×

أسباب سعادة الأمة الإسلامية (كردي)

إعداد: شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز

الوصف

مقالة مترجمة إلى اللغة الكردية، تتناول أهم أسباب سعادة الأمة الإسلامية، وبيّن الشيخ عبد العزيز بن باز - رحمه الله - في مقدمة المقالة بأن الأمم لابد لها من موجه يوجهها، ويدلها على طريق السداد، وأمة محمد هي أفضل الأمم وأخصها بالقيام بالأمر بالمعروف والنهي عن المنكر والدعوة إلى الخير، مقتدية بإمامها ورسولها محمد - صلى الله عليه وسلم -، وذلك من أسباب سعادتها ونجاتها في الدنيا والآخرة.

تنزيل الكتاب

ھۆکارەکانی کامەرانی ئوممەتی ئیسلامی

أسباب سعادة الأمة الإسلامية

< كوردی -كردي - kurdish >

شێخ عبدالعزيز بن عبدالله بن باز

الشيخ عبدالعزيز بن عبدالله بن باز

—™

وهرگێڕانی: كاروان ڕهشید محی الدین

پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عزیز

ترجمة: كاروان رشيد محي الدين

مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

ھۆکارەکانی کامەرانی ئوممەتی ئیسلامی([1])

الحمد للە والصلاة والسلام علی رسول اللە وعلی آلە وصحبە، أما بعد:

ئەی گرۆھی موسڵمانان: ئەوەی گومانی تێدا نیە لەلای ھەموو کەسێکی خاوەن ژیری ئەوەیە: لەپێش ئیسلام گەلانی پێشوو شەپۆلێکیان ڕووبەڕوو بویەوەو، سەرئەنجام ئەو شەپۆلە ڕێگای داخستنی نیشان دان، ئوممەتی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلمچاکترینی ئوممەتان و تایبەترین ئوممەتیشن بەئاڕاستەی فەرمانکردن بە چاکەو ڕێگری کردن لە خراپەو بانگەواز کردن بۆ خێرو چاکە، ئەمەش وەک پەیوەست بوون و پەیڕەوی کردنی پێشەواو پێغەمبەرەکەیان صلى الله عليه وسلم، کە لە ھۆکارەکانی کامەرانی و بەختەوەرییانە لە دونیاو دواڕۆژدا.

لەسەر ھەموو موسڵمانێک پێویستە بەپێی تواناو زانست و زانیاری، بە گەرم و گوڕییەوە ھاوکار بێت لە ئامۆژگاری و فەرمانکردن بە چاکەو ڕێگری کردن لە خراپە ھەتا گەردنی پاک ڕابگرێت و کەسانی تریش ڕێنمونی وەربگرن.

خوای پەروەردگار دەفەرمووێت: {وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} ([2]). واتە: {جنۆکەو ئادەمیزادم بۆ ئەوە دروست کردووە بەندایەتی من بکەن.} ھیچ گومانی تێدا نییە ھەموو باوەڕدارێک و تەنانەت ھەموو مرۆڤێک پێویستی بە وەبیرخستنەوەی مافەکانی خواو مافەکانی بەندەکان ھەیەو ھاندانیەتی بۆ جێبەجێکردنی ئەمانە، ھەموو کەسێکیش پێویستی زۆری بە ئامۆژگاری کردن ھەیە بۆ پەیوەست بوون بە ھەق و ئارامگری لەسەری.

خوای پەروەردگار لە قورئانی پیرۆزدا ھەواڵمان دەداتێ سەبارەت بە سیفەتی کەسە قازانج کەرەکان و کردەوە جوانەکانیان و، سیفەتی زیان مەندان و ڕەوشتە سەرزەنشت کراوەکانیان، ئەمەش لە چەندین ئایەتی قورئانی پیرۆزدا ئاماژەی پێ کراوەو، گشتگیرترینیشیان ئەوەیە کە لە سورەتی "العصر" دا باسی کردوە، وەک دەفەرمووێت {وَٱلۡعَصۡرِ ١ إِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ لَفِي خُسۡرٍ ٢ إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَتَوَاصَوۡاْ بِٱلۡحَقِّ وَتَوَاصَوۡاْ بِٱلصَّبۡرِ ٣} ([3]). واتە: {سوێند بێت بە کات. بێگومان ھەموو خەڵکی لە زیاندان. مەگەر ئەوانەی کە بڕوایان ھێنابێت و کردەوە چاکەکانیان کردبێت و ئامۆژگاری یەکتریان کردبێ بەئاینی ڕاست و وەئامۆژگاری یەکتریشیان بە ئارامگرتن کردبێت.} خوای پەروەردگار لەم سورەتە کورت و گەورەیەدا ڕێنمایی بەندەکانی دەکات بەوەی ھۆکارەکانی بردنەوەو قازانج لە چوار سیفەتدا کورت دەبنەوە ئەوانیش بریتین لە:

یەکەم: باوەڕ ھێنان بەخواو پێغەمبەری خوا .

دووەم: کردەوەی چاک.

سێیەم: ئامۆژگاری کردنی یەکتری لەسەر ھەق و ڕاستی.

چوارەم: ئامۆژگاری کردنی یەکتری لەسەر سەبرو ئارامگری.

ھەرکەسێک ئەم چوار پلەوپایەیە بەتەواوەتی لەخۆیدا بەرجەستە بکات ئەوە بەدڵنیاییەوە گەورەترین قازانجی کردوەو لەلایەن پەروەردگارییەوە بە شیاوی ئەوە دانراوە ڕێزی لێ بگیرێت لەناو نازو نیعمەتی ھەمیشەیی نەبڕاوەی ڕۆژی دواییدا، ھەرکەسێک لەو سیفەتانە لابدات و ھاوخوو نەبێت لەگەڵیاندا ئەوە دوچاری گەورەترین زیان دەبێت و دەچێتە ناو ئاگرەوە، وە خوای پەروەردگار لە قورئانی پیرۆزدا سیفەت و جۆری ئەو کەسە قازانج کەرانەی ڕونکردوەتەوەو لە زۆرێک بابەتدا ئەم باسەی دووبارە کردوەتەوەو، لەزۆرێک لە ئایەتەکانیشدا سیفەتی زیانمەندانی ڕوونکردوەتەوە، ئەمەش لەو پێناوەدایە ھەتا باوەڕدار ئەو کەسانەو سیفەتەکانیان بناسێتەوەو لێیان دوور بکەوێتەوە. ھەرکەس قورئانی پیرۆز زۆر بخوێنێتەوەو لێی ڕابمێنێت ئەوە بەدرێژی بە سیفەتی براوەو سیفەتی دۆڕاوەکان ئاشنا دەبێت، وەک لە پێشەوە بە درێژی ھێمامان بەچەند ئایەتێک کردو لەوانەش خوای گەورە دەفەرمووێت: {إِنَّ هَٰذَا الْقُرْآنَ يَهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ وَيُبَشِّرُ الْمُؤْمِنِينَ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًا كَبِيرًا } ([4]). واتە: {بەڕاستی ئەم قورئانە ڕێنمونی دەکات بۆ ڕێبازو بەرنامەیەک کە ڕاست ترینەو موژدەش دەدات بەو باوەڕدارانەی کردەوە چاکەکان دەکەن، بەڕاستی پاداشتی گەورەیان بۆ ھەیە.}

ھەروەھا دەفەرمووێت: {كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِّيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ} ([5]). واتە: {"ئەم قورئانە" کتێبێکی پیرۆزە ناردومانەتە خوارەوە بۆ تۆ، بۆ ئەوەی بیر لە ئایەتەکانی بکەنەوەو خاوەنانی بیرو ژیری پەندی لێ وەربگرن.}. لە شوێنێکی تردا دەفەرمووێت: {وَهَٰذَا كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ مُبَارَكٌ فَاتَّبِعُوهُ وَاتَّقُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ} ([6]). واتە: {ئەم قورئانە پیرۆزە بەفەڕەمان ناردوەتە خوارەوە، کەواتە ئێوەش شوێنی بکەون و خۆتان بپارێزن "پارێزکار بن" تا ڕەحمتان پێ بکرێت.}

وە بە سەحیحی لە پێغەمبەری خۆشەویستەوە صلى الله عليه وسلمگێڕدراوەتەوە کە فەرموویەتی: {خیرکم من تعلم القرآن وعلمە}([7]). واتە: چاکترینتان ئەو کەسەیە کە قورئان فێر دەبێت و خەڵکی تریش فێر دەکات. لەوتاری ڕۆژی عەرەفەی حەجی ماڵئاواییشدا پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بە ھەموو ئەو کەسانەی ڕاگەیاند کە لەسەر کێوی عەرەفە ئامادەبوون و فەرمووی: {إني تارك فیکم ما لن تضلوا إن اعتصمتم بە کتاب اللە} ([8]).

واتە: من شتێکم لەناوتاندا بەجێ ھێشتوە، ھیچ کات گومڕا نابن ئەگەر دەستی پێوە بگرن، ئەویش بریتییە لە قورئانی پیرۆز. خوای گەورە لەو ئایەتانەدا ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە قورئانی بۆ ئەوە دابەزاندوە ھەتا بەندەکان بیری لێ بکەنەوەو لێی وردببنەوەو بەھۆیەوە یادی پەروەردگار بکەن و شوێن ئەو قورئانە بکەون بەئامانجی گەیشتنیان بەھۆکارەکانی کامەرانی و شادومانی و شکۆ و ڕزگاربون لە دونیاو دواڕۆژدا، پێغەمبەری خواش صلى الله عليه وسلم ڕێنمایی کردوون بۆ فێربونی قورئان و شارەزا کردنی کەسانی دیکەش، ئەوەش ڕوون دەکاتەوە چاکترینی خەڵکی ئەھلی قورئانن ئەوانەی کە خۆیان فێری قورئان دەکەن و کەسانی دیکەش شارەزا دەکەن بۆ کار پێکردنی و شوێن کەوتنی و وەستان لەو سنورانەدا کە قورئان دیاری کردون و، کردنی بە فەرمانڕەواو گەڕاندنەوەی کێشەو گرفتەکانمان بۆ لای قورئانی پیرۆز بەمەبەستی بڕیار لێدانی.

ھەروەھا پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلملەناو ئەو کۆمەڵە گەورەیەی ڕۆژی عەرەفەدا ئەوەی بۆ خەڵکی ڕوون کردەوە بەوەی ئەوان ھەرگیز گومڕا نابن ئەگەر دەست بگرن بەقورئانی پیرۆزو لەسەر ڕێنماییەکانی بڕۆن. وە کاتێک پێشینە چاکەکانمان و چینی یەکەمی ئەم ئوممەتە دامەزراو و جێگیربون لەسەر شارەزابونی قورئان و ژیانی پێغەمبەری نازدار صلى الله عليه وسلم ئەوەبوو پەروەردگار سەربەرزی کردن و پلەو پایەی بەرز کردنەوەو لەسەر زەویدا دەسەڵاتی پێ بەخشین ئەمەش وەک ھێنانەدی ئەو بەڵێنەی کە پێیانی دابوو بەوەی کە دەفەرمووێت: {وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِي الْأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَىٰ لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُم مِّن بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا ۚ يَعْبُدُونَنِي لَا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا ۚ وَمَن كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ (55) وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ} ([9]). واتە: {خوا بەڵێنی داوە بەو کەسانەتان کە باوەڕیان ھێناوەو کردەوە چاکەکانیان کردوە، بێگومان دەیانکاتە جێنشینی "خەڵکی تر" لە زەویدا، ھەروەک ئەوانی "ئیماندارانی" پێش ئەمانی کردە جێنشین، وە ئاینەکەیان بۆ دەچەسپێنێت، ئەو "ئاینەی" کە خوا پێی ڕازی بووە بۆیان، وە ترس و بیمیان بۆ دەگۆڕێت بە ئاسایش و ئارامی "لەو کاتەدا" ئیتر ھەر من دەپەرستن و ھیچ ھاوبەشێکم بۆ بڕیار نادەن، وە ھەرکەس بێ بڕوا بێت دوای ئەوە "بەدیھاتنی بەڵێنەکان" ئەوە بەڕاستی ھەر ئەوانەن دەرچوون لە ڕێگەی خوا. نوێژ بەجێبھێنن و زەکات بدەن و گوێڕایەڵی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بکەن، تا خوا ڕەحمتان پێ بکات}. ھەروەھا: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن تَنصُرُوا اللَّهَ يَنصُرْكُمْ وَيُثَبِّتْ أَقْدَامَكُمْ} ([10]). واتە: {ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە، ئەگەر ئێوە یارمەتی "ئاینی" خوا بدەن، خواش ئێوە زاڵ و سەرکەوتوو دەکات "بەسەر بێباوەڕاندا"، وە پێیەکانتان جێگیر دەکات "لە جەنگدا خۆڕاگرتان دەکات".}

ھەروەھا دەفەرمووێت: {وَلَيَنصُرَنَّ اللَّهُ مَن يَنصُرُهُ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ (40) الَّذِينَ إِن مَّكَّنَّاهُمْ فِي الْأَرْضِ أَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ وَأَمَرُوا بِالْمَعْرُوفِ وَنَهَوْا عَنِ الْمُنكَرِ ۗ وَلِلَّهِ عَاقِبَةُ الْأُمُورِ } ([11]).

واتە: {بێگومان خوا یارمەتی کەسانێک دەدات و سەریان دەخات کە یارمەتی "ئاینی" خوا دەدەن، بەڕاستی خوا بەھێزو باڵادەست و بەتوانایە. ئەوانەی ئەگەر دەسەڵاتمان پێدان لەسەر زەویدا، بە چاکی نوێژ بەجێ دەھێنن و زەکات دەدەن و فەرمان بە چاکە دەکەن و ڕێگری لە خراپەش دەکەن، بێگومان سەرئەنجامی ھەموو کارەکان تەنھا بەدەست خوایە.}

ئەی گرۆھی موسڵمانان: لە قورئانەکەی پەروەردگارتان ڕابمێنن و زۆر بیخوێننەوەو ئەوەی تیایەتی لە فەرمانەکانی جێبەجێی بکەن و لە قەدەغەکراوەکانیشی دوور بکەونەوەو، ئەو ڕەوشت و کردەوانەش بناسن کە قورئان ستایشی کردوون و بەخێرایی بەرەو ڕوویان بڕۆن و خۆتانیان پێ بڕازێننەوە، ئەو ڕەوشت و کردەوانەش بناسن کە قورئان سەرزەنشتی کردوون و بەڵێنی ئاگری بەئەنجامدەرانی داوە بە ئامانجی خۆپاراستن و دوور کەوتنەوە لێیان و ئامۆژگاری کردنی یەکتری لەوەی لەنێواندایە بەو فەرمانانەو، ئارامگربن تا ئەو ساتەی بە پەروەردگارتان دەگەنەوە، بەو شێوەیەش شیاوی ڕێزو سەرکەوتن و ڕزگاربون و کامەرانی و شکۆن لە دونیاو دواڕۆژدا.

لە گرنگترین ئەرکەکانی سەرشانی موسڵمانان گرنگیدانە بەسوننەتی پێغەمبەری خواو خۆ شارەزاکردن و ڕۆیشتن لەژێر ڕوانگەی سوننەتەکانیدا، چونکە سوننەتی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلملەپاش قورئان بە نیگای دووەم دادەنرێت و، تەفسیرو ڕاڤەکەری قورئانی پیرۆزو ڕێبەری ڕوونکەرەوەی ماناو واتا شاراوەکانیەتی، ھەروەک سەبارەت بەم بابەتە خوای گەورە دەفەرمووێت: {بِالْبَيِّنَاتِ وَالزُّبُرِ ۗ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ} ([12]). واتە: {لەگەڵ چەندین بەڵگەو پەڕاوی ئاسمانیدا قورئانیشمان بۆ تۆ نارد، بۆ ئەوەی ڕونی بکەیتەوە بۆ خەڵکی ئەوەی کە بۆیان نێردراوەتە خوارەوە، بەڵکو بیر بکەنەوەو تێبگەن.}، ھەروەھا دەفەرمووێت: {وَنَزَّلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ تِبْيَاناً لِكُلِّ شَيْءٍوَهُدًى وَرَحْمَةً وَبُشْرَى لِلْمُسْلِمِينَ } ([13]). واتە: {ئێمە قورئانمان ناردوەتە خوارەوە بۆت کە ڕونکەرەوەی ھەموو شتێکەو، ڕێنمونی و میھرەبانی و موژدەیە بۆ موسڵمانان} .

ھەروەھا دەفەرمووێت: {وَمَا أَنزَلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ إِلَّا لِتُبَيِّنَ لَهُمُ الَّذِي اخْتَلَفُوا فِيهِ ۙ وَهُدًى وَرَحْمَةً لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ } ([14]). واتە: {وە ئێمە قورئانمان نەناردوەتە خوارەوە بۆت، مەگەر بۆ ئەوەی ڕوونی بکەیتەوە بۆ خەڵکی ئەوەی کە تیایدا جیاواز بوون، وە تا ڕێنمونی و میھرەبانیش بێت بۆ کەسانێک کە باوەڕ دەھێنن}، ھەروەھا دەفەرمووێت: {لَّقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِّمَن كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا }([15]). واتە: {سوێند بەخوا بەڕاستی لە پێغەمبەری خوادا بۆ ئێوە ھەیە سەرمەشقی و پێشەوایەتی چاک، بۆ کەسێک بە ھیوای خواو "پاداشتی" ڕۆژی دواییەو زۆریش یادی خوا دەکات}.

ھەروەھا: {فَلۡيَحۡذَرِ ٱلَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنۡ أَمۡرِهِۦٓ أَن تُصِيبَهُمۡ فِتۡنَةٌ أَوۡ يُصِيبَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٌ} ([16]).

واتە: {بانگ کردنی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دامەنێن "نابێت" وەک بانگ کردنی خۆتان لە یەکتری "دەبێت بە ڕێزەوە بانگ بکرێت، وەک: ئەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم، یا رسول اللە " بەڕاستی خوا دەزانێ و ئاگادارە بەوانەی لەئێوە "بەبێ مۆڵەت" لە پەنای خەڵکی ترەوە دەردەچن و بەدزییەوە، جا بترسن ئەوانەی پێچەوانەی فەرمانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەکەن، "لە دونیادا" بەڵاو تاقیکردنەوەیان توش ببێت، یان سزایەکی سەختیان "لە دواڕۆژدا" توش ببێت}.

ئەم ئایەتە پیرۆزانەی سەرەوە ئاماژەن بۆ پێویستی شوێنکەوتنی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بە گەورە زانینی سوننەتەکانی و پەیوەست بوون بە سوننەتەکانیەوە، ئایەتەکان ھۆشداریمان دەدەنێ لەسەرپێچی کردنی سوننەتەکانی یاخود تەممەڵی کردن لە زۆربەی سوننەتەکانیداو پشتگوێ خستنیان و، فێرمان دەکەن بۆ بیر کردنەوە لە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆزو شارەزابون لەوەی کە لەلایەن پێغەمبەری خواوە صلى الله عليه وسلم پێمان گەیەنراوە لە فەرمودە ڕاست ودروستەکان، بەدڵنیاییەوە ئیسڵاح وچاکی وکامەرانی وشکۆ وڕزگاربونی بەندەکان لە دونیاو دواڕۆژدا پەیوەستە بە شوێنکەوتنی قورئان وسوننەتی پێغەمبەری خواو صلى الله عليه وسلم بەگەورە زانینیان وئامۆژگاری پێ کردنیان لە ھەموو کاروبارێکداو ئارامگرتن لەسەریان، ھەروەک خوای پەروەردگار دەفەرمووێت: {يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱسۡتَجِيبُواْ لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمۡ لِمَا يُحۡيِيكُمۡۖ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ يَحُولُ بَيۡنَ ٱلۡمَرۡءِ وَقَلۡبِهِۦ وَأَنَّهُۥٓ إِلَيۡهِ تُحۡشَرُونَ} ([17]). واتە: {ئەی ئەو کەسانەی بڕواتان ھێناوە وەڵامی خواو پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بدەنەوە، کاتێک بانگتان دەکەن بۆ لای ئەو "ئاینەی" کە زیندوتان دەکاتەوە، بشزانن بەڕاستی "ویستی" خوا دەبێتە بەربەست لەنێوان ئادەمی ودڵیدا، "واتە ئەوپەڕی دەسەڵاتی ھەیە بەسەر دڵی بەندەکانیدا"، وە بەڕاستی ھەر لای ئەو کۆ دەکرێنەوە لە ڕۆژی دواییدا.}

ھەروەھا دەفەرمووێت: { مَنۡ عَمِلَ صَٰلِحٗا مِّن ذَكَرٍ أَوۡ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤۡمِنٞ فَلَنُحۡيِيَنَّهُۥ حَيَوٰةٗ طَيِّبَةٗۖ وَلَنَجۡزِيَنَّهُمۡ أَجۡرَهُم بِأَحۡسَنِ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ} ([18]).

واتە: {ھەرکەس لە نێر یان لە مێ کردەوەی چاکی کردبێت و بڕواداریش بوبێت، ئەوە سوێند بەخوا بە ژیانێکی خۆش دەیان ژیەنین و سوێندبێت پاداشتیان دەدەینەوە بە چاکتر لەوەی ئەوان دەیان کرد.}

ھەروەھا دەفەرمووێت: {وَلِلَّهِ ٱلۡعِزَّةُ وَلِرَسُولِهِۦ وَلِلۡمُؤۡمِنِينَ وَلَٰكِنَّ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ لَا يَعۡلَمُونَ} ([19]). واتە: {ڕێزو گەورەیی تەنھا بۆ خواو بێغەمبەری خواو صلى الله عليه وسلم باوەڕدارانە، بەڵام دووڕووان نازانن.}

لەم ئایەتە پیرۆزانەدا پەروەردگار ڕێنماییمان دەکات و پێمان ڕادەگەیەنێت ژیانێکی خۆش وئارام وئیسراحەت وسەربەرزییەکی تەواو بۆ کەسێ فەراھەم دێت کە وەڵامی فەرمانەکانی خواو پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەداتەوەو بە کردارو گوفتار لەسەری بەردەوامە. وە ھەرکەسێک پشت بکاتە قورئان وسوننەتی پێغەمبەری خواو صلى الله عليه وسلم خۆی بە جگە لەوانەوە سەرقاڵ بکات ئەوە بە بەردەوامی لە سزاو بەدبەختی و، خەم وپەژارەو ژیانێکی پڕ لە تەنگەبەریدایە، تەنانەت ئەگەر ھەموو سەروەت وسامانی دونیاش ھی ئەو بێت، پاشان لەو ژیانەوە بەرەو ژیانێکی زۆر سەختترو خراپتر دەگوێزرێتەوە ئەویش ئاگری دۆزەخە، پەنا بەخوای گەورە دەگرین ، ھەروەک خوای پەروەردگار دەفەرمووێت: {وَمَا مَنَعَهُمۡ أَن تُقۡبَلَ مِنۡهُمۡ نَفَقَٰتُهُمۡ إِلَّآ أَنَّهُمۡ كَفَرُواْ بِٱللَّهِ وَبِرَسُولِهِۦ وَلَا يَأۡتُونَ ٱلصَّلَوٰةَ إِلَّا وَهُمۡ كُسَالَىٰ وَلَا يُنفِقُونَ إِلَّا وَهُمۡ كَٰرِهُونَ ٥٤ فَلَا تُعۡجِبۡكَ أَمۡوَٰلُهُمۡ وَلَآ أَوۡلَٰدُهُمۡۚ إِنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيُعَذِّبَهُم بِهَا فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَتَزۡهَقَ أَنفُسُهُمۡ وَهُمۡ كَٰفِرُونَ} ([20]).

واتە: {وە ھیچ شتێک نیە بەرگری ئەوانی نەکردوە کە گیرا بکرێت لێیان بەخشراوەکانیان، بێجگە لەوەی بێگومان ئەوانە بێباوەڕبوون بەخواو پێغەمبەرەکەیی صلى الله عليه وسلم وە نایەن بۆ نوێژ بە تەمەڵی نەبێت، وە "ھیچ" شتێک نابەخشن ئیللا پێیان ناخۆشەو ناچارن. جا با سەرنجت ڕانەکێشێت "سەرسامت نەکات" "زۆری" ماڵ و دارایی و منداڵیان، بێگومان خوا دەیەوێت سزایان بدات، بەھۆی ئەو"ماڵ ومنداڵەوە" لەم ژیانی دونیایەدا، وە بەسەختی گیانیان دەربچێت لە کاتێکدا کە ئەوان بێباوەڕن} .

ھەروەھا دەفەرمووێت: {فَإِمَّا يَأۡتِيَنَّكُم مِّنِّي هُدٗىفَمَنِ ٱتَّبَعَ هُدَايَ فَلَا يَضِلُّ وَلَا يَشۡقَىٰ ١٢٣ وَمَنۡ أَعۡرَضَ عَن ذِكۡرِي فَإِنَّ لَهُۥ مَعِيشَةٗ ضَنكٗا وَنَحۡشُرُهُۥ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ أَعۡمَىٰ} ([21]). واتە: {جا ئەگەر"بە پێغەمبەراندا" پەیامتان بۆ ھات لەلای منەوە، ئەوسا ئەوەی شوێنی ڕێنمونی من بکەوێت، ئەوە "لە دونیادا" گومڕا نابێت و "لە ڕۆژی دواییشدا" توشی ناخۆشی و زەحمەت نابێت. ھەرکەسێک ڕوو وەربگێڕێت لە ڕێبازو یادی من، ئەوە بێگومان ئەو کەسە گوزەرانێکی سەخت و تەنگی دەبێت "لە گۆڕدا"، وە لە ڕۆژی دواییشدا بە کوێری حەشری دەکەین.}

ھەروەھا دەفەرمووێت: {وَلَنُذِيقَنَّهُم مِّنَ ٱلۡعَذَابِ ٱلۡأَدۡنَىٰ دُونَ ٱلۡعَذَابِ ٱلۡأَكۡبَرِ لَعَلَّهُمۡ يَرۡجِعُونَ} ([22]). واتە: {بەڕاستی ئێمە سزای دونیایان پێ دەچەژین، جگە لەسزای ھەرە گەورەی "دۆزەخ"، تا بگەڕێنەوە بۆ لای خوا}، ھەروەھا: { إِنَّ ٱلۡأَبۡرَارَ لَفِي نَعِيمٖ ١٣ وَإِنَّ ٱلۡفُجَّارَ لَفِي جَحِيمٖ} ([23]). واتە: {بەڕاستی چاکان لەناو نازو نیعمەتدان. خراپ وبەدکارەکانیش لەناو دۆزەخدان} ھەندێک لە ڕاڤەکارانی قورئان دەفەرموون: ئەم ئایەتە پیرۆزە بارودۆخی چاکەکاران و خراپەکارانی گشتگیرکردوە لە دونیاو دواڕۆژدا، مرۆڤی باوەڕدار لە دونیاو بەرزەخ و دواڕۆژدا لە خۆشگوزەرانیدایە، تەنانەت ئەگەر لە ژیانی دونیایدا دوچاری جۆرەھا کارەسات لە ھەژاری و نەخۆشی و جگە لەوانیش ببێتەوە، کەسی تاوانباریش لە دونیاو بەرزەخ و دواڕۆژیدا لە چەرمەسەری و ناڕەحەتیدایە، تەنانەت ئەگەر بگات بە ھەموو ئەو نازو نیعمەتانەی دونیاش ھیچ شتێکی ئەوتۆ نیە، چونکە خۆشگوزەرانی ڕاستەقینە بریتییە لە خۆشگوزەرانی و دڵنیایی و ئارامی دڵ. مرۆڤی باوەڕدار "بەھۆی باوەڕبون و پشت بەستنی بەخوای پەروەردگارو بێ نیازی ئەو لە ھەرشتێکی تر بەھۆی پەروەردگارییەوەو جێبەجێکردنی مافەکانی خواو بەڕاست زانینی بەڵێنەکانی" بەردەوام دڵ و دەرون و ویژدانی دڵنیاو ئارامە.

مرۆڤی تاوانباریش "بەھۆی نەخۆشی دلێ و نەفامی و گومان و پشت کردنە خواو پەلھاویشتنی بۆ داواکارییەکانی دونیاو ھەواو ئارەزوو" لە سزاو ئەشکەنجەو نیگەرانی و ماندوبونی بەردەوامدایە. بەڵام سەرخۆشی و ھەواو ئارەزوو ژیری و بیرکردنەوەی دڵ کوێر دەکاتەوە لە بیرکردنەوەو لەوەیشی ھەست بە ھەڵەکەی بکات. ئەی گرۆھی موسڵمانان ھۆشیار ببنەوە سەبارەت بەوەی ئێوەی بۆ دروست کراوە ئەویش بریتییە لە پەرستن و گوێ ڕایەڵ بون بۆ خوای پەروەردگارو شارەزابون لە ئاینەکەیی و دامەزرابون و جێگیربون لەسەر ئەو ڕێگایە تا ئەو کاتەی بە پەروەردگارتان دەگەنەوە، بەو شێوەیە بەخۆشگوزەرانییەکی ھەتا ھەتایی سەردەکەون و لە سزاو ئەشکەنجەی دۆزەخیش پارێزراو دەبن.

پەروەردگار دەفەرمووێت: { إِنَّ ٱلَّذِينَ قَالُواْ رَبُّنَا ٱللَّهُ ثُمَّ ٱسۡتَقَٰمُواْ تَتَنَزَّلُ عَلَيۡهِمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ أَلَّا تَخَافُواْ وَلَا تَحۡزَنُواْ وَأَبۡشِرُواْ بِٱلۡجَنَّةِ ٱلَّتِي كُنتُمۡ تُوعَدُونَ ٣٠ نَحۡنُ أَوۡلِيَآؤُكُمۡ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَفِي ٱلۡأٓخِرَةِۖ وَلَكُمۡ فِيهَا مَا تَشۡتَهِيٓ أَنفُسُكُمۡ وَلَكُمۡ فِيهَا مَا تَدَّعُونَ ٣١ نُزُلٗا مِّنۡ غَفُورٖ رَّحِيمٖ} ([24]).

واتە: {بەڕاستی ئەوانەی گوتیان خوا پەروەردگارمانەو لە پاشان ڕاست "لەسەر ئاین" بەردەوام بوون، فریشتەکان پۆل پۆل دێنە لایان "کاتی مردن یان زیندوبونەوە" "پێیان دەڵێن" کە مەترسن و خەفەت مەخۆن و موژدەبێت لێتان ئەو بەھەشتەی کە بەڵێنتان پێ درابوو. ئێمە لە ژیانی دونیاو دواڕۆژیشدا پشتیوانی ئێوەین، وە لەو "بەھەشتەدا" ھەرچی حەزی لێ بکەن بۆتان ئامادەیە، وە ھەرچی داوا بکەن لەوێدا لە خزمەتتاندایە. ئەو ڕێزلێنان و میواندارییە لەلایەن خوای لێبوردەی میھرەبانەوەیە.}

ھەروەھا دەفەرمووێت: { إِنَّ ٱلَّذِينَ قَالُواْ رَبُّنَا ٱللَّهُ ثُمَّ ٱسۡتَقَٰمُواْ فَلَا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ ١٣ أُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلۡجَنَّةِ خَٰلِدِينَ فِيهَا جَزَآءَۢ بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ} ([25]).

واتە:{بەڕاستی ئەوانەی دەڵێن پەروەردگارمان "اللە" یە، پاشان بەردەوام بوون "لەسەر باوەڕەکەیان" ئەوە نە ترسیان لەسەرەو نە خەفەتیش دەخۆن. ئا ئەوانە بەھەشتین و بە ھەمیشەیی تیایدا دەمێننەوە، لە پاداشتی ئەو کردەوانەی کە دەیانکرد} داوامان لەخوایە ئێمەو سەرجەمی موسڵمانان لەبەھەشتییەکان بگێڕێت، پەناشی پێ دەگرین لە خراپەی نەفس و کردەوەکانمان، چونکە خۆی توانای بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە، وصلی اللە علی عبدە ورسولە نبینا محمد وآلە وصحبە.

([1]) مجموع الفتاوى ومقالات متنوعة (5/94- 100).

([2]) الذاريات: 56.

([3]) العصر.

([4]) الأسراء: 9.

([5]) ص: 29.

([6]) الأنعام: 155.

([7]) أخرجه البخاري: كتاب الفضائل القرآن، باب خيركم من تعلم القرآن وعلمه، رقم (5027).

([8]) أخرجه مسلم: كتاب الحج، باب حجة النبي، رقم (1218).

([9]) النور: 55- 56.

([10]) محمد: 7.

([11]) الحج: 40- 41.

([12]) النحل: 44.

([13]) النحل: 89.

([14]) النحل: 64.

([15]) الأحزاب: 21.

([16]) النور: 63.

([17]) الأنفال: 24.

([18]) النحل: 97.

([19]) المنافقون: 8.

([20]) التوبة: 54- 55.

([21]) طه: 123- 124.

([22]) السجدة: 21.

([23]) الانفطار: 13- 14.

([24]) فصلت: 30- 32.

([25]) الأحقاف: 13- 14.

معلومات المادة باللغة الأصلية