Description
یه‌كێك له پایه و بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕی ئیسلامی، ئه‌وه‌یه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك كه هه‌ڵگری بیروباوه‌ڕێكی ڕاست ودروستی ئیسلامی بێت، پشتیوان وپاڵپشتی ئه‌هلی ئیسلام بێت، وپشتیش هه‌ڵبكات له‌وانه‌ی دوژمانه‌یه‌تی ده‌كه‌ن، یه‌كخواپه‌رستان وئه‌هلی ته‌وحید ودڵسۆزانی ئه‌م دینه‌ی خۆش بووێت وپشتگیریان بكات، له‌هه‌مان كاتیش‌دا بێباوه‌ڕان وهاوهڵ بڕیارده‌رانی خۆش نه‌وێت وڕقی لێیان ببێته‌وه ودژمنایه‌تیان بكات، ئا ئه‌مه‌ش ئه‌و میلله‌ت وئوممهتهیه كه خوای گه‌وره له‌قورئانی پیرۆزدا مه‌دح وثهنای كردووه وناوی لێ ناوه(میلله‌تی ئیبراهیم) وداوای لێكردووین شوێنی بكه‌وین
پشتیوانی كردن وپشت لێهه‌ڵكردن
الولا‌ء والبراء
< كوردی -كردي - kurdish >
دكتۆر عبد الله محمد أحمد الطیار
عبد الله محمد أحمد الطیار
وه‌رگێڕانی: حاجی ئومێد عومه‌ر چرۆستانی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ترجمة: أوميد عمر علي الجروستاني
مراجعة: بشتیوان صابر عزیز
پشتیوانی كردن وپشت لێهه‌ڵكردن
گرنگی ئه‌م بابه‌ته له بیروباوه‌ڕی موسڵماندا:
یه‌كێك له پایه و بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕی ئیسلامی، ئه‌وه‌یه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك كه هه‌ڵگری بیروباوه‌ڕێكی ڕاست ودروستی ئیسلامی بێت، پشتیوان وپاڵپشتی ئه‌هلی ئیسلام بێت، وپشتیش هه‌ڵبكات له‌وانه‌ی دوژمانه‌یه‌تی ده‌كه‌ن، یه‌كخواپه‌رستان وئه‌هلی ته‌وحید ودڵسۆزانی ئه‌م دینه‌ی خۆش بووێت وپشتگیریان بكات، له‌هه‌مان كاتیش‌دا بێباوه‌ڕان وهاوهڵ بڕیارده‌رانی خۆش نه‌وێت و ڕقی لێیان ببێته‌وه ودژمنایه‌تیان بكات، ئا ئه‌مه‌ش ئه‌و میلله‌ت وئوممهتهیه كه خوای گه‌وره له‌قورئانی پیرۆزدا مه‌دح وثهنای كردووه وناوی لێ ناوه(میلله‌تی ئیبراهیم) وداوای لێكردووین شوێنی بكه‌وین، وه‌ك فه‌رموویه‌تی:{ قَدۡ كَانَتۡ لَكُمۡ أُسۡوَةٌ حَسَنَةٞ فِيٓ إِبۡرَٰهِيمَ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥٓ إِذۡ قَالُواْ لِقَوۡمِهِمۡ إِنَّا بُرَءَٰٓؤُاْ مِنكُمۡ وَمِمَّا تَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ كَفَرۡنَا بِكُمۡ وَبَدَا بَيۡنَنَا وَبَيۡنَكُمُ ٱلۡعَدَٰوَةُ وَٱلۡبَغۡضَآءُ أَبَدًا حَتَّىٰ تُؤۡمِنُواْ بِٱللَّهِ وَحۡدَهُۥٓ} ([1]) واتا: ئه‌ی ئیمانداران، به‌ڕاستی له ئیبراهیم وئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵیدا بوون نموونه‌یه‌کی چاکتان خراوه‌ته به‌رچاو بۆ ئه‌وه‌ی شوێنیان بكه‌ون، کاتێك که به قه‌ومه‌که‌ی خۆیانیان وت : دوای ساڵه‌ها بانگه‌واز، ئێمه به‌رین له ئێوه وله‌و شتانه‌ش که له‌جیاتی خوا ده‌یپه‌رستن، ئێمه باوه‌ڕمان به‌و دین و ئاینه‌ی ئێوه نیه، ئیتر دوژمنایه‌تی وڕقهبهرایهتی له‌نێوانماندا به‌رپا بووه تا ئه‌و کاته‌ی که باوه‌ڕ به خوای تاك وته‌نها ده‌هێنن.
هه‌روه‌ها به باوهڕدارانیشی فه‌رمووه، ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی شوێن محمد المصطفی e كه‌وتون:{ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَتَّخِذُواْ ٱلۡيَهُودَ وَٱلنَّصَٰرَىٰٓ أَوۡلِيَآءَۘ بَعۡضُهُمۡ أَوۡلِيَآءُ بَعۡضٖۚ وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمۡ فَإِنَّهُۥ مِنۡهُمۡۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ}([2]) واتا: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه! جوله‌كه وگاوره‌كان مه‌كه‌نه دۆست و پشتیوانی خۆتان، واتا: نه یارمه‌تیان بده‌ن و، نه‌داوای یارمه‌تیشیان لێبكه‌ن، وه به‌هیچ جۆرێك (موالات) وهاوكاریی وخۆشه‌ویستیان نه‌بێت بۆیان، چونكه ئه‌وانه هه‌ندێكیان پشتیوان ویارمه‌تیده‌ری هه‌ندێكیانن، وله‌به‌ر ئێوه‌ش ده‌ست له‌دینی خۆیان هه‌ڵناگرن، وگشتیشیان بۆ ئێوه ده‌بنه یه‌ك ده‌سته‌و به‌سته‌و، له‌رۆژی خۆیدا گهلهكۆمهتان لێده‌كه‌ن، وههركهسێكیشتان دۆستایه‌تییان له‌گه‌ڵ بكات و، بیانكات بهیارمهتیدهرو دۆستی خۆی، وه یان هاوكارییان بكات، بێ شك ئه‌وكه‌سه هه‌ر له‌وانه‌و به‌وان داده‌نرێت، بێگومان خوا هیدایه‌ت وڕێنومایی گه‌لی ناهه‌ق وسته‌مكار ناكات .
(الولا‌ء والبراء) پشتیوانی كردنی باوه‌ڕداران، وپشت لێهه‌ڵكردن له بێباوه‌ڕان، پایه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بنه‌ماكانی دینه، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆرێك له‌خه‌ڵكی بێ ئاگا ونهشارهزان لێی، چه‌ند جار گوێمان له كه‌سانێك بووه كه خۆیان به موسڵمان ده‌زانن، كه‌چی بانگه‌واز وبانگه‌شه بۆ یه‌كگرتنی ئاینه‌كان ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن گاوره‌كان برامانن، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو هه‌ندێكیان ده‌ڵێن جوله‌كه‌یش برامانن، به‌ڕاستی زۆر جێگای مه‌ترسییه خاوه‌نی ئه‌م ووتانه به‌و هه‌ڵوێستانه‌ی پاشگه‌ز بێته‌وه له‌دین، چونكه ئه‌و دینه‌ی كه لای خوای گه‌وره وه‌رده‌گیرێت ومایه‌ی سه‌رفرازی دونیا ودواڕۆژه ته‌نها ئیسلامه، وه‌ك خوای گه‌وره خۆی فه‌رموویه‌تی:{ إِنَّ ٱلدِّينَ عِندَ ٱللَّهِ ٱلۡإِسۡلَٰمُۗ} ([3]) واتا: بێگومان ته‌نها ئه‌م دینی ئیسلامه‌یه، په‌سه‌ند وقبووڵه لای خوا، چونكه پاڵاوته‌و پوخته‌ی ته‌واوی ئایینه ئاسمانییه‌كانی تره .
له‌جێگایه‌كی تردا ده‌فه‌رمووێت:{ وَمَن يَبۡتَغِ غَيۡرَ ٱلۡإِسۡلَٰمِ دِينٗا فَلَن يُقۡبَلَ مِنۡهُ وَهُوَ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ مِنَ ٱلۡخَٰسِرِينَ}([4]) واتا: هه‌ركه‌سێك بێجگه له‌به‌رنامه وشه‌ریعه‌تی ئیسلام هه‌ر دینێك بۆخۆی هه‌ڵبژێرێت وبیكات به‌به‌رنامه‌ی خۆی، هه‌رگیز لێی وه‌رناگیردرێت، ولهدوارۆژیشدا له‌ڕیزی زیانمه‌ندانه .
خوای گه‌وره پشتیوان وپشتیگری بێباوه‌ڕانی له‌سه‌ر باوه‌ڕداران حه‌رام و یاساغ كردووه، ئه‌گه‌ر چی نزیكترین كه‌سیش بن لێوه‌یان، وه‌ك فه‌رموویه‌تی:{يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَتَّخِذُوٓاْ ءَابَآءَكُمۡ وَإِخۡوَٰنَكُمۡ أَوۡلِيَآءَ إِنِ ٱسۡتَحَبُّواْ ٱلۡكُفۡرَ عَلَى ٱلۡإِيمَٰنِۚ وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمۡ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ} ([5]) واتا: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، ئه‌گه‌ر باو و باپیران وبراكانتان كوفریان لا باشتر وچاكتربوو له‌ئیمان وباوه‌ڕ، مهیانكهنه دۆست وخۆشه‌ویستی خۆتان وپهیوهندیتان له‌گه‌ڵیاندا نه‌بێت، هه‌ركه‌سێكتان ئه‌وانه‌ی خۆشبوێت وبیانكاته دۆستی خۆی، دیاره ئه‌و جۆره كه‌سانه سته‌مكارن.
ئیبن عه‌باس t له‌ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا ئه‌ڵێت: ده‌بنه موشریك وهاوبهشدانهر بۆ خوا، به‌ڵێ: حوكمی ئه‌م ئایه‌ته تا ڕۆژی قیامه‌ت به‌رده‌وامه‌و، ده‌بێت ته‌واوی موسڵمانان ته‌نها و ته‌نها خوا خۆشه‌ویستی و(موالات) یان بۆ خوا هه‌بێت و، هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌هلی خوادا بن .
هه‌روه‌ك چۆن خوای گه‌وره حه‌رامی كردووه دۆستایه‌تی وخۆشه‌ویستی بۆ دوژمنانی بیروباوه‌ڕی ئیسلامی هه‌بێت، چونكه خوای گه‌وره خۆشه‌ویستی ودۆستایه‌تی بۆ باوه‌ڕداران واجب كردوه، وه‌ك فه‌رموویه‌تی:{إِنَّمَا وَلِيُّكُمُ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱلَّذِينَ يُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤۡتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَهُمۡ رَٰكِعُونَ ٥٥ وَمَن يَتَوَلَّ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ فَإِنَّ حِزۡبَ ٱللَّهِ هُمُ ٱلۡغَٰلِبُونَ}([6]) واتا: به‌ڕاستی ته‌نها خۆشه‌ویست وپشتیوانی ئێوه، هه‌ر خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی وئه‌وانه‌ن باوه‌ڕیان هێناوه، ئه‌وانه‌ی که نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن وزه‌کات له ماڵ وسامانیان ده‌رده‌که‌ن وهه‌میشه دیارده‌ی کڕنوش وملکهچییان بۆ په‌روه‌ردگار پێوه دیاره ٥٥ هه‌ركه‌سێكیش دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ خوا‌و په‌یامبه‌ری خوا‌و ئه‌وانه‌دا بكات كه بڕوایان هێناوه، ئه‌وا ده‌بنه حیزب وگرووپی خوا، بێگومانیش ته‌نیاو ته‌نیا حیزب وكۆمه‌ڵی خوا سه‌رفرازو زاڵ و سه‌ركه‌وتوون.
شێوه‌كانی پشتیوانی وپشتگیری بێباوه‌ڕان :
1) خۆچواندن ولاسایی كردنه‌وه له جلوبه‌رگ وپۆشاك له‌به‌ركردن وقسه‌كردن، حه‌رامه ئێمه‌ی باوه‌ڕدار خۆمان بچوێنین ولاسایی ئه‌وان بكه‌ینه‌وه له‌و شتانه‌ی كه له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی په‌رستن وداب ونه‌ریتی ئه‌وانن، وه‌ك ڕیش تاشین، وسمێڵ درێژكردن، ولاسایی كردنه‌وه‌یان له ڕواڵه‌ت وجلوبه‌رگ وخواردن وخواردنه‌وه، هه‌روه‌هـــا قسه‌كردنیش به‌زمانی ئه‌وان له‌كاتی پێویستیدا نه‌بێت .
2) مانه‌وه له‌ووڵاتی بێباوه‌ڕان وكۆچ نه‌كردن بۆ ووڵاتی موسڵمانان، له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی پاراستنی دینكهت .
3) گه‌شت كردن بۆ ووڵاتانی بێباوه‌ڕ به مه‌به‌ستی سه‌فا وسه‌یران وخۆشی وشادی .
4) یارمه‌تیدان وكۆمه‌كی كردنیان له‌دژی باوه‌ڕداران .
5) داوای یارمه‌تی لێ كردن ومتمانه پێ بوونیان، یان ده‌ست نیشان كردن ودانانیان له‌و جێگایانه‌ی كه نهێنی موسڵمانانی تێدایه، یاخود نزیك كردنه‌وه و پرس وڕاوێژ پێكردنیان له‌كاروباره‌كانی تایبه‌ت به موسڵماناندا.
6) حساب كردن به ڕۆژمێری ئه‌وان، به‌تایبه‌تی له‌و مێژوانه‌ی كه تایبه‌ته به جه‌ژن و یاده‌كانی ئه‌وان، وه‌ك جه‌ژنی ســــه‌ری ساڵی زاینی .
7) به‌شداری كردن له ئاهه‌نگ وجهژنهكانیاندا، یان یارمه‌تی دانیان له سازكردنیدا، یان پیرۆزبایی لێ كردنیان به بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كانیانه‌وه، یان ئاماده‌بوون له‌گه‌ڵیاندا .
8) ناونان به ناوی بێباوه‌ڕانه‌وه، وپشتههڵكردن له ناونانی مناڵه‌كانمان به ناوی موسڵمانانه‌وه.
9) داوای لێ‌خۆش بوون بۆ كردن، وڕه‌حمه‌ت بۆ ناردنیان، چونكه كارێكی له‌و شێوه‌یه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت تۆ ئه‌وانت خۆش ده‌وێت وبه‌ڕاستیان ده‌زانیت ([7]) .