×

فیقهی ئاسان: په‌رتووكی نوێژ: ده‌روازه‌ی یه‌كه‌م: پێناسه‌ی نوێژ وفه‌زڵه‌كه‌ی وواجب بوونی پێج نوێژه‌كه‌ (Kurdî)

ئاماده‌كـردن: كۆمه‌ڵێ له‌ زانایان

Description

ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی نوێژ، ده‌روازه‌ی يه‌كه‌م: له‌ باره‌ی پێناسه‌ی نوێژ وفه‌زڵه‌كه‌ی، واجب بوونی پێج نوێژه‌كه‌وه‌یه‌، له‌م ووتاره‌دا باسی پێناسه‌ی نوێژ له‌ زمانه‌وانی و شه‌رعدا كراوه‌، له‌گه‌ڵ فه‌زڵه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌كانی واجب بوونی نوێژ له‌ قورئان وسوننه‌ت و كۆده‌نگی زانایانیش باسكراوه‌ .

Download Book

    فیقهی ئاسان:پهرتووكی نوێژ: دهروازهی یهكهم: پێناسهی نوێژ وفهزڵهكهی وواجب بوونی پێج نوێژهكه

    الفقه الميسر: كتاب الصلاة : الباب الأول : في تعريف الصلاة، وفضلها، ووجوب الصلوات الخمس

    < كوردی -كردي - kurdish >

    دهسته بژێرێك له زانایان

    نخبة من العلماء

    —™

    وهرگێڕانی: حاجی ئومێد عومهر چرۆستانی

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : أوميد عمر علي الجروستاني

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    پێناسهی نوێژ وفهزڵهكهی وواجب بوونی پێج نوێژهكه

    سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سهر موحهممهدی كوڕی عهبدوڵڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    بهڕیزان و خۆشهویستان له چوار چێوهی بابهتهكانی نوێژ، دێینه خزمهت ئێوهی بهرێز، ئهمجاره بهیارمهتی خوای گهوره لهبارهی پێناسهی نوێژ وفهزڵهكهی، واجب بوونی پێنج نوێژهوه بۆتان دهدوێین .

    1- پێناسهی نوێژ ( الصلاة ) : ووشهی ( الصلاة ) له زمانهوانیدا : به مانای نزا وپاڕانهوه دێت .

    له زاراوهی شهرعیشدا : بهو عیبادهت وپهرستنه تایبهته دهوترێت كه پێك هاتووه لهچهند ووته و كردارێكی تایبهت، كه به تهكبیرهی ( الله أكبر ) دهست پێدهكات، وبه سهلامدانهوه كۆتایی دێت.

    بهیارمهتی خوای گهوره له ووتارهكانی داهاتوودا به درێژی باس لهچۆنیهتی بهجێهێنانی لهگهڵ ئهحكامهكانی دهكهین .

    2- فهزڵی نوێژكردن : نوێژ لهپاش شایهتهومان له گرنگترین بنهماكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه، نهك ههر هێنده بهڵكو كۆڵهكهی ئیسلامیشه، خوای گهوره له شهوی بهرز بوونهوهی پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) بۆ لای خۆی، لهسهروو حهوت ئاسمانهوه نوێژی فهرز كرد لهسهر ئهو ولهسهر ئومهتی ئیسلام، ئهمهش گرنگی پایه وپێگهی نوێژ دهگهیهنێت لهژیانی موسڵماناندا، بۆیه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ههركاتێك دووچاری ناڕهحهتی و ناخۆشیهك بوایه پهنای دهبرده بهر نوێژ كردن، له بارهی فهزڵی نوێژ وهاندانی موسڵمانانهوه بۆی چهندان فهرموودهی صهحیح هاتوون .

    وهك ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : } الصلوات الخمس والجمعة إلى الجمعة ورمضان إلى رمضان, مكفرات لما بينهن ما اجتنبت الكبائر { ([1]) .

    واته: ههر پێنج نوێژهكه، ههینی بۆ ههینی، ڕهمهزان بۆ رهمهزان، ههموویان دهبنه هۆی سڕینهوهی تاوان و گوناههكانی نێوان ئهوانه، ئهگهر هاتوو مرۆڤی موسڵمان خۆی بهدوور گرت له تاوان و گوناهه گهورهكان .

    ههروهها پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له فهرموودهیهكی تردا فهرموویهتی : } أرأيتم لو أن نهرًا بباب أحدكم يغتسل منه كل يوم خمس مرات، هل يبقى من درنه شيء؟ قالوا: لا يبقى من درنه شيء، قال: فذلك مثل الصلوات الخمس؛ يمحو الله بهن الخطايا { ([2]) .

    واتا : ئایا ئێوه بینیوتانه ئهگهر ڕووبارێك لهبهردهم دهرگای یهكێك له ئێوه بڕوات، و ههموو ڕۆژێك پێنج جار خۆی لێ بشوات، ئایا هیچ چڵك وپیسیهكی پێوه دهمێنێتهوه ؟ هاوهڵان ووتیان : نهخێر هیچ چڵك و پیسیهكی پێوه نامێنێت، پێغهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرمووی : پینج نوێژهكهیش به ههمان شێوه وایه، خوای گهوره تاوان و گوناههكانی پێ دهسڕێتهوه .

    مهبهست له ووشهی ( درن ) له فهرموودهكهدا، چڵك وپیسی لهشه .

    3- واجب بوونی نوێژ : واجب و فهرز بوونی نوێژ به بهڵگهی ئایهتهكانی قورئانی پیرۆز و فهرموودهكانی پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم )، و كۆدهنگی زانایان كه نوێژ لهو شته زهرور و پیویستانهیه له ئایندا، ناكرێت واجب نهبێت .

    خوای گهوره له قورئانی پیرۆزدا فهرموویهتی : ﱡﭐ ﲋ ﲌ ﱠ ([3]) , واتا : نوێژهكانتان بهجێ بهێنن .

    ههروهها فهرموویهتی : ﱡﭐ ﲔ ﲕ ﲖ ﲗ ﲘ ﲙ ﲚ ﲛ ﲜ ﲝ ﲞ ﲟ ﲠ ﲡ ﲢ ﲣ ﲤ ﲥ ﲦ ﲧ ﲨ ﱠ ([4]) ، واتا : ئهی پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) ! بهو بهندانهم که ئیمانیان هێناوه بڵێ: به دڵێکی بێدارهوه نوێژهکانیان بکهن و، لهو ماڵ و سهروهتهی که پێمان بهخشیوون _ بهنهێنی و به ئاشکرا_ لهڕێگای چاکهدا ببهخشن، پێش ئهوهی ڕۆژێك بێته پێشهوه (که ڕۆژی قیامهته) که هیچ کڕینێکی تێدا نیه، که مایهی سوود بێت... ههروهها هیچ برادهرو یارمهتیدهرێکی تیادا نیه، که بتوانێت یارمهتییهك بدات .

    له سوننهتیشدا چهندان فهرموودهی صهحیح لهبارهی فهرز بوونی نوێژهوه هاتوون لهوانهیش : فهرموودهی شهوی بهرزبوونهوه ( المعراج ) ــه ، كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم فهرموویهتی : } هي خمس وهی خمسون { ([5]) ، واتا : ئهوه پێنج نوێژن، بهڵام خێر وپاداشتی پهنجا نوێژیان ههیه .

    له ههردوو صهحیحی بوخاری و موسلیمدایش هاتووه : كاتێك پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له وهڵامی كهسێكدا كه پرسیاری لێكرد له بارهی شهرائیعهكانی ئیسلامهوه فهرمووی : }خمس صلوات في اليوم والليلة, قال السائل : هل علي غيرهن ؟ قال : لا, إلا أن تطوع { ([6]) .

    واتا : خوای گهوره پێنج نوێژی له شهو وڕۆژێكدا لهسهر مرۆڤی موسڵمان فهرز كردووه، جا ئهو كهسهی پرسیارهكهی كردبوو، ووتی : ئایا هیچی ترم لهسهر فهرزه، كاتێك پێغهمبهری خوا (صلی الله علیه وسلم ) له وهڵامدا فهرمووی : نهخێر، مهگهر تۆ بۆ خۆت نوێژی سوننهت بكهیت، وخۆبهخشانه ئهنجامی بدهیت .

    نوێژ لهسهر ههموو موسڵمانێكی باڵغی ژیر واجبه، بۆیه نوێژ لهسهر كهسی بێباوهڕ واجبه نیه تاوهكو باوهڕ نههێنێت، چونكه ئیمان وباوهڕ بناغهی ههموو كار وكردهوهیهی چاكهیه، بۆیه كارو كردهوهی چاكه بهبێ باوهڕ وئیمان هیچ سودێكی نیه .

    4- ههروهها نوێژ لهسهر مناڵ و شێت واجب نیه، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه كاتێك پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : } رفع القلم عن ثلاثة : عن النائم حتى يستقظ, وعن المجنون حتى يفيق, وعن الصغير حتى يبلغ { ([7]) .

    واتا : پێنووسی تاوان لهسهر سێ كهس ههڵگیراوه : لهسهر كهسی خهوتوو تا ئهو كاتهی خهبهری دهبێتهوه، وه لهسهر كهسی شێت تا ئهو كاتهی كه چاك دهبێتهوه، وه لهسهر مناڵ تا ئهو كاتهی كه باڵغ دهبێت .

    هێنده ههیه مناڵ كاتێك تهمهنی گهیشته حهوت ساڵ فهرمانی پێدهكرێت كه نوێژهكانی ئهنجام بدات، وه ئهگهر تهمهنی گهیشته ده ساڵ و نوێژی نهكرد ئهوا وهك تهمێ كردن لێدانێكی سووك دهكرێت .

    وه ههر كهسێك ئینكاری فهرز بوونی نوێژ بكات یاخود تهركی بكات و ئهنجامی بدات، ئهوا بێباوهڕ دهبێت، و له ئاینی ئیسلام ههڵدهگهڕێتهوه، وهك پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : } العهد الذي بيننا وبينهم الصلاة, فمن تركها فقد كفر { ([8]) .

    واتا : ئهو پهیمان وبهڵێنهی كه له نێوان ئێمهی موسڵمان و ئهوانی بێباوهڕدا ههیه، نوێژ كردنه، جا ههركهسێك نوێژی تهرك كرد وئهنجامی نهدا، ئهوا بێباوهڕ بووه .

    [ لهخوای گهوره و میهرهبان داواكارین نوێژهكانمان لێ وهربگرێت، و لهو كهسانهمان بگێڕێت كه پارێزگاری له نویژهكانیان ئهكهن، چونكه نوێژ ئهو پهیوهندیه ڕۆحیهیه كه مرۆڤهكان به پهروهردگاریانهوه دهبهستێتهوه] وهرگێڕ.

    وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

    ([1]) موسلیم به فهرموودهی ژماره (1631) ڕیوایهتی كردووه .

    ([2]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (528) و موسلیم به فهرموودهی ژماره (557) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([3]) سورهتي البقرة : ئایهتی : 43 .

    ([4]) سورهتي البقرة : ئایهتی : 43 .

    ([5]) بوخاري به فهرموودهی ژماره (349) ڕیوایهتی كردووه .

    ([6]) بوخاری وموسلیم هاوڕان : بوخاری به فهرموودهی ژماره (2737) و موسلیم به فهرموودهی ژماره (1632) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([7]) ئهبو داود به فهرموودهی ژماره (4398) و تیرموذی به فهرموودهی ژماره (1423)، وه نهسائی به فهرموودهی ژماره (3432)، وه ابن ماجه به فهرموودهی ژماره (2041) ڕیوایهتیان كردووه، وه شێخ ئهلبانی ئهم فهرموودهیهی به فهرموودهیهكی صهحیح داناوه، بڕوانه : پهرتووكی الارواء : فهرموودهی ژماره (298) و (2103) .

    ([8]) موسلیم به فهرموودهی ژماره (134) ڕیوایهتی كردووه .

    معلومات المادة باللغة العربية