الوصف
الملائكة عالم غيبي، خلقهم الله عز وجل من نور، وجعلهم طائعين له متذللين له، ولكل منهم وظائف خصه الله بها.
ئیمان هێنان به مه‌لائیكه‌ت
الإيمان بالملائكة
ئاماده‌كردنی : عه‌بدولله سابیر گه‌رمیانی
إعداد : عبد الله سابير كرمياني
پێداچونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
المراجعة:بشتيوان صابر عزيز
روونكردنه‌وه‌ی پایه‌كانی ئیمان
ئیمان هێنان به‌مه‌لائیكه‌ت
ده‌بێ ئيمان بهوهبهێنین كه‌وا مه‌لائیكه‌ت دروست كراوێكی خوای گه‌وره‌ن. له‌نور دروست كراون نه‌نێره و نه‌مێ یه‌ن ، وه‌نه‌ده‌خۆن ونه‌ده‌خۆنه‌وه . خوای گه‌وره ته‌نها دروستی كردوون بۆ جێ به‌جێ كردنی فه‌رمانه‌كانی خۆی، وهخوای گه‌وره به‌شێوه‌یه‌ك دروستی كردوون كه‌قه‌ت سه‌رپیجی فه‌رمانه‌كانی ناكه‌ن و خودا جی فه‌رموو ، ئهوهئهنجام ئه‌ده‌ن .
هه‌روه‌ها جیهانی ئه‌وان جیهانیكی غه‌یبی یه.
واتهنادیاره، وهجهندهها جۆرن ، وه‌ژماره‌شیان یه‌كجار زۆرهكهس نایزانێ ته‌نها خوای گه‌وره‌نه‌بێ ، وه‌هه‌ر یه‌ك كار‌و فرمانێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، له‌وانه:
یه‌كه‌م: جبریل: فه‌رمانی پێ كراوه‌به‌وه‌حی، له‌لایه‌ن خوای گهورهوهدایدهبهزێنێتهسهر پێغه‌مبه‌ران علیهم الصلاة والسلام.
دووه‌م: ئیسرافیل: فه‌رمانی پێ كراوهبهنهفخی صور، وهیهكێكهلاوهنهی عرشیان هه‌ڵگرتوه.
سێیه‌م: میكائیل: فه‌رمانی پێ كراوهبهباران بارین و نه‌بات( القطر والنبات ) .
وه‌ئه‌م سیانهههمووییان فه‌رمانیان پێ كراوهبهوهی ژیانی تێیدایه، ئهواتهجبیرل فرمانی پێ كراوه‌به‌وه‌حی، ئه‌ویش ژیانی تایهبۆ دڵه‌كان، وهمیكائیل فه‌رمانی پێ كراوه‌به( قطر ونبات ) ئه‌ویش ژیانی تێدایه‌بۆ زه‌وی، وهئیسرافیل فوو ده‌كاته ( صور ) ، ئه‌ویش ژیانی تێدایه‌بۆ لاشه‌كان له‌رۆژی قیامه‌تدا.
هه‌روه‌ها ههیانهفهرمانی پێ كراوهبهگیان كێشانی مرۆڤ یان هه‌موو گیان له‌به‌رێك، ئه‌ویش ( ملك الموت ) له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدان، وه‌ئه‌و مهلائیكهتهپێی ناوترێت ( عزرائیل )؛ چونكهجێگر نهبووهلهپێغهمبهری خواوهكهئهوهناوی بێت.خوای گهورهدهفهرموێت:{ حَتَّى إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لا يُفَرِّطُونَ } (الأنعام: من الآية61) وه‌ده‌فه‌رموێت : {قُلْ يَتَوَفَّاكُمْ مَلَكُ الْمَوْتِ الَّذِي وُكِّلَ بِكُمْ ثُمَّ إِلَى رَبِّكُمْ تُرْجَعُونَ } (السجدة:11) . به‌ڵی خۆشه‌ویستان: ده‌بێت ئێمه‌باوه‌ڕمان هه‌بێت به‌و ناوانه‌ی كه‌هاتوون له‌قورئان و سوننه‌ت، وهباوهڕمان هه‌بێت به‌و فه‌رمانانه‌ی كه‌پێیان كراوهلهلایهن خوای گه‌وره‌وه، وه‌ك خوای گهورهدهفهرموێت:{وَلَهُ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَنْ عِنْدَهُ لَا يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِهِ وَلَا يَسْتَحْسِرُونَ (19) يُسَبِّحُونَ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ لَا يَفْتُرُونَ } ( الأنبياء/19ـ20) واته: ئه‌وانه‌ی له‌لای خودان (مه‌لا ئیكهتهكان) خۆیان به‌گه‌وره‌تر نازانن له‌وه‌ی خوای گه‌وره‌بپه‌رستن وهبهشهو و ڕۆژ ذكر و ته‌سبیحاتی خودا ده‌كه‌ن و ماندوو نابن .
هه‌روه‌ها خوای گهورهدهفهرموێت : { يَخَافُونَ رَبَّهُمْ مِنْ فَوْقِهِمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ} (النحل/٥٠) .
واته: وه له په‌روه‌ردگاریان كهلهسهریانهئهترسن، وهئهوهئهنجام ئه‌ده‌ن كه‌فه‌رمانیان پێ كراوه.
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره‌ده‌رباره‌ی سیفه‌تیان ده‌فه‌رموێت : { الْحَمْدُ لِلَّهِ فَاطِرِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ جَاعِلِ الْمَلَائِكَةِ رُسُلًا أُولِي أَجْنِحَةٍ مَثْنَى وَثُلَاثَ وَرُبَاعَ يَزِيدُ فِي الْخَلْقِ مَا يَشَاءُ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ } (فاطر/1) .
واته: سوپاس بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه‌به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌كان و زه‌ویه. وهمهلائیكهتی گێڕاوهبهپهیامبهر كه‌وه‌حی بۆ پێغه‌مبه‌ران ده‌هێنی ، ئه‌و مهلائیكهتانهیش هه‌یانه. دوو باڵی هه‌یه . ههیانهسێ باڵی ههیهوههیانهچوار.......وه‌هه‌ندێكیان لهمهزیاترو هه‌ندێكیان لهمهكهمتر وهخوای گهورهباڵا ده‌سته‌به‌سه‌ر هه‌موو شتێك.
هه‌روه‌ها ابن مسعود(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت. پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه‌وسلم ) { رأى جبريل (عليه السلام) له ستمائة جناح} ئیمام بوخاری ریوایه‌تی كردوه .
واته: (جبریل) بینی (٦٠٠) باڵی هه‌بوو .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌رباره‌ی ئه‌و ماده‌یه‌ی ڵی ی دروست كراون ده‌فه‌رموێت : {خلقت الملائكهمن نور}، ئیمام موسلیم ریوایه‌تی كردوه .
واته: مه‌لائیكه‌ت له‌نور دروست كراوه.
ئهمهبهكورتی ئیمان هێنان بوو به‌مه‌لائیكه‌ت .
سه‌رچاوه:
١-شه‌رحی عه‌قیده‌ی واسطیه، شێخ موحه‌مه‌د صاڵح العثیمین ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ لاپه‌ڕه: ٤٥ تا ٤٨ ، دار الثریا للنشر ١٤٢٦ كۆچی.
٢-ئیمان له‌لای ئه‌هلی سونه‌و جه‌ماعه، نوسینی:الیاس محمد كوردی، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه: 12 و 13.