ اللَّهُ الدَّارَ الْآخِرَةَ ۖ وَلَا تَنْسَ نَصِيبَكَ مِنَ الدُّنْيَا ۖ وَأَحْسِنْ كَمَا أَحْسَنَ اللَّهُ إِلَيْكَ ۖ وَلَا تَبْغِ الْفَسَادَ فِي الْأَرْضِ ۖ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُفْسِدِينَ ) [القصص :٧٧ ] .
واتا: هه‌وڵبده به‌و ماڵ و سامانه‌ی خوا پیی به‌خشیووی ماڵی قیامه‌ت و به‌هه‌شتی به‌رین بكڕه‌و به‌شی خۆشت له دنیادا به‌حه‌ڵاڵی فه‌رامۆش مه‌كه، چاكه له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانی خوادا بكه هه‌روه‌ك خوا چاكه‌ی هێناوه‌ته ڕێت، نه‌كه‌یت هه‌وڵی فه‌ساد و گوناهو تاوان بده‌ی له زه‌ویدا، چونكه به‌ڕاستی خوا ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆشناوێت تۆی خراپه ده‌چینن.
عَنْ أَنَسٍ (رضي الله عنه): أَنَّ نَفَرًا مِنْ أَصْحَابِ النَّبِيِّ (صلی الله عليه وسلم) سَأَلُوا أَزْوَاجَ النَّبِيِّ (صلی الله عليه وسلم) عَنْ عَمَلِهِ فِي السِّرِّ، فَقَالَ بَعْضُهُمْ: لَا أَتَزَوَّجُ النِّسَاءَ، وَقَالَ بَعْضُهُمْ: لَا آكُلُ اللَّحْمَ، وَقَالَ بَعْضُهُمْ: لَا أَنَامُ عَلَى فِرَاشٍ. فَحَمِدَ اللَّهَ وَأَثْنَى عَلَيْهِ، فَقَالَ: (مَا بَالُ أَقْوَامٍ قَالُوا كَذَا وَكَذَا؟ لَكِنِّي أُصَلِّي وَأَنَامُ، وَأَصُومُ وَأُفْطِرُ، وَأَتَزَوَّجُ النِّسَاءَ، فَمَنْ رَغِبَ عَنْ سُنَّتِي فَلَيْسَ مِنِّي).[ بخارى/ النكاح / ٤٧٨٦ ].
واتا: (أنس)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: هه‌ندێ له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) له باره‌ی كاری په‌نامه‌كی پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله عليه وسلم) پرسیاریان له هاوسه‌ره‌كانی كرد: یه‌كێكیان وتی: ئیدی من ژن ناهێنم، یه‌كێكی تریان وتی: منیش گۆشت ناخۆم، یه‌كێكی تریشیان وتی: منیش له مه‌ودوا لهسهرجێگه ناخه‌وم، [پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) ئه‌مه‌ی بیسته‌وه] له وه‌ڵامیاندا سوپاس و ستایشی خوای كرد و فه‌رمووی: (ئه‌وه چیه هه‌ندێ كه‌س وا ده‌ڵێن و واده‌ڵێن؟ به‌ڵام من نوێژ ده‌كه‌م و ده‌شخه‌وم و ڕۆژو ده‌گرم و [هه‌ندێ ڕۆژیش] دهیشكێنم، ژنیش ده‌هێنم، هه‌ر كه‌سێكیش پشت له سوونه‌تی من بكات له من نیه، [واته ڕێگه‌ی منی به‌ته‌واوی نه‌گرتووه].
ڕاڤه:
یه‌كه‌م: هاوه‌سه‌نگی ( التوازن ) بریتیه له پێدانی مافی هه‌موو شتێك به بێ زیاد وكه‌م كردن، وه له ناسینی راستی شته‌كان وسنوور وئامانج وسوودبهخشهكانی كه بریتیه له لێزانین وحیكمه‌ت په‌یدا ده‌بێت.
دووه‌م: ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئاینی وه‌سه‌تیه‌ت ومییانه‌ره‌وى وهاوسه‌نگیه، به ته‌نها بانگه‌واز ناكات بۆ خۆته‌رخانكردن بۆ په‌رستش وزیاده‌ڕه‌وی تێیدا، به‌ڵكو بانگه‌واز ده‌كات بۆ وه‌سه‌تیه‌ت له نێوان به‌دستهێنانی دونیا ودواڕۆژ.
سێهه‌م: ئه‌و كارانه‌ی كه‌وا ده‌روون ڕاده‌كێشی بۆ لای خۆی پێنج شتن كه پێویسته هاوسه‌نگی ڕه‌وچاو بكرێت له به‌ده‌ستهێنانیان، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان به‌سه‌ر ئه‌وی تریان زاڵ نه‌بێت:
1- داواكردنی زانستی شه‌رعی.
2- زۆری په‌رستش وعیباده‌ت.
3- بانگه‌وازكردن له پێناو خوای گه‌وره.
4- تێكۆشان له پێناو خوای گه‌وره.
5- به‌ده‌ستهێنانی سه‌روه‌ت وماڵی حه‌ڵاڵ.
له كۆتاییدا ده‌ڵێم: خوایه ئه‌ى زاناى نهێنی و ئاشكرا. به‌دیهێنه‌رى ئاسمانه‌كان و زه‌وى په‌روه‌ردگارو خاوه‌نى هه‌موو شتێك. شایه‌تى ده‌ده‌م كه هیچ په‌رستراوێك نیه به حه‌ق جگه له‌تۆ. په‌نا ئه‌گرم پێت له خراپه‌ى نه‌فسم و له شه‌ڕو خراپه‌و هاوبه‌ش دانانى شه‌یطان(یان داوه‌كانى). وه له‌وه‌ى كه بهنهفسم خراپه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌م یان خراپه‌یه‌ك تووشى موسڵمانێك بكه‌م.