×

هۆكاره‌كانی له‌ناوبردنی به‌ره‌كه‌ت (Kurdî)

ئاماده‌كـردن: شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز

Description

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ عبد العزیز بن باز (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت)، وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسیاره‌كه‌یه‌ : " ئه‌وه‌ی من له‌ ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ پێی گه‌یشتووم ئه‌وه‌یه‌ سه‌ره‌نجامه‌كانی گوناه وتاوانكردن سزای خوای گه‌وره‌ و نه‌هێشتنی به‌ره‌كه‌ته‌، بۆیه له‌ ترسی خوای گه‌وره‌ وسزاكانی ‌زۆر گریام، ڕێنوماییم بكه‌ن خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌

Download Book

    هۆكارهكانی لهناوبردنی بهرهكهت

    أسباب محق البركة

    < كوردي >

    شێخ عبد العزيز بن باز (ڕهحمهتی خوای لێ بێت)

    الشيخ عبد العزیز بن باز (رحمه الله)

    —™

    وهرگێرانی: دهستهی بهشی كوردی له ماڵپهری ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : فريق القسم الكردي بموقع إسلام هاوس

    مراجعة: بشتیوان صابر عهزیز

    هۆكارهكانی لهناوبردنی بهرهكهت

    ئهم پرسیاره ئاڕاستهی شێخ عبد العزیز بن باز كراوه (ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) : -

    پرسیار : ئهوهی من له ئهنجامی خوێندنهوه پێی گهیشتووم ئهوهیه سهرهنجامهكانی گوناه وتاوانكردن سزای خوای گهوره و نههێشتنی بهرهكهته، بۆیه له ترسی خوای گهوره وسزاكانی زۆر گریام، ڕێنوماییم بكهن خوای گهوره پاداشتی خێرتان بداتهوه ...

    وهڵام : سوپاس و ستایش بۆ خوای گهوره و میهرهبان و درودو صهڵات و سهلام بۆ سهر پێشهوای مرۆڤایهتی محمد المصطفی و ئال وبهیت و هاوهڵ وشوێنكهوتوانی ههتا ههتایه ..

    بێگومان تاوان و گوناهكردن هۆكاری تووڕه بوونی خوای گهوره و نههێشتنی بهرهكهت و باران نهبارین و زاڵ بوونی دوژمنانه بهسهر باوهڕداراندا، ههروهكو خوای گهوره فهرموویهتی : ﴿ وَلَقَد أَخَذنَآ ءَالَ فِرعَونَ بِالسِّنِينَ وَنَقص مِّنَ ٱلثَّمَرَٰتِ لَعَلَّهُم يَذَّكَّرُونَ ﴾ [ الاعراف : 30].

    واتا : سوێند بێت بهخوا بهڕاستی ئێمه شوێنکهوتوهکان و گهلی فیرعهونمان گیرۆدهی چهند ساڵێکی گرانی و نههاتی و کهم بونهوهی ڕزق و ڕۆزیی و بهروبوومهکان کرد، بۆ ئهوهی ئهوان دابچڵهکێن و پهند وهرگرن و بیربکهنهوه.

    ههروهها فهرموویهتی : ﴿ فَكُلًّا أَخَذنَا بِذَنبِهِۦ فَمِنهُم مَّن أَرسَلنَا عَلَيهِ حَاصِبا وَمِنهُم مَّن أَخَذَتهُ ٱلصَّيحَةُ وَمِنهُم مَّن خَسَفنَا بِهِ ٱلأَرضَ وَمِنهُم مَّن أَغرَقنَا وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيَظلِمَهُم وَلَٰكِن كَانُوٓاْ أَنفُسَهُم يَظلِمُونَ﴾ [العنكبوت : 40] .

    واتا : ئێمه ههر یهكێك یان ههر دهستهیهك له وانهمان به سزای تاوانی خۆی گهیاند، جا ههیان بوو بهرد بارانمان كرد، ههیان بوو دهنگ و سهدای به هێز لهناوی برد، ههیان بوو به ناخی زهویدا بردمانه خوارهوه، ههشیان بوو نوقمی دهریامان كرد، جا وه نهبێت خوا ستهمی لێ كردبن، بهڵك و خۆیان ستهمیان له خۆیان ده كرد .

    ئهگهر بهووردی سهرنجی قوررئانی پیرۆز بدهین ئايهتهكانی قورئانی پیرۆز لهم بارهیهوه زۆرن، پێغهمبهری خوداش (صلی الله علیه وسلم) فهرموویهتی : { إن الرجل لیحرم الرزق بالذنب یصیبه } رواه ابن ماجه في الفتن 4023، و أحمد 21881 .

    واتا : پیاو به هۆی تاوان و گوناههكانیهوه كه دهیانكات خوای گهوره ڕێگری ڕزق و رۆزی لێدهكات ..

    بۆیه واجبه لهسهر ههموو موسوڵماناێكی پیاو و ژن، كه زۆر ئاگاداری ئهوه بن تاوان و گوناه نهكهن، وه ئهگهر ئهنجامیشبان دا ههر زوو خێرا تهوبهی لێ بكهن و بهگهڕێنهوه بۆ لای خوای گهوره، به ئومیدی ئهوهی پهروهردگار لێیان خۆش بێت و بیشترسێت لهوهی تووره بێت لێی و سزای بدات، ههروهك خوای گهوره له قورئانی پیرۆزدا فهرموویتی : ﴿ إِنَّهُم كَانُواْ يُسَٰرِعُونَ فِي ٱلخَيرَٰتِ وَيَدعُونَنَا رَغَبا وَرَهَبا وَكَانُواْ لَنَا خَٰشِعِينَ ﴾ [الانبياء :90] .

    واتا : بهڕاستی ئهوانه چالاک و گورجو گۆڵ بوون له ئهنجامدانی ههموو خێرو چاکهیهکدا و نزای بهکوڵیان دهکرد، به ئومێدی ڕهحمهت و بهههشتی ئێمه و له دۆزهخ و خهشمی ئێمه دهترسانو ئهوانه ههمیشه گهردن کهچ بوون بۆ ئێمه .

    ههروهها فهرموویهتی: ﴿ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ يَدعُونَ يَبتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ ٱلوَسِيلَةَ أَيُّهُم أَقرَبُ وَيَرجُونَ رَحمَتَهُۥ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُۥٓ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحذُورا ﴾ [الاسراء :57].

    واتا : ئا ئهوانهی که ئهوان هاناو هاواریان لێ دهکهن، کامیان له خوا نزیکتره؟! له کاتێکدا که ئهوان خۆیان هاوار له خوا دهکهن و داوای نزیك بوونهوه له پهروهردگاریان دهخوازن و چاوهڕوانی ڕهحمهتی دهکهن، له سزاو تۆڵهشی دهترسن، بهڕاستی سزای پهروهردگارت مهترسی لێکراوه .

    وه فهرموویهتی : ﴿ وَٱلمُؤمِنُونَ وَٱلمُؤمِنَٰتُ بَعضُهُم أَولِيَآءُ بَعض يَأمُرُونَ بِٱلمَعرُوفِ وَيَنهَونَ عَنِ ٱلمُنكَرِ وَيُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَيُطِيعُونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓ أُوْلَٰٓئِكَ سَيَرحَمُهُمُ ٱللَّهُ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيم ﴾ [التوبة : 71].

    واتا : ئیمانداران له پیاوان و له ئافرهتان ههندێکیان خۆشهویست و پشتگیرو هاوکاری یهکترن (که ئهمهش سیفهتیانه): فهرمان بهچاکه دهكهن و قهدهغه له خراپه دهکهن و نوێژهکانیان بهچاکی ئهنجام دهدهن و زهکاتی ماڵیشیان دهبهخشن و گوێڕایهڵ و فهرمانبهرداری خواو پێغهمبهرهکهی دهکهن، ئا ئهوانه له ئایندهدا خوا ڕهحمیان پێ دهکات و سۆزی دهبێت بۆیان، بهڕاستی خوا باڵادهست و دانایه.

    بۆیه شتێكی مهشروع و ڕێگا پێدراوه كه پیاوان وئافرهتانی باوهڕدار دهست بگرن به هۆكارهكانهوه، ئهو هۆكارانهی كه خوای گهوره ڕێگای پێداوه بۆ لێخۆشبوونی تاوان و گوناههكان، ئهویش بهوهی كه ههردوو ترس و ئومێد لهخۆیدا كۆبكاتهوه - بترسێت له سزای خوای گهوره و ئومێدیشی ههبێت به ڕهحم و میهرهبانی پهروهردگار- لهگهڵ پشت و پهنا بهخوای گهوره ببهستێت له پێناو بهدهستهێنانی ئهوهی ئومێدی پێی ههیه و سهلامهتیش بێت لهوهی خوای گهوره بهندهكانی پێ دهترسێنێت، پهروهردگاریش زۆر بهرێز و بهخشنده و میهرهبانه، لهم بارهیهشهوه فهرموویهتی : ﴿ وَمَن يَتَّقِ ٱللَّهَ يَجعَل لَّهُۥ مَخرَجا * وَيَرزُقهُ مِن حَيثُ لَا يَحتَسِبُ ﴾ [الطلاق : 2-3].

    واتا : ئهو كهسهی له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئهوه خوا دهرووی لێ دهکاتهوه * له شوێنێکيشهوه ڕزق و ڕۆزی پێ دهبهخشێت که ههر حسابی بۆ نهکردبێت ..

    له جێگایهكی تردا فهرموویهتی : ئهوهی که له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئهوه خوا کاری بۆ ئاسان دهکات ..

    وه فهرموویهتی : ﴿ وَتُوبُوٓاْ إِلَى ٱللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَ ٱلمُؤمِنُونَ لَعَلَّكُم تُفلِحُونَ ﴾ [ النور : 31].

    واتا : ههمووتان ئهی ئیمانداران بهرهو لای خواو بهدهستهێنانی ڕهزامهندی ئهو بگهڕێنهوه بۆ ئهوهی ڕزگارو سهرفرازبن ..

    بۆیه واجبه لهسهر بهرێزت كه تهوبه بكهیت لهو گوناهانهی پێشتر ئهنجامت داوون و بگهڕێیتهوه بۆ لای خوای گهوره ومیهرهبان وبهردهوام بیت لهسهر كاری خێر وچاكه وگوێرایهڵی پهروهردگار وگومانی چاكیشت ههبێت به ڕهحم ومیهرهبانی خوای گهوره، وه بیشترسیت لهو هۆكارانهی كه دهبنه هۆی تووڕهیی ئهو زاته پیرۆزه، وه ئومێدت به خێر و چاكه وسهرهنجامی خێر وخۆشی ههبێت له ڕۆژی دوایدا، خوای گهورهش پشت وپهنای ههمووان بێت ..

    سهرچاوه : مجلة البحوث عدد (31) ص 120 -121 الشیخ ابن باز ..

    معلومات المادة باللغة العربية