Description
ئه‌م بابه‌ته بریتیه له وه‌رگێرانی به‌شێك له كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی نوێژ، ده‌روازه‌ی ده‌یه‌م: له باره‌ی نوێژی هه‌ینیه‌وه، كه ده‌سته بژێرێك له زانایان دایانناوه، ئه‌م ووتاره باس ده بابه‌تی په‌یوه‌ست به نوێژ وڕۆژی هه‌ینی ده‌كات: بابه‌تی یه‌كه‌م: حوكمی نوێژی هه‌ینی و به‌ڵگه‌كانی، بابه‌تی دووه‌م: نوێژی هه‌ینی له‌سه‌ر كێ واجبه؟، بابه‌تی سێهه‌م: كاتی نوێژی هه‌ینی، بابه‌تی چواره‌م: ووتاری نوێژی هه‌ینی، بابه‌تی پێنجه‌م: سوننه‌ته‌كانی ووتاری نوێژی هه‌ینی، بابه‌تی شه‌شه‌م: ئه‌وه كاره‌ی ئه‌نجامدانی له كاتی ووتاری نوێژی هه‌ینیدا حه‌رامه، بابه‌تی حه‌وته‌م: به‌چی شتێك ده‌گه‌یت به نوێژی هه‌ینیدا؟ بابه‌تی هه‌شته‌م: له‌باره‌ی نوێژی سوننه‌تی هه‌یینیه‌وه، بابه‌تی نۆیه‌م: چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی، بابه‌تی ده‌یه‌م: سوننه‌ته‌كانی ڕۆژی هه‌ینی.
فیقهی ئاسان: په‌رتووكی نوێژ: ده‌روازه‌ی ده‌یه‌م: له باره‌ی نوێژی هه‌ینیه‌وه
الفقه الميسر: كتاب الصلاة: الباب العاشر: في صلاة الجمعة
< كوردی -كردي - kurdish >
ده‌سته بژێرێك له زانایان
نخبة من العلما‌ء
وه‌رگێڕانی: حاجی ئومێد عومه‌ر چرۆستانی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ترجمة : أوميد عمر علي الجروستاني
مراجعة: بشتیوان صابر عزیز
له باره‌ی نوێژی هه‌ینیه‌وه
سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سه‌ر موحه‌ممه‌دی كوڕی عه‌بدوڵڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
به‌ڕیزان و خۆشه‌ویستان له چوار چێوه‌ی بابه‌ته‌كانی نوێژ، دێینه خزمه‌ت ئێوه‌ی به‌رێز، ئه‌مجاره به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره له باره‌ی نوێژی هه‌ینیه‌وه ئه‌م ووتارهتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، كه ده بابه‌تی له‌خۆ گرتووه، بابه‌تی یه‌كه‌م: حوكمی نوێژی هه‌ینی و به‌ڵگه‌كانی، بابه‌تی دووه‌م: نوێژی هه‌ینی له‌سه‌ر كێ واجبه؟، بابه‌تی سێهه‌م: كاتی نوێژی هه‌ینی، بابه‌تی چواره‌م: ووتاری نوێژی هه‌ینی، بابه‌تی پێنجه‌م: سوننه‌ته‌كانی ووتاری نوێژی هه‌ینی، بابه‌تی شه‌شه‌م: ئه‌وه كاره‌ی ئه‌نجامدانی له كاتی ووتاری نوێژی هه‌ینیدا حه‌رامه، بابه‌تی حه‌وته‌م: به‌چی شتێك ده‌گه‌یت به نوێژی هه‌ینیدا؟ بابه‌تی هه‌شته‌م: له‌باره‌ی نوێژی سوننه‌تی هه‌یینیه‌وه، بابه‌تی نۆیه‌م: چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی، بابه‌تی ده‌یه‌م: سوننه‌ته‌كانی ڕۆژی هه‌ینی .
بابه‌تی یه‌كه‌م: حوكمی نوێژی هه‌ینی و به‌ڵگه‌كانی :
نوێژی هه‌ینی فه‌رزی عه‌ینه له‌سه‌ر پیاوان، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و ئایه‌ته‌ی كه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: ﱡﭐ ﱁ ﱂ ﱃ ﱄ ﱅ ﱆ ﱇ ﱈ ﱉ ﱊ ﱋ ﱌ ﱍ ﱎ ﱏﱐ ﱠ ([1])، واتا: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه کاتێك که بانگ درا بۆ نوێژ له ڕۆژی هه‌ینی دا به په‌له بڕۆن بۆ یادی خوا (بۆ نوێژه هه‌ینی) و واز له کڕین و فرۆشتن بهێنن، ئا ئه‌وه بۆ ئێوه چاکتره ئه‌گه‌ر بزانن و تێ بگه‌ن .
وه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : } رواح الجمعة واجب على كل محتلم { ([2])، واتا: ڕۆشتن بۆ نوێژی هه‌ینی واجبه له‌سه‌ر هه‌موو نێرینه‌یه‌كی باڵغ بوو، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: } لينتهين أقوام عن ودعهم الجمعات, أو ليختمن الله على قلوبهم, ثم ليكونن من الغافلين { ([3])، واتا: خه‌ڵكانێك كۆتایی ده‌هێنن له‌وه‌ی كه وازیان له نوێژی هه‌ینی هێناوه، یان ئه‌وه‌تانێ خوای گه‌وره مۆر ده‌نێت به‌سه‌ر دڵه‌كانیاندا، وه پاشان له بێ ئاگایان داده‌نرێن .
ئیمام نه‌وه‌وه‌ی ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له‌باره‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌وه ووتویه‌تی: ( فیه أن الجمعة فرض عین ) ([4])، واتا: ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نوێژی هه‌نینی فه‌رزی عهنیه .
له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا هاتووه كه كه‌مێكی تر باسی لێوه ده‌كه‌ین، پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : }الجمعة حق واجب على كل مسلم.... {، واتا: نوێژی هه‌ینی مافێكی واجبه له‌سه‌ر هه‌موو پیاوێكی موسڵمان .
بابه‌تی دووه‌م: نوێژی هه‌ینی له‌سه‌ر كێ واجبه؟
نوێژی هه‌ینی واجبه له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێكی نێرینه‌ی باڵغی ژیر، توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت كه بڕوات بۆ نوێژه‌كه، وه نیشته‌جێ بێت و موسافیر نه‌بێت، بۆیه ده‌ڵێین: نوێژی هه‌ینی واجب نیه له‌سه‌ر كۆیله وئافره‌تان ومناڵان و شێت و نه‌خۆش و موسافیر، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : } الجمعة حق واجب على كل مسلم فی جماعة، إلا أربعة، عبد مملوك، و امرأة، او صبي، أو مريض{ ([5])، واتا: نوێژی هه‌ینی مافێكی واجبه له‌سه‌ر هه‌موو پیاوێكی موسڵمان كه به كۆمه‌ڵ بیكات، له‌سه‌ر چوار كه‌س نه‌بێت، له‌سه‌ر كۆیله‌یه‌كی خاوه‌ندار، و ئافره‌تان، و مناڵان، ونه‌خۆش نه‌بێت .
سه‌باره‌ت به كه‌سی موسافیریش نوێژی هه‌ینی له‌سه‌ر پێویست نیه، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له سه‌فه‌ره‌كانیدا نوێژی هه‌ینی ئه‌نجام نه‌ده‌دا، له‌و حهجههشی كه كردی ڕۆژی عه‌ره‌فه هاوكاتی ڕۆژی هه‌ینی بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا به نوێژی نیوه‌ڕۆ ئه‌نجامیدا وله‌گه‌ڵ نوێژی عه‌سر پێكه‌وه به‌كۆكراوه‌یی كردنی، به‌ڵام ئه‌و موسافیره‌ی ئه‌گه‌ر له ووڵاتیك یان جێگایه‌ك دابه‌زی كه نوێژی هه‌ینی تێدا ده‌كرا ئه‌وا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی موسڵمانی ئه‌و جێگایه نوێژی هه‌ینی ئه‌نجام ده‌دات، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو كۆیله و ئافره‌تان و مناڵان و نه‌خۆش وكه‌سانی موسافیر ئاماده‌ی نوێژی هه‌ینی بوون، ئه‌وا نوێژه‌كه‌یان ڕاست ودروسته، و جێگای نوێژی نیوه‌ڕۆیان بۆ ده‌گرێته‌وه .
بابه‌تی سێهه‌م: كاتی نوێژی هه‌ینی :
كاتی نوێژی هه‌ینی هه‌مان كاتی نوێژی نیوه‌ڕۆیه، كه له‌دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژ له ناوه‌ڕاستی ئاسمان لاده‌دات و سێبه‌ری هه‌موو شتێك به ئه‌ندازه‌ی درێژی خۆی لێدێت، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك ( خوای لێ ڕازی بێت ) گێراویه‌تیه‌وه و ده‌ڵیت: } أن النبی ( صلی الله علیه وسلم ) كان یصلي الجمعة حين تميل الشمس { ([6])، واتا: پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كاتێكی نوێژی هه‌ینی ده‌كرد كه خۆر له ناوه‌ڕاستی ئاسمان لایده‌دا .
هه‌روه‌ها هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) خوایان لێ ڕازی بێت، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌یان كردووه ([7])، هه‌ر بۆیه هه‌ركه‌سێك بگات به ڕكاتێك له نوێژی هه‌ینی پێش ئه‌وه‌ی كاته‌كه‌ی بڕوات، ئه‌وا گه‌یشتووه به نوێژی هه‌ینیدا، وه گه‌ر نا ئه‌وا ده‌بێت وه‌ك نوێژی نیوه‌ڕۆ ئه‌نجامی بدات، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێشتر باسمان لێوه‌كرد، و پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی بووی: } من أدرك ركعة من الصلاة فقد أدرك الصلاة{, واتا: هه‌ركه‌سێك بگات به ڕكاتێك له نوێژ ئه‌وا گه‌یشتووه به نوێژه‌كه‌دا .
بابه‌تی چواره‌م: ووتاری نوێژی هه‌ینی :
ووتاری نوێژی هه‌ینی ڕوكن و پایه‌یه‌كه له ڕوكن و پایه‌كانی نوێژی هه‌ینی، بۆیه نوێژی هه‌ینی بی ووتاردان ڕاست ودروست نیه، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ری و پارێزگاری لێكردووه و هه‌رگیز وازی لێ نه‌هێناوه، ئه‌وانیش بریتین له دوو ووتار، وه یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی دروستی نوێژی هه‌ینیش ئه‌وه‌یه كه ده‌بیت ئه‌و دوو ووتاره پێش نوێژه‌كه بدرێت .
بابه‌تی پێنجه‌م: سوننه‌ته‌كانی ووتاری نوێژی هه‌ینی :
سوننه‌ته له ووتاری نوێژی هه‌ینیدا نزا وپاڕانه‌وه بۆ چاكسازی وصه‌لاحی دین ودونیای ته‌واوی موسڵمانان بكرێت، له‌گه‌ڵ نزا وپاڕانه‌وه بۆ كاربه‌ده‌ستانی موسڵمانان كه خوای گه‌وره ئیصلاحیان بكات و سه‌ركه‌وتوویان بكات له ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانیاندا، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كاتێك ووتاری نوێژی هه‌ینی ده‌دا نزا‌و پاڕانه‌وه‌ی ده‌كرد، وئه‌نگوستی به‌رز ده‌كرده‌وه و ئاماژه‌ی پێده‌كرد، خه‌ڵكیش هه‌موو ئامینیان بۆ ده‌كرد، وه سوننه‌ت كه ئه‌و كه‌سه‌ی ووتاره‌كه ده‌دات هه‌ر ئه‌ویش نوێژه‌كه بۆ خه‌ڵكی بكات، وه به پێی توانا ده‌نگی به‌رز بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئاماده‌بووان بیبیستن، وه به پێوه‌ش بێت نه‌ك به دانیشتانه‌وه، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: ﱡﭐوَتَرَكُوكَ قَائِمًاﱠ ([8])، واتا: ئه‌ی موحه‌مه‌د تۆ به‌راوه‌ستاوی به‌جێدێڵن!. راڤهكارانی قورئان ئه‌ڵێن: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) رۆژی هه‌ینیی له‌سه‌ر مینبه‌ر وتاری ئه‌خوێنده‌وه، له‌وكاته‌دا كاروانێكی بازرگانیی له‌شامه‌وه گه‌ڕایه‌وه، له‌و كاته‌یشدا مه‌دینه‌ییه‌كان تووشی گرانیی و قات و قڕییهك ببوون، شیاوی باسه هه‌ركات كاروان هاتبایهتهوه به‌ته‌پڵ و ده‌فه‌وه پێشوازیان لێئه‌كرد، ئینجا كه دانیشتوانی مزگه‌وت و گوێگرانی وتاری هه‌ینیی گوێیان لهوههراو سومڕهوه بوو، ئه‌وانیش- بێجگه له دوازده كه‌سیان - به‌په‌له هه‌ڵسان و په‌یامبه‌ریان به‌جێ هێشت !! ئه‌وسا ئه‌و ئایه‌ته هاته خواره‌وه و فه‌رمووی: ﱡﭐقُلْ مَا عِنْدَ اللَّهِ خَيْرٌ مِنَ اللَّهْوِ وَمِنَ التِّجَارَةِ وَاللَّهُ خَيْرُ الرَّازِقِينَﱠ واتا: پێیان بڵێ ئه‌ی موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه وسلم) ئه‌و پاداش و به‌هره‌یه لای خوایه بۆ ئیمانداران چاكتره له‌گه‌مه‌و بازرگانیی، وه‌خوایش باشترین رۆزی به‌خشه، كه‌وابوو جارێكی‌تر شتی وا نه‌كه‌ن و ته‌نها لای خوا داوای رۆزی بكه‌ن .
جابری كوڕی سهمرة ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایهیتی كردووه‌و ده‌ڵێت: } كان رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) یخطب قائما ثم يجلس، ثم يقوم فيخطب، فمن حدثك أنه يخطب جالسا فقد كذب { ([9])، واتا: پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به پێوه ووتاری نوێژی هه‌ینی ده‌دا، پاشان داده‌نیشت و دواتر هه‌ڵده‌سایه‌وه و ووتارێكی تری ده‌دا، هه‌ركه‌سێك پێی ووتی كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به دانیشتانه‌وه ووتاری ده‌دا ئه‌وه بێگومان درۆی كردووه .
وه سوننه‌ت وایه له‌سه‌ر مینبه‌ر وله‌شوێنێكی به‌رز بدرێت، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌سه‌ر مینبه‌ره‌كه‌ی ووتاری ده‌دا كه به‌رز بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه باشتر ده‌گات به‌خه‌ڵكی، وه باشتریشه بۆ ئامۆژگاری كردنیان، وه سوننه‌ته له نێوان هه‌ردوو وتاره‌كه‌دا كه‌مێك دابنیشێت، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ڕیوایه‌تی كردووه وده‌ڵێت : } كان النبي ( صلى الله عليه وسلم ) يخطب خطبتين وهو قائم، يفصل بينهما بجلوس { ([10])، واتا: پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له ڕۆژی هه‌ینیدا به پێوه دوو وتاری ده‌دا، له نێوانیانیشدا داده‌نیشت .
وه سوننه‌ته ووتاره‌كان كورت بن، به‌شێوه‌یه‌ك ووتاری دووه‌م له ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كورتر بێت، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه عه‌مار ڕیوایه‌تی كردووه، و ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : }إنَّ طول صلاة الرجل وقصر خطبته مئنة من فقهه، فأطيلوا الصلاة، واقصروا الخطبة { ([11])، واتا: بێگومان درێژی نوێژی پیاو (ووتار بێژ ) له‌گه‌ڵ كورتی ووتاره‌كه‌ی نیشانه‌ی شاره‌زاییه‌تی له‌ئاین، بۆیه نوێژه‌كان درێژ، و ووتاره‌كان كورت بكه‌نه‌وه .
وه سوننه‌ته ووتاربێژ كاتێك هاته لای نوێژ خوینان و ئاماده‌بووان سڵاویان لێ بكات، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه جابر ( خوای لێ ڕازی بێت ) گێراویه‌تیه‌وه وده‌ڵێت: } كان رسول الله ( صلى الله عليه وسلم ) إذا صعد المنبر سلم {، واتا: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كاتێك سه‌رده‌كه‌وت بۆ سه‌ر مینبه‌ر سڵاوی له موسڵمانان ده‌كرد .
وه سوننه‌ته كه له‌سه‌ر مینبه‌ره‌كه دابنیشێت تا ئه‌و كاته‌ی كه بانگبێژه‌كه له بانگه‌كه‌ی ده‌بێته‌وه، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و ڕیوایه‌ته‌ی كه عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ووتویه‌تی: } كان النبي ( صلى الله عليه وسلم ) يجلس إذا صعد المنبر حتى يفرغ المؤذن، ثم يقوم فيخطب {، واتا: پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كاتێك سه‌رده‌كه‌وت بۆ سه‌ر مینبه‌ر داده‌نیشت تا ئه‌و كاته‌ی بانگبێژه‌كه له بانگه‌كه‌ی ده‌بویه‌وه، پاشان هه‌ڵه‌ستا و ووتاره‌كه‌ی ده‌دا .
وه سوننه‌ته كه ووتار بێژ خۆی بدات به‌سه‌ر ئه‌و گوچانه یان ئه‌و شته‌ی به ده‌ستیه‌وه‌یه، وه سوننه‌تیشه كه ووتاربێژه‌كه به له‌به‌ر ووتار بدات ( وه‌ره‌قه‌ی به ده‌سته‌وه نه‌بێت ) چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به‌و شێوه‌یه ووتاری ده‌دا .
بابه‌تی شه‌شه‌م: ئه‌وه كاره‌ی ئه‌نجامدانی له كاتی ووتاری نوێژی هه‌ینیدا حه‌رامه :
حه‌رامه قسه‌كردن كاتێك كه ئیمام ووتار ده‌دا، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : } من تكلم يوم الجمعة والإمام يخطب فهو كالحمار يحمل أسفارا ... { ([12])، واتا: هه‌ر كه‌سیك ڕۆژی هه‌ینی قسه بكات كاتیك كه ئیمام ووتاره‌كه‌ی ده‌دا، ئه‌وا وه‌ك ئه‌و گوێدرێژه وایه كه باریك كتێبی هه‌ڵگرت بێت، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : } إذا قلت لصاحبك أنصت والإمام يخطب فقد لغوت { ([13])، واتا: كاتیك ئیمام ووتار ده‌دات، ئه‌گه‌ر به هاوڕێكه‌ت ووت بێده‌نگبه، ئه‌وا قسه‌ی پڕپوچت كردووه .
مه‌به‌ست له ووشه‌ی ( اللغو ) كه له فه‌رمووده‌كه‌دا هاتووه: مه‌به‌ست له كردنی قسه‌ی بێهووده وپڕوپوچه و بێ مانا و وه‌رنه‌گیراوه، هه‌روه‌ها حه‌رامه له‌كاتی ووتاره‌كه‌دا هه‌نگاو به‌سه‌ر گه‌ردنی خه‌ڵكیدا ههڵنییت ( بۆ ئه‌وه‌ی بڕۆیته پێشه‌وه )، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كاتێك بینی كه پیاوێك هه‌نگاوی هه‌ڵده‌گرت به‌سه‌ر گه‌ردنی خه‌ڵكیدا، پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) پێی فه‌رموو: } اجلس فقد آذيت { ([14])، واتا: دانیشه به‌ڕاسته ئازاری خه‌ڵكی ده‌ده‌یت، چونكه كارێكی له‌و شێوه‌یه ده‌بێته هۆی زیان وئازار به خه‌ڵكی گه‌یاندن، وسه‌رقاڵی كردنیان كه ئاگایان له ووتاره‌كه نه‌مێنێت، به‌ڵام ئیمام هیچ كێشه وگرفت نیه كه هه‌نگاو هه‌ڵنێت به‌سه‌ر گه‌ردنی خه‌ڵكیدا ئه‌گه‌ر هاتوو به‌و شێوه‌یه نه‌بێت نه‌یده‌توانی بگاته جێگاكه‌ی خۆی .
وه مه‌كروهه و كارێكی باش نیه كه دوو كه‌س له‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه دانیشت بن تۆ خۆت بكه‌یت به نێوانیاندا و له‌یه‌كیان جودا بكه‌یته‌وه، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : } من اغتسل يوم الجمعة .. ثم راح فلم يفرق بين اثنين فصلى ما كتب له... غفر له ما بينه وبين الجمعة الأخرى { ([15])، واتا: هه‌ركه‌س ڕۆژی هه‌ینی خۆی شۆرد وپاشان ڕۆیشت بۆ مزگه‌وت و دوو كه‌سی له‌یه‌ك جودا نه‌كردووه، وه ئه‌وه‌نه‌ی بۆی نوسرا بوو نوێژی كرد، خوای گه‌وره له گوناهو تاوانی نێوان ئه‌و هه‌ینیه و هه‌ینیه‌كه‌ی تر خۆش ده‌بێت .
بابه‌تی حه‌وته‌م: به‌چی شتێك ده‌گه‌یت به نوێژی هه‌ینیدا؟
مرۆڤی موسڵمان ده گات به نوێژی هه‌ینیدا به‌وه‌ی بگات به ڕكاتێك له‌گه‌ڵ ئیمامدا، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه ئه‌بو هوریره ( خوای لێ ڕازی بێت ) گێراویه‌تیه‌وه، وده‌ڵیت: پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : } من أدرك من الجمعة ركعة فقد أدرك الصلاة { ([16])، واتا: هه‌ركه‌سێك بگات به ڕكاتێكی نوێژی هه‌ینیدا، ئه‌وه گه‌یشتوه به نوێژه‌كه‌دا .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر گه‌یشت به كه‌متر له ڕكاتێك ئه‌وا ده‌بێت نوێژی نیوه‌ڕۆ بكات .
بابه‌تی هه‌شته‌م: له‌باره‌ی نوێژی سوننه‌تی هه‌ینیه‌وه :
نوێژی هه‌ینی سوننه‌تی له پێشه‌وه نیه، ( وه‌ك نوێژی نیوه‌ڕۆ )، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك وه‌ك سوننه‌تێكی ره‌ها ئه‌نجامیدا پێش ئه‌وه‌ی كاتی نوێژی هه‌ینی بێت هیچ گرفتێكی تێدا نیه، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) موسڵمانانی هانداوه بۆ كردنی سوننه‌تی ڕه‌ها، وه‌ك له‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه سه‌لمان ڕیوایه‌تی كربوو، وه كه‌مێك پێش ئێستا باسمان لێوه‌كرد، كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی بووی: } من اغتسل يوم الجمعة .. ثم راح فلم يفرق بين اثنين فصلى ما كتب له... غفر له ما بينه وبين الجمعة الأخرى { ([17])، واتا: هه‌ركه‌س ڕۆژی هه‌ینی خۆی شۆرد وپاشان ڕۆیشت بۆ مزگه‌وت و دوو كه‌سی له‌یه‌ك جودا نه‌كردووه، و ه ئه‌وه‌نه‌ی بۆی نوسرا بوو نوێژی كرد، خوای گه‌وره له گوناهو تاوانی نێوان ئه‌و هه‌ینیه و هه‌ینیه‌كه‌ی تر خۆش ده‌بێت .
هه‌روه‌ها هاوه‌ڵانی به‌ڕێزیش سوننه‌تی ڕه‌هایان كردووه، هه‌روه‌ها له‌به‌ر باشی و ئه‌فزه‌ڵیه‌تی نوێژی سوننه‌تیش، وه ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێكیش نه‌یكرد ئه‌وه لۆمه‌ی ناكرێت، چونكه سوننه‌تی ڕاتبه‌ی نوێژی هه‌ینی له پاشیه‌وه ده‌كرێت، ئه‌ویش دوو یان چوار یان شه‌ش ڕكاته، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) خۆی كردوویه‌تی و فه‌رمانیشی پێكردووه، له فه‌رمووده‌دا هاتووه: } كان یصلي بعد الجمعة ركعتین { ([18])، واتا: پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) دوای نوێژی هیه‌نی دوو ڕكاتی ده‌كرد، وه هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : } إذا صلى أحدكم الجمعة فليصل بعدها أربع ركعات { ([19])، واتا: هه‌ر كه‌سێك له ئێوه ئه‌گه‌ر نوێژی هه‌ینی كرد، با چوار ڕكات له پاشیه‌وه بكات.
له ڕیوایه‌تێكی تردا هاتووه: } من كان منكم مصليا بعد الجمعة فليصل أربعا { ([20])، واتا: هه‌ركه‌سیك له ئیوه ئه‌گه‌ر له‌دوای نوێژی هه‌ینیه‌وه نوێژی كرد ئه‌وا با چوار ڕكات بكات .
سه‌باره‌ت به شه‌ش ڕكاتهكهیش عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ڕیوایه‌تی كردووه و ووتویه‌تی: } أن النبي ( صلى الله عليه وسلم ) كان يصلي بعد الجمعة ستاً { ([21])، واتا: پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له پاش نوێژی هه‌ینی شه‌ش ڕكات سوننه‌تی ده‌كرد، هه‌روه‌ها عه‌بدوڵڵای كوری عومه‌ر خۆیشی شه‌ش ڕكاتی نوێژی سوننه‌تی ئه‌كرد له‌پاش نوێژی هه‌ینی([22]). به‌مه‌ش ڕوون بوویه‌وه كه لانی كه‌می سوننه‌تی ڕابته له دوای نوێژی هه‌ینیه‌وه دوو ڕكاته، ولانی زۆریه‌كه‌شی شه‌ش ڕكاته، شیخ الاسلام ابن تیمیه‌یش ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) وای ده‌بینیت كه سوننه‌تی ڕاتبه ئه‌گه‌ر له‌مزگه‌وت كرا ئه‌وه چوار ڕكاته، وه ئه‌گه‌ر له‌ماڵه‌وه‌ش كرا ئه‌وه دوو ڕكاته، بۆیه ده‌بینین كه نوێژه‌كانی شێوازی جۆراو جۆر بووه([23]).
بابه‌تی نۆیه‌م: چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی :
نوێژی هه‌ینی دوو ڕكاته و به‌ئاشكرا قورئانی تێدا ده‌خوێنرێت، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به‌و شێوه‌یه نوێژی هه‌ینی ده‌كرد، بێگومان كرداری ئه‌ویش به‌شێكه له سوننه‌ته‌كانی، وه زانایانیش كۆدهنگن له‌سه‌ر ئه‌مه، وه سوننه‌ته له ڕكاتی یه‌كه‌مدا دوای خوێندنی سوره‌تی (الفاتحة) سوره‌تی ( الجمعة ) و له‌ڕكاتی دووه‌میشدا سوره‌تی ( المنافقون ) بخوێنرێت، یان له یه‌كه‌مدا سوره‌تی ( الاعلی ) و لهدوهمدا سوره‌تی ( الغاشیة ) بخوێنرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئاوای كردووه .
بابه‌تی ده‌یه‌م: سوننه‌ته‌كانی ڕۆژی هه‌ینی :
1-سوننه‌ته زوو ڕۆشتن بۆ نوێژی هه‌ینی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پاداشته گه‌وره به‌ده‌ست بهێنرێت، له فه‌رمووده‌یه‌كدا كه ئه‌بو هوره‌یره (خوای لێ ڕازی بێت) ڕیوایه‌تی كردووه، كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : } من اغتسل يوم الجمعة غسل الجنابة، ثم راح، فكأنما قرب بدنة، ومن راح في الساعة الثانية، فكأنما قرب بقرة، ومن راح في الساعة الثالثة، فكأنما قرب كبشا أقرن، ومن راح في الساعة الرابعة، فكأنما قرب دجاجة، ومن راح في الساعة الخامسة، فكأنما قرب بيضة، فإذا خرج الإمام حضرت الملائكة يستمعون الذكر { ([24])، واتا: هه‌ركه‌سێك ڕۆژی هه‌ینی خۆی بشوات وه‌ك خۆشۆرین بۆ له‌شگرانی، وپاشان (له‌ساتی یه‌كه‌مدا) بڕوات بۆ مزگه‌وت وه‌ك ئه‌وه وایه ووشترێكی كردبێت به خێر بۆ له‌خودا نزیك بوونه‌وه، وه هه‌ركه‌سێك له ساتی دووه‌مدا بڕوات وه‌ك ئه‌وه وایه مانگایه‌كی كردبێت به‌خێر، وه هه‌ركه‌سێك له ساتی سێهه‌مدا ڕۆیشت وه‌ك ئه‌وه وایه به‌رانێكی شاخداری كردبێت به‌خێر، وه هه‌ركه‌سێك له‌ساتی چواره‌مدا ڕۆیشت وه‌ك ئه‌وه وایه مریشكێكی كردبێت به‌خێر، وه هه‌ركه‌سێك له ساتی پێنجه‌مدا ڕۆیشت وه‌ك ئه‌وه وایه هێلكه‌یه‌كی كردبێت به‌خێر، جا كاتێك ئیمام هاته ناو مزگه‌وت وچووه سه‌ر مینبه‌ر بۆ ووتاردان، فریشته‌كانیش كۆتایی ده‌هێنن به‌ناو تۆماركردنی ئه‌وانه‌ی هاتوون وئه‌وانیش دێنه ناو مزگه‌وت بۆ گوێگرتن له یادی خوای گه‌وره (مه‌به‌ست لێی گوێگرتنه له ووتاره‌كه).
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : } من غسل یوم الجمعة واغتسل، وبكر وابتكر، كان له بكل خطوة يخطوها أجر سنة صيام وقيامها { ([25])، واتا: هه‌ركه‌سێك ڕۆژی هه‌ینی خۆی بشوات بۆ خۆشۆرینی چووت بوون له‌گه‌ڵ خێزانی، وه زوو بڕوات بۆ مزگه‌وت به زوویه‌كی وا بگات به سه‌ره‌تای ووتاری هه‌ینیدا، ئه‌وا به‌هه‌موو هه‌نگاوێكی كه ناویه‌تی پاداشتی ساڵێك ڕۆژوو گرتن وشه‌و نوێژی بۆ ده‌نوسرێت.
2-سوننه‌ته خۆشۆرین له ڕۆژه‌كه‌یدا، به به‌ڵگه‌ی فهرموودهیكهی پێشووتر كه ئه‌بو هوره‌یره ڕیوایه‌تی كردبوو، } من اغتسل يوم الجمعة غسل الجنابة ... {, بۆیه پێویسته مرۆڤی موسڵمان سور بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی و وازی لێ نه‌هێنێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆنی ناخۆشیان هه‌یه، به‌ڵكو هه‌ندێك له زانایان به واجبیان داناوه، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه ئه‌بو سه‌عیدی خودری ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایه‌تی كردووه، كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : }غسل الجمعة واجب علی كل محتلم{ ([26])، واتا: خۆشۆرینی ڕۆژی هه‌ینی واجبه له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكی باڵغ، له‌وه ده‌چێت ئه‌و ڕایه‌ی كه خۆشۆرینی ڕۆژی هه‌ینی پێ واجبه به‌هێزتر بێت، وه ئه‌و واجبه‌ش له‌سه‌ر كه‌س لاناچێت به عوزرێك نه‌بێت .
3- وه سوننه‌ته كه مرۆڤ بۆنی خۆش له‌خۆی بدات و خۆی پاك بكاته‌وه، وه ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ش لاببات به لاشه‌یه‌وه كه پێویسته لاببرێت، وه‌ك نینۆك كردن و مووی عه‌وره‌ت لابردن و شتی تریش ..
خۆپاكردنه‌وه شتێكی تره زیاتر له بابه‌تی خۆشۆرین، ئه‌ویش به‌وه ده‌بێت كه هه‌موو بونێكی ناخۆش ئه‌وه‌شی ده‌بێته هۆكاری بۆنی ناخۆش لاببرێت، وه‌ك لابردنی ئه‌و موانه‌ی كه شه‌رع فه‌رمانی كردووه به لابردنیان، وه نینۆك كردن، وه سوننه‌ته مووی عه‌وره‌ت لاببرێت، وه مووی بن باڵ هه‌ڵبكه‌نرێت، وه نینۆكه‌كان بكرێن، وه مووی سمیڵ كوورت بكرێته‌وه، له‌گه‌ڵ بۆنی خۆش له‌خۆدان، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌ی كه سه‌لمان ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایه‌تی كردووه، كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : } لا يغتسل رجل يوم الجمعة، ويتطهر ما استطاع من طهر، ويدهن من ده‌نه، أو يمس من طيب بيته، ثم يخرج فلا يفرق بين اثنين، ثم يصلي ما كتب له، ثم ينصت إذا تكلم الإمام، إلا غفر له ما بينه وبين الجمعة الأخرى { ([27])،واتا: هیچ پیاوێك ڕۆژی هه‌ینی خۆی ناشۆرێت، و خۆی پاك ناكاته‌وه له‌وه‌ی ده‌توانێت له پاكوخاوێنی، وه‌خۆی چه‌ور ناكات به‌و زه‌یته‌ی هه‌یه‌تی، یان خۆی بۆن خۆش ناكات له بۆنی خۆشی ماڵه‌وه‌ی، پاشان چووه ده‌ره‌وه بۆ مزگه‌وت و دوو كه‌سی له‌یه‌ك جودا نه‌كردووه ( له‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو مزگه‌وتن ) وه هێنده‌ی بۆی كرا نوێژی سوننه‌تی كرد، دواتر بێده‌نگ بوو كاتێك كه ئیمام ده‌ستی كرد به‌ووتاردان، ئه‌وه خوای گه‌وره له گوناهی نێوان ئه‌و هه‌ینیه و هه‌ینیه‌كه‌ی پێشووتری خۆش ده‌بێت .
ابن حه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی ( ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ووتویه‌تی : } من طهر : المراد به المبالغة في التنظيف، ويؤخذ من عطفه على الغسل... وأن المراد به التنظيف بأخذ الشارب والظفر والعانة { ([28])، واتا: مه‌به‌ست له‌پاكوخاوێنی ڕۆچوونه له خۆپاكردنه‌وه وپاك خۆڕاگرتن، ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه وه‌رده‌گیرێت چونكه عه‌طف كراوه‌ته سه‌ر خۆشۆرین، وه مه‌به‌ست لێی خۆپاركردنهوهیه به كورتكردنه‌وه‌ی موی سمێڵ و نینۆك كردن و مووی عه‌وره‌ت لابردن .
4-وه سوننه‌ته باشترین جلوبه‌رگ له‌به‌ر بكات، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی كه عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ڕیوایه‌تی كردووه، وده‌ڵێت : } أن عمر بن الخطاب رأى حلة سيراء عند باب المسجد، فقال: يا رسول الله لو اشتريت هذه، فلبستها يوم الجمعة، وللوفد إذا قدموا عليك { واتا: عومه‌ری كوڕی خه‌تاب جلوبه‌رگێكی جوانی حه‌ریری له به‌رده‌م ده‌رگای مزگه‌وتدا بینی (ده‌یانفرۆشت)، ووتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌گه‌ر ئه‌و جلوبه‌رگه‌ت بكڕیایه ولهبهرت كردایه بۆ ڕۆژی هه‌ینی، و پێشوازی كردن له‌و وه‌فدانه‌ی كه دێن بۆلات .
ئیمامی بوخاری ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ئه‌م ڕیوایه‌ته ده‌كات به به‌ڵگه بۆ له‌به‌ركردنی باشترین جلوبه‌رگ بۆ ڕۆژی هه‌ینی، وه ده‌روازه ( باب) ێكی له صه‌حیحه‌كه‌یدا به‌م شێوه‌یه ناوناوه ( باب یلبس أحسن ما یجد )، واتا: ده‌روازه‌ی له‌به‌ر كردنی باشترین جلێك (بۆ ڕۆژی هه‌ینی) له‌وه‌ی ده‌ستی ده‌كه‌وێت، وه حافظ ابن حه‌جه‌ریش ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له ڕاڤه وشیكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕیوایه‌ته‌دا ووتویه‌تی: } ووجه الاستدلال به: من جهة تقريره ( صلى الله عليه وسلم ) لعمر على أصل التجمل للجمعة{ ([29])، واتا: ڕووی به به‌ڵگه هێنانه‌وه‌ی ئه‌م ڕیوایه‌ته ئه‌وه‌یه: پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ڕازی بووه به‌و پێشنیاره‌ی عومه‌ر له ڕووی ئه‌صڵی ئه‌وه‌ی كه پێویسته موسڵمان خۆی جوان و ڕازاوه بكات بۆ ڕۆژی هه‌ینی .
( به‌ڵام له‌جێگای تردا پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ڕێگری كردووه له به‌كارهێنانی حه‌ریر بۆ پیاوان، وه‌رگێر ) .
وه به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : } ما على أحدكم لو اشترى ثوبين ليوم الجمعة سوى ثوبي مهنته { ([30])، واتا: زیان ناكه‌ن ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كێك له ئێوه بیتوانیایه دوو جلوبه‌رگ ( ئیزار وریداء ) بكرێت بۆ ڕۆژی هه‌ینی، جگه له‌و دوو جلوبه‌رگه‌ی كه بۆ ئیشوكارهكهی به‌كاریان ده‌هێنێت .
دیاره جلوبه‌رگی كاركردن پاوكوخاوێن نیه چونكه پیس وپۆخڵ ده‌بێت وعارهقه ده‌كات، بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) هانی موسڵمانانی داوه كه جلوبه‌رگی هاتن بۆ نوێژی هه‌ینیان جیاواز بێت له‌و جلوبه‌رگه‌ی كه ئیش وكاری پیوه ده‌كه‌ن (وه‌رگێر) .
5 – وه سوننه‌ته له شه‌و و ڕۆژی هه‌ینیدا زۆر صه‌ڵاوات بدرێت له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی: } أكثروا من الصلاه علي يوم الجمعة { ([31])، واتا: له ڕۆژی هه‌ینیدا زۆر صه‌ڵاواتم له‌سه‌ر بده‌ن .
6- وه سوننه‌ته له نوێژی به‌یانی ڕۆژی هه‌یندا له ڕكاتی یه‌كه‌مدا سوره‌تی ( السجدة ) و له‌ڕكاتی دووه‌مدا سوره‌تی ( الانسان ) بخوێنێت، له‌م باره‌یه‌شه‌وه ئه‌بو هوره‌یره ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایه‌تی كردووه و ووتویه‌تی: } كان النبي صلى الله عليه وسلم يقرأ في الجمعة في صلاة الفجر ال‌م تنزيل (السجدة)، وهل أتى على الإنسان حين من الدهر { ([32])، واتا: پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له ڕۆژی هه‌ینیدا له نوێژی به‌یانیدا سوره‌تی السجدة ( ألم تنزیل الكتاب لا ریب فیه ) و ( هل أتی علی الإنسان حین من الدهر ) ی ده‌خوێند .
به‌ڵام زانایان ده‌ڵێن : سوننه‌ت نیه ئیمام وپێش نوێژ هه‌موو ڕۆژێكی هه‌ینی له نوێژی به‌یانیدا ئه‌و دوو سوره‌ته بخوێنێت ( وه‌رگێڕ )
وه سوننه‌تیشه هه‌ر له‌ڕۆژی هه‌یندا سوره‌تی ( الكهف ) بخوێنڕیت، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : } من قرأ سورة الكهف يوم الجمعة سطع له نور من تحت قدمه إلى عنان السما‌ء يضيء به يوم القيامة، وغفر له ما بين الجمعتين { ([33])، واتا: هه‌ركه‌سێك ڕۆژی هه‌ینی سوره‌تی ( الكهف ) بخوێنێت نوور و ڕۆشنایه‌كی له‌ژێر پێیه‌كانیه‌وه بۆ ده‌دره‌وشێته‌وه تاوه‌كو ده‌گاته به‌رزایی ئاسمانه‌كان، له‌ڕۆژی دواییدا به‌و نووره ڕێگای پێ ده‌رده‌كات و ڕوومه‌تیانی پێ ده‌دروه‌شێته‌وه، وه له گوناهی نێوان ئه‌و دوو ههینیهشی خۆش ده‌بن .
7- وه سوننه‌ته ئه‌و كه‌سه‌ی كه ڕۆژی هه‌ینی ده‌چێته ناو مزگه‌وت دانه‌نیشێت تاوه‌كو دوو ڕكات نوێژی ده‌كات، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمانی پێكردووه، وه به كورتی وپوختی ده‌یكات ئه‌گه‌ر هاتوو له‌و كاته‌دا ئیمام ووتاری ده‌دا .
8- وه سوننه‌ته له ڕۆژی هه‌ینیدا زۆر نزا و پاڕانه‌وه بكات، وه بگه‌ڕێت به شوێن ئه‌و كاته‌ی كه نزا وپاڕانه‌وه له‌و ڕۆژه‌دا تێدا گیرایه، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له فه‌رمووده‌یه‌كدا فه‌رموویه‌تی : } إنَّ في الجمعة لساعة لا يوافقها عبد مسلم وهو قائم يصلي، يسأل الله شيئا، إلا أعطاه إياه { ([34])، واتا: له ڕۆژی هه‌ینیدا كاتێك هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌نده‌ی موسڵمان له‌و كاته‌دا نوێژبكات، له‌خوای گه‌وره بپاڕێته‌وه و داوای هه‌ر شتێكی لێ بكات، ئیلا خوای گه‌وره پێی ده‌به‌خشێت .
زانایان ده‌ڵێن : مه‌به‌ست له ووشه‌ی ( وهو قائم یصلي ) له‌و كاته‌دا نوێژ بكات، مه‌به‌ست پێی نزا‌و وپاڕانه‌وه‌یه نه‌ك نوێژ به‌مانا شه‌رعیه‌كه‌ی، چونكه له‌سه‌ر ڕای ڕاست ودروست ئه‌و كاته كۆتا كاتی ڕۆژی هه‌ینه له دوای نوێژی عه‌سره‌وه بۆ خۆرئاوا بوونه، چونكه له فه‌رمووده‌ی صه‌حیحدا هاتووه كه نه‌هی كراوه له كردنی نوێژ له‌و كاته‌دا، بۆیه زانایان ووتویانه مه‌به‌ست له ووشه‌ی (یصلي) نزا‌و پاڕانه‌وه‌یه به مانا زمانه‌وانیه‌كه‌ی، نه‌ك نوێژ كردن به مانا شه‌رعیه‌كه‌ی ( وه‌رگێڕ ) .
[ له خوای گه‌وره و میهره‌بان داواكارین زیاتر له ئاینه‌كه‌ی شاره‌زامان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی په‌رستن و عیباده‌ته‌كانمان له‌سه‌ر چاوڕونی وبهصیرهت ئه‌نجام بده‌ین بۆی ] وه‌رگێڕ .
وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم
([1]) سوره‌تی الجمعة : ئایه‌تی: 9 .
([2]) نه‌سائی ڕیوایه‌تی كردووه (3/89)، وه شیخ ئه‌لبانیش به فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحی داناوه، بڕوانه په‌رتووكی : ( صحیح الجامع )، فه‌رمووده‌ی ژماره (3521) .
([3]) موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (865) ڕیوایه‌تی كردووه .
([4]) شه‌رحی نه‌وه‌وی له‌سه‌ر صه‌حیحی موسلیم (6/152).
([5]) ئه‌بو داود به‌فه‌رمووده‌ی ژماره (1054) ڕیوایه‌تی كردووه، وه شیخ ئه‌لبانیش به فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحی داناوه، بڕوانه په‌رتووكی : الإروا‌ء ژماره (592) .
([6]) بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (904) ڕیوایه‌تی كردووه .
([7]) ته‌ماشای په‌رتووكی (فتح الباري) بكه (2/450).
([8]) سوره‌تی الجمعة : ئایه‌تی: 11 .
([9]) موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (862) ڕیوایه‌تی كردووه .
([10]) بوخاری وموسلیم هاوڕان: بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (928), وموسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (861) ڕیوایه‌تیان كردووه .
([11]) موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (869) ڕیوایه‌تی كردووه .
([12]) ئه‌حمه‌د ڕیوایه‌تی كردووه (1/230)، ابن حه‌جه‌ر له په‌رتوكی (بلوغ المرام ) دا ووتویه‌تی: ئه‌م فه‌رمووده‌یه سه‌نه‌ده‌كه‌ی گرفتی تێدا نیه، بڕوانه په‌رتووكی : ( سبل السلام ) (2/101 -102) فه‌رمووه‌ی ژماره (421).
([13]) بوخاری وموسلیم هاوڕان: بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (7288) وموسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (1337) ڕیوایه‌تیان كردووه .
([14]) ئه‌بو داود به فه‌رمووده‌ی ژماره (1118) ڕیوایه‌تی كردووه، ونهسائی ش ڕیوایه‌تی كردووه، (3/103)،وه حاكمیش ڕیوایهیت كردووه (1/288)، وه به فه‌رموده‌یه‌كی صه‌حیحی داناوه، وه ذه‌هه‌بیش له‌مه‌دا هاوڕایه‌تی، وه شێخ ئه‌لبانیش به فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحی داناوه، بڕوانه په‌رتووكی (صحیح ابن ماجه ) فه‌رمووده‌ی ژماره (916) .
([15]) بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (910) ڕیوایه‌تی كردووه .
([16]) ابن ماجه به هفرموودهی ژماره (1121) ڕیوایه‌تی كردووه، ، وه شیخ ئه‌لبانیش به فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحی داناوه، بڕوانه په‌رتووكی : (صحیح سنن ابن ماجه ) فه‌رمووده‌ی ژماره (927) و (882) .
([17]) بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (910) ڕیوایه‌تی كردووه .
([18]) بوخاری وموسلیم هاوڕان: بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (937) وموسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (882) ڕیوایه‌تیان كردووه .
([19]) موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (881) ڕیوایه‌تی كردووه .
([20]) موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (881) (69)، ڕیوایه‌تی كردووه .
([21]) له په‌رتووكی (الشرح الممتع) دا هاتووه: (4/102) .
([22]) ئه‌بو داود به‌فه‌رمووده‌ی ژماره (1130) ڕیوایه‌تی كردووه .
([23]) له په‌رتووكی (زاد المعاد) دا هاتووه، (1/440) .
([24]) بوخاری وموسلیم هاوڕان: بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (881) وموسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (850) ڕیوایه‌تیان كردووه .
([25]) تیرموذی به‌فه‌رمووده‌ی ژماره (496) ڕیوایه‌تی كردووه، وه تیرموذی به‌فه‌رمووده‌یه‌كی حه‌سه‌نی داناوه، وه مونذیریش به حه‌سه‌نی داناوه، بڕوانه په‌رتووكی ( الترغیب والتهریب 1/247).
([26]) بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (879) وموسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (846) ڕیوایه‌تیان كردووه .
([27]) بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (883) ڕیوایه‌تی كردووه .
([28]) په‌رتووكی (فتح الباری) (2/432) .
([29]) په‌رتووكی (فتح الباری) (2/432) .
([30]) بوخاری وموسلیم هاوڕان: بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (7288) وموسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (1337) ڕیوایه‌تیان كردووه .
([31]) حاكم ڕیوایه‌تی كردووه (2/368)، وه شێخ ئه‌لبانیش به فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحی داناوه، بڕوانه په‌رتووكی (الإروا‌ء) (3/93) .
([32]) بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (891) ڕیوایه‌تی كردووه .
([33]) بوخاری وموسلیم هاوڕان: بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (7288) وموسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (1337) ڕیوایه‌تیان كردووه .
([34]) بوخاری به فه‌رمووده‌ی ژماره (953) وموسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (852) ڕیوایه‌تیان كردووه .